riklam

كۆمیتەی نەرویج كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:05 AM - 2019-10-30
.

.

لەبارەگای كۆمیتە لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج  كۆبوونەوەی ئاسای كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدرا.

رۆژی سێ شەممە 29-10-2019، بەئامادەبوونی كارگێڕی ناوەندو بەرپرسی كۆمیتەو كارگێڕو ئەندامان، لەبارەگای كۆمیتە لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج  كۆبوونەوەی ئاسای كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدرا.

سەرەتای كۆبوونەوەكە بەساتێك وەستان بۆ رێزگرتن لەگیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد، پاشان تەوەری كۆبوونەوەكە خرایەڕوو كە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی كارو چالاكییەكانی كۆمیتە بەگشتی و خستنەڕو و ئاماژەدان بەو بەرەوپێش چوونەی كۆمیتە و ئۆرگانەكان لەگەڵ پارت و رێكخراوە كوردستانی و نەرویجییەكان و  كۆكرنەوەی هاوكاری بۆ خوشك و برایانی رۆژئاوای كوردستان  .

 هەروەها سوپاسنامە و دەستخۆشی لە تەواوی ئەندامان و هەڤاڵانی رێكخستنەكان بەمەبەستی ئەو بەشدارییە چڕەی كە بەردەوام هەیانە لە خۆپیشاندان و چالاكی و كۆبونەوەكانی دژ بەلەشكركێشی دەوڵەتی تورك و هاوئاوازەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان و  دانانی بەرنامەو پلانی كاری داهاتوو، چەند تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوون.

جێی ئاماژەیە ئامادەبووان بەچڕی لەسەر هەریەكە لەو تەوەرانە دوان و گفتوگۆی كراوەو چڕیان لەبارەوە كرد و پاش سێ سەعات كۆبوونەوەكە كۆتایی هات.

PUKmedia هەورامان تاوەگۆزی

1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket