riklam

وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:22 AM - 2019-11-11
.

.

وەفدێكی  كۆمیتەی بەریتانیا بەسەرپەرشتی قەیس قاسم  لێپرسراوی كۆمیتە و شێخ ئیسماعیل بەرپرسی چاودێری و بەدوادا چوون، سەردانی شاری لیڤەرپولیان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك كادیرو ئەندامی  یەكیتی كۆبوونەوە.

سەرەتای كۆبوونەوەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەھیدان دەستیپێكرد و دواتر لە لایەن

قەیس قاسم باسی گرنگی سەردانی شاری لیڤەرپولی كرد بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەو شارە ئێستگەی ھەڵبژاردنی تێدا دانرابوو لە كاتی ھەڵبژاردنەكانی عیراق بۆیە بەگرنگی زانی كە كادیری بەتوانا لەو شارەدا پەروەردە بكرێت بۆ ئەوەی سودیان لێوەربگرین لەداھاتوودا.

دواتر باسی لەخۆپیشاندانەكانی عیراق كردو داواكاری خۆپیشاندانەكانی بە رەوا زانی بەو مەرجەی نەبێت بەھۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچەكە وە ئامادەكارییەكانی یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان بۆ ھەر ئەگەرێكی نەخوازرا و لە ناوچە كێشە لەسەرەكان.

تەوەریەكی گرنگی كۆۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كۆنگرەو شێوازی بەشداری كردنی كادیران و ئەندامانی یەكیتی و خۆ ئامادەكردن بۆكۆنگرە.

شێخ ئیسماعیل باسێكی رێكخستنەكانی كرد و ھەموو پاڵپشتێكی بۆ  كادیران و ئەندامانی یەكێتی دەربڕی و داوای لێكردنكە ھەوڵ بۆ پتەوكردنی زیاتری رێكخستنەكانمان بدەن لەو شارەدا.

دواتر بە ئاڵوگۆری راو بۆچوون لە نێوان ئامادەبوواندا كۆتای بە كۆبونەوەكە ھات.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket