riklam

كوردستانیانی كەنەدا پشتیوانی رۆژهەڵات دەكەن

تاراوگە‌‌ 10:06 AM - 2019-11-24
.

.

لەچوارچێوەی پشتیوانی لە داواكاری خۆپیشاندەرانی خەڵكی  رۆژهەڵاتی كوردستان، رۆژی 23/11/2019  بەسەرپەرشتی ماڵی كوردی تورونتۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری كوردستانیانی هەرێمی ئۆنتاریو و نوێنەری لایەن و رێكخراوە كوردییەكان خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە سەنتەری شەقامی یانگ ستریت – ی تورونتۆ بەڕێوەچوو.

كوردستانیان بەهەڵگری ئاڵای كوردستان وسروودی نیشتمانی و دروشمی (نا بۆ رژێمی ئیسلامی ئێران) پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازییەكانی كوردانی رۆژهەڵات و خۆپیشاندەرانی گەلانی ئێران بەگشتی نیشانداو هاوكات توند و تیژی وكوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و سوپای پاسدارانی ئێران ئیدانە و شەرمەزار كرد .

دوكتۆر رۆژان وتاری ناوەندی هاوكاری حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی پێشكەشكرد ، هەروەها ژمارەیەك وتاری حزب و رێكخراوەكان بەو بۆنەوە خوێندرانەوە، وتارەكان بەگشتی پشتگیری حزبەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بۆ داواكاری خۆپیشاندەران و بەهێزكردنی دەنگی راپەڕینی گەلانی ئێران  بۆ لەناو بردنی رژێمی ئیسلامی ئیران و دامەزراندنی حكومەتێكی دیموكرات و فیدراڵ ڕاگەیاند .

جێی ئاماژەیە لە هەمان شوێنی گۆڕەپانەكەدا هاوكات خۆپیشاندانی فارسەكان بۆ هەمان مەبەستی پشتگیریكردن لەداواكاری خۆپیشاندەرانی گەلانی ئێران تێكەڵ بە خۆپیشاندەرانی كورد بوون، ژمارەیەكی زۆری پێكهاتەكانی خەلكی ئیران و لایەنگرانی رێكخراوەكانی موجاهیدین خەلق و حزب چەپی فیدائیان خەلق و سلگنە گلب بەشدارییان تێدا كرد،  خۆپیشاندەرانی فارس بە درووشمی مەرگ بەر جمهوری ئیسلامی پشتگیری خۆیان بۆ داواكاری خۆپیشاندەرانی گەلانی ئێران و ڕووخانی ڕژیمی ئیسلامی بە رابەرایەتی خامنەئی نیشاندا .

PUKmedia عوسمان عەلی-تورونتۆ

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket