كۆمیتەی هاوكاری پارتە سیاسییەكانی كوردستان لەدانیمارك كۆدەبنەوە
ی.ن.ک 09:39 AM - 2019-11-30.
بە ئامادەبوونی چەندین پارتی كوردستانی رۆژی پێنج شەمە 28-11-2019، لە كۆبنهاگن پایتەختی دانیمارك كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، پاشان دەست كرا بە كارەكانی كۆبوونەوەكە كە تیایدا پەیڕەو و پڕۆگرامی كۆمیتەی هاوكاری تاوتوێ كراو وە كۆمیتە كە هەندێ بڕیاری گرنگی دا لەوانە دەستەیەكی بەڕێوەبەری بۆ كۆمیتەكە هەڵبژێردرا كە پێكهاتووە لە هەریەك لە حزبەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستان و
كۆمەڵەی زەحمەت كێشانی كوردستان.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە بڕیار درا كە كۆمیتەی هاوكاری كاروچالاكی هاوبەش ئەنجام بدات لەرۆژە نەتەوایەتیەكاندا وەكو یادی هەڵەبجەو وە رۆژی ئاڵای كوردستان و نەورۆز و و بڕیار درا كە لەئەگەری دروست بوونی هەركێشەو ئاڵۆزییەك لە هەر پارچەیەكی كوردستان كۆمیتەی هاوكاری پشتگیری تەواو دەكات لەو بەشە وە كاروچالاكی پێویست ئەنجام بدات.
هاوكات كۆمیتەی هاوكاری هەڵدەستێت بەدروست كردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان لەناو دانیمارك بۆ ئاشنا كردن و گەیاندنی كێشەی رەوای گەلەكەمان بە ناوەندەكانی بڕیار لە دانیمارك، جێی ئاماژەیە پارتەكانی كە ئەندامن لە كۆمیتەی هاوكاری و بریتین لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵەی زەحمەت كێشانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان و حزبی سۆشیالیستی كوردستان و پارتی ماف و ئازادی و پارتی دیموكراتی كوردستان سوریا و پارتی دیموكراتی كوردستان باكور و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەت كێشانی كوردستانی ئێران.
بۆ ئەم مەبەستە و بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك هەڤاڵان حەسەن عزیز و سەباح فاروق لەكەرتی رێكخستنی كۆبنهاگن بەشداری كۆبوونەوەكە بوون و پاش تاووتوێ كردنی تەواوی بڕگە و بابەتەكان كۆبوونەوەكە بەسەركەوتوویی كۆتایی هات.
PUKmedia وشیار دەربەندی- دانیمارك
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08