دانیمارك.. سیمینارێك بۆ ئیلهام ئه‌حمه‌د ساز كرا
تاراوگە 09:33 AM - 2019-12-01.
به به‌شداری زۆربه‌ی پارته كوردستانیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان وه ره‌وه‌ندی كورد له دانیمارك ڕۆژی شه‌مه 30-11-2019 له كۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك سیمینارێك ڕێكخرا بۆ ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكرات و شێخ ریاز سه‌رۆكی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی سوریا.
سه‌ره‌تای سیمینارهكهبهساتێك وه‌ستان بۆ روحی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاشان مامۆستا ریاز باسێكی له كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌و سوریا كرد، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی كورد له سوریا به بۆچوونی مامۆستا تارێگه چاره‌ی راست بۆ كێشه‌ی كورد نه‌كرێت زۆر ئاسته‌مه ناوچه‌كه ئارامی به خۆیه‌وه ببینێت به بۆچونی ئه‌و كاتێك دیموكرسی و ئارامی دێته كایه‌وه كه كێشه‌ی كورد به شێوه‌ی ئاشتی و دیموكراتی چاره‌سه‌ر بكرێت. له درێژه‌ی قسه‌كانی مامۆستا ڕیاز یه‌كێتی و یه‌ده‌نگی كوردی زۆر به گرنگ زانی و وتی ئێستا له هه‌مووكات زیاتر كورد پێویستی به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، چونكه كورد به یه‌كگرتوویی ده‌توانێت به‌سه‌ر دوژمنانی خۆیدا سه‌ركه‌وێت چونكه ئه‌و داگیركاریه‌ی كه ئێستا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چهتهكانیهوه ده‌كرێته سه‌ر ڕۆژئاوا ته‌نها به یه‌ك هه‌ڵوێستی ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
پاشان ئیلهام ئه‌حمه‌د باسێكی له مه‌رحه‌له‌ی ئینتقالی به‌واتای قۆناغی ڕاگوزه‌ری و گۆرانكاریه خێراكانی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئێستا له سوریا جه‌نگی جیهانی سێیه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت هه‌ر وڵاته‌و به‌پیێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ناوچه‌كه شه‌ڕده‌كه‌ن له لایه‌ك ئه‌مریكاوه له لایه‌ك روسیاوه له لایه‌ك ناتۆ ئه‌وروپا.
باسێكی تری له سه‌ر ده‌ستوری سوریا كرد ئه‌و پلانانه‌ی له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هه‌یه ئه‌و دستورهی تائێستا له جنێف وه ئاستانه و چه‌ندین جاری تر له كۆبونه‌وه‌كانیان بۆ نووسینه‌وی ده‌ستور هیچ نوێنه‌رێكی راسته‌قینه‌ی كوردی تێدانیه، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی بۆ چوار ملیۆن كورد به‌شدارن ژماره‌یان زۆر كه‌مه تائێستا له 150 نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی سوریا ته‌نها ( 2) كه‌س داندراون ئه‌وه‌ش ناكاته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كورد كه له لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌وه بۆ نوسینهوی ده‌ستور دیاری كراون.
ئیلهام ئه‌حمه‌د پێ وایه له سه‌ر كورد پیلانگێڕی زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كورد له ناوبه‌رن به‌بۆچونی ئه‌و كاتێك ده‌ستوری سوریا ده‌نوسرێت نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردی تیابێت باسی له به‌شێكی ئه‌و پلانه كرد كه له ئێستاش توركیا پشتیوانی ئه‌سه‌د بووه به‌ڵام توركیا وا خۆی ده‌رده‌خات كه دژایه‌تی ئه‌سه‌د ده‌كات له ڕاستیدا ئه‌وه به پێجه‌وانه‌یه.
باسێكی تری له خۆسه‌ری كرد كه ئێستا له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه زۆر به سه‌ركه‌وتوانه به‌رێوه‌ده‌چێت له‌و ماوه‌یه‌ی خۆسه‌ری له رۆژئاوی كوردستان خزمه‌تێكی باشی پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه ئێستا سیاسه‌ت مه‌دارانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئهسهدوه له ناوچهتهكانی سه‌ر به توركیا كه نا‌وێرن به ئاشكرا ده‌ری ببڕن كه خۆسه‌ری باشترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ری سوریا و كۆتایی به كاولكاری دێنێت.
پاشان به‌كورتی باسی ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره‌ی كرد له ناوچه‌كه چۆن سیاسه‌تی خۆیان ده‌به‌ن به‌رێوه بۆ بهرژوهندێكانی خۆیان ئه‌ویش روسیا‌و ئهمریكاو ناتۆ ئه‌وروپا.
به بۆچوونی ئیلهام ئه‌حمه‌د توركیا به هێرش كردنه سه‌ر ڕۆژئاوا دروست كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له گه‌ڵ ڕوسیا خۆی تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره كردووه .
ئیلهام ئه‌حمه‌د ڕۆڵی ڕه‌وه‌ندی كوردی وه یه‌ك ڕیزی زۆر به‌گرنگ زانی و هه‌وڵ و پشتیوانیه‌كانی ڕه‌وه‌ندی كوردی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان وای كرد كه ببێته هانده‌رێكی گه‌وره بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی وڵاتانی ده‌ره‌وه.
له‌كۆتاییدا ئاماده‌بوان پرسیاره‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو.
جێگای ئاماژه‌یه به نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له دانیمارك حه‌سه‌ن عه‌زیز و ستار مامه و هوشیار مه‌حمود له كه‌رتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن به‌شداری سیمیناره‌كه بوون.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08