دانیمارك... سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق
ی.ن.ک 08:34 PM - 2020-01-23.
ڕۆژی سێشەممە ( ٢٠٢٠-١-٢١ ) وەفدێكی کۆمەڵە و ڕێکخراوە جۆراو جۆرەکانی دانیمارك بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی عیراقی کە لە چوارچێوەی یەکێتیەکەدا کار دەکەن بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونی دیار ئەحمەد مەجید - القائم باعمال السفارە، سەردانی باڵێۆزخانەی عیراقیان کرد لە کۆبنھاگن .
لە دیدارەکەدا چەندین تەوەری گرنگ باس کران کە تایبەت بوون بە ژیانی تاراوگە وە ڕۆڵی باڵێۆزخانەی عێراق لە ڕاپەڕاندنی ئیش وکارەکانی هاووڵاتیان .
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا باس لە کار و ئەرکەکانی یەکێتیی ڕەوەندی عیراقی و ڕۆڵ و کاریگەرییان لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاریی دیموکراسی لە نێو تاکەکانی ڕەوەندەکە و گرنگیدان بەبۆنە نیشتمانی و نەتەوەیی و ئاینیەکانی ھەموو چین و توێژەکانی گەلانی عیراق، ھەروەھا باس لە چەمکی عیلمانیەت وەکو سیستەمێك بۆ حکومڕانی شارستانیانە کرا نەك وەکو ڕاو بۆچوونی تاکە کەسی٠
ئەمە سەرەڕای ڕوونکردنەوەی دیار دەربارەی ئەو ئەرك و ئاستەنگە قورسانەی چەند ساڵێکە ڕووبەڕووی عیراق بوونەتەوە وە کاریگەریان لەسەر ڕەوەندی عێراقی هەبووە ٠
جێی ئاماژەیە لە دیدارەکەدا (خاتوو گەلاوێژ ئامێدی ) وەکو نوێنەری یەکێتیی ژنان کوردستان لە دانیمارك بەشداری شاندەکە بوو .
لە کۆتایی دیدارەکەدا ( دیار ئەحمد مجید ) بەڵێنی هاوکاری و هەم ئاهەنگی بە شاندەکە دا کە هەوڵ دەدەن ئیش و کارەکانی هاوڵاتیان جێ بەجێ بکەن .
PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی رێكخستنی دانیمارك
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08