riklam

دانیمارك.. پرسە بۆ عەبدولحەمید دەروێش دانرا

پرسەنامە 09:27 PM - 2019-10-27
.

.

بە سەرپەشتی کۆمیتەی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا و بە  ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆرو نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەنی سیاسی کوردستانی لە هەرچوارپارچەی کوردستان ڕۆژی  یەکشەم بەرواری ٢٧/١٠/٢٠١٩  لەشاری هۆرسنس وولاتی دانیمارك پرسە بۆ سەرکردەی مەزن ( عەبدولحەمید دەروێش ) دانرا. 

سەرەتا لەلایەن دەستەی ئامادەکاری مەڕاسیمەکەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا و بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەگشتی وسەرکردە (عەبدولحەمید دەروێش ) بەتایبەتی مەڕاسیمەکە دەستی پێکرد.

لەلایەن کۆمیتەی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا وە  ووتاری مەڕاسیمەکەو ژیان نامەی سکرتێری حیزبەکەیان خوێنرایەوە .کە تیایدا ئاماژە کرایە سەرخەباتی سیاسی ئەو نەمرەو ڕۆڵی کاریگەری لە ناو بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بەگشتی و لە ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی.

بە مەبەستی بەشداری و گەیاندنی پەیامی هاوخەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەڤالانی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ، شاندێکی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دانیمارك کە پێکهاتبوو لە ( وشیار جلال) لێپرسراوی کۆمیتەو ( یوسف احمد) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستی ڤایلەو کارگێڕی کەرت ( صدیق یعقوب ) بەشداری پرسەکەبوون.

پەیامی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەلایەن لێپرسراوی کۆمیتە ( وشیار جلال) ەوە خوێنرایەوە کە تیایدا ئاماژەی کردە سەر وێستگەکانی ژیانی ئەو سەرکردە نەمرەو ڕۆڵی بەرچاوی وەك کەسێکی شۆڕشگێر هەر لە دروست کردنی یەکەم پارتی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان و دواتر ڕۆڵ و کاریگەری لە تەواوی ناوچەکە . وە ئاماژەی کردە سەر پەیوەندی ئەو سەرکردەیە لەگەڵ ڕابەرو سەرۆکی کۆچکردومان هەڤاڵ ( مام جلال ) و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان . وە ڕۆڵ کاریگەری و هاوکاری ئەو سەرکردەیەی بەرزنرخاند لە دامەزراندی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و گووتی هەڤالانی یەکیتی هەرگیز ئەو ڕۆژگارانە لەبیرناکەن.

لە کۆتاییدا بەناوی سەرجەم هەڤالان لەکۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك . پرسەو سەرەخۆشی لە ماڵباتی مامۆستا عبدالحمید دەروێش و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد.

  PUKmedia   تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket