riklam

كوردێك لەدژی هێرشەكانی توركیا ئاگر لەجەستەی بەردەدات

تاراوگە‌‌ 03:58 PM - 2019-10-23
.

.

پەنابەرێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان كە نیشتەجێی ئەڵمانیایە، لەدژی داگیركاری سوپای توركیاو كۆمەڵكوژكردنی كوردانی رۆژئاوا لەبەردەم بارەگای كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان (UNHCR) لەجنێڤی سویسرا ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

ئەو گەنجە كوردە كە تەمەنی 28 ساڵانە، بەوتنەوەی چەند دروشمێكی وەك ئازادی بۆ كوردان نابۆ كوشتو كوشتار، نابۆ رەشەكوژی كورد ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو كارمەندو فەرمانبەرانی دەزگاكەی بەئاگاهێناو تراژیدیای گەلەكەی گەیاندە ئەو رێكخراوە.

 دەزگا ئەمنیەكان بەپەلە فریای كەوتن و بە هەلیكۆپتەرێكی تایبەتی گواستیانەوە بۆ خەستەخانەی شاری لۆزان و لەوێ چارەسەر وەردەگرێت.

PUKmedia بورهان ئەمین  - ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket