دانیمارك..كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان بەڕێوەچوو
تاراوگە 01:34 AM - 2020-01-22.
ڕۆژی یەكشەم بەرواری 19-1-2020 وەفدێك لە یەكێتی ژنانی كوردستان لە دانیمارك بەشداری كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانیان كرد لە كۆبنهاگن.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد ، پاشان لە لایەن ئامادەكارانی كۆنگرەكەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا و بەدرێژی باسی ڕۆڵ و پێگەی ژنان كرا لە كۆمەڵگا و وە چالاكیەكانیان لە زۆربەی بوارەكان بەرز نرخێنرا.
لە بە شێكی تری كۆنگرەكەدا خاتوو زەینەب بەرپرسی كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان لە ئەسكەندەنافیا وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبوان ، بە درێژی تیشكی خستە سەر ئەركەكانی ژنان وە بە پێویستی زانی ژنان بۆ خۆیان دەبێ هەوڵ بدەن بەشداربن لە سەرجەم كایەكانی كۆمەڵگا وە تەنها بە خۆیانن كە دەتوانن زیاتر هەوڵ بدەن چونكە ئەوان بەشێكن لە كۆمەڵگا .
لە درێژەی كارەكانی كۆنگرە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی كۆنگرە وە بەرنامەدانان بۆ قۆناغەكانی داهاتوو ، وە وەرگرتنی ڕاو بۆچوون و سەرنجەكانی ئەندامانی كۆنگرەكە بوو ، دواتر بۆ دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنان سێ كەس هەڵبژێردران.
بۆ ئەم مەبەستە لە سەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ژنان لە دانیمارك وەفدێك لە یەكێتی ژنانی كوردستان لە دانیمارك كە پێكهاتبوون لە " هەستی جلال و پەخشان احمد و نیگار محمود و نادیە فەیلی" بەشداریان كرد لە كۆنگرەكە ، شایانی باسە چەندین ڕێكخراوی تری ژنانی هەرچوار پارجەی كوردستان وە ڕێكخراوی ژنانی دانیماركی بەشداربوون.
PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی دەنیمارك
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08