riklam

كۆمیتەی فینلاند چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:48 AM - 2019-10-22
.

.

كۆمیتەی فینلاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری ئێسپۆ كۆبۆوە و  تێیدا چەند تەوەرێكیان تاوتوێ كرد.

رۆژی 19-10-2019، لەشاری ئێسپۆ كۆمیتەی رێكخستنی فینلاندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتە و بەئامادەبوونی ئەحمەد خۆشناو كارگێڕی چاودێری و بەدواداچوون و پیران شكور بەرپرسی بەشی ئامارو هەڵبژاردن و مەزن بابان بەرپرسی بەشی كۆمەڵایەتی و شاهۆ مەلا وەیسی بەرپرسی بەشی دارایی كۆمیتە كۆبوونەوەیەكیان بۆ ستافی كۆمیتە بەرێوەبرد.

سەرەتای كۆبونەوەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان  دەستی پێكرد و پاشان لێپرسراوی كۆمیتە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و باسی  تەوەرەكانی كۆبونەوەكەی كرد كە بریتیبوون لە، لە تاوتوێ كردنی هێرشەكانی توركیا بۆ داگیر كردنی رۆژئاوای كوردستان و پرۆسەی ئاگربەست و ئەگەرەكانی دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕ كرا.

باسی كۆنگرەی یەكێتی كە بڕیارە لە 7-12-2019، بەرێوەبچی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

هەروەها لەكۆببونەوەكەدا باسی كاروچالاكی كۆمیتە كرا كە لەساتەوەختی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا ئەندامانی كۆمیتە لە هەموو شارەكانی فینلاند وەك كوردێكی خەمخۆر و دڵسۆز بەشداری هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەكان بوون و جێی دەستیان دیاربوو لەو چالاكیانە كە لەهەفتەی رابردوودا ئەنجام دران.

 پاش كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەش ئامەدەبووان چەند ماڵێكی كەس و كاری شەهیدانیان بەسەركردەوە و مەدالیای رێزلێنانی ناوەندی دەرەوەیان پێشكەش كرد، سەرەتا ماڵی كەسوكاری شەهید ئازاد ئەحمەد قادر بەسەركرایەوە و لەلایەن خێزان و كوری شەهیدەوە پێشوازی لە  هەڤاڵانی كۆمیتە كرا و رۆژی دواتر وەفدی كۆمیتە ماڵی كەسوكاری شەهید ئومێد رەشید خورشید یان بەسەر كردەوە و لەلایەن مام و برازای شەهیدەوە پێشوازی گەرمیان لێكرا، دواتر ماڵی شەهید ئەبوبەكر ساڵح شاموراد یان بەسەركردەوە و لەلایەن خوشكی شەهید و خوشكەزا پێشوازیان لێكرا.

PUKmedia جەبار جومعە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket