به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی مناڵان:قەیران هۆكاری فڕێدانی منداڵە
چاوپێکەوتن 01:48 PM - 2017-08-19.
به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی مناڵان:قەیران هۆكاری فڕێدانی منداڵە
خانه‌ی مناڵان، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی. تاقه خانه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی 3 ساڵه دامه‌زراوه و خانه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ته‌نیا له شاری سلێمانی هه‌یه.
له‌م دیداره‌دا، چۆپی عه‌لی ڕه‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی منداڵان ده‌رباره‌ی گرنگی ئه‌و خانه‌یه و ژماره‌ی منداڵه‌كانی‌و چۆنیه‌تی هاتنی ئه‌و منداڵانه بۆ خانه‌كه و داهاتووی منداڵه دۆزراوه‌كان بۆ كوردستانی نوێ دوا.
خانه‌كه‌مان له هه‌رێم تاقانه‌یه
خانه‌ی منداڵان له 18/4/2014 دامه‌زراوه، ئه‌م خانه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڕیاری دامه‌زراندنی دراوه...
خانه‌كه ئه‌و منداڵانه له‌خۆ ده‌گرێت كه به‌هۆكاری جیاواز له‌ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای له‌دایكبوونه‌وه په‌رته‌وازه بوون، جا یان فڕێدراون، یان دایك‌و باوكیان تووشی كێشه‌یه‌ك بوون‌و كه‌س نایانگرێته خۆ، یان دوای جیابوونه‌وه دایكه‌كه، منداڵه‌كه‌ی ناوێ‌و به بڕیاری دادوه‌ر ده‌هێنرێته خانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی منداڵان وتی: ئه‌م خانه‌یه له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له شاری سلێمانی هه‌یه، تاقه خانه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كه منداڵی دۆزراوه له‌خۆ بگرێت له ماوه‌ی دروستبوونی خانه‌كه‌وه، واته له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا تا ئێستا (54) منداڵ هاتووه نێو خانه‌كه‌وه. له ئێستاشدا له خانه‌ی منداڵان 17 منداڵ هه‌یه‌كه دوو منداڵیان كچن و 15 منداڵیشیان كوڕن.
دادوه‌ر بڕیار ده‌دا
ده‌رباره‌ی شێوازی هاتنی ئه‌م منداڵانه بۆ نێو خانه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌كه وتی:
ئه‌و منداڵانه‌ی دێنه ناو خانه‌كه‌وه به‌شێكیان له كۆڵان‌و شوێنه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه له ڕێگه‌ی بنكه‌ی پۆلیسه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن و دواتر له ڕێگای دادگاوه ڕه‌وانه‌ی خانه‌ی مناڵان ده‌كرێن، ژماره‌ی منداڵه دۆزراوه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا كه هاتۆته نێو خانه‌كه‌وه 12 منداڵ بوون.
ته‌نیا منداڵی دۆزراوه‌مان نیه
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی خانه‌كه به‌شێكی تر له‌و مناڵانه كه له خانه‌نه‌كه‌ن به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌رته‌وازه بوون‌و كه‌س‌و كاریان نایانگرێته خۆیان دێنه ناو خانه. وتیشی: له‌ئێستادا قه‌یرانی دارایی هه‌یه، ڕه‌نگه قه‌یرانه‌كه بووبێته هۆی فڕێدانی منداڵ له لایه‌ن كه‌س‌وكاریانه‌وه، هه‌ندێكیشیان به‌هۆی كێشه‌ی جیابوونه‌وه‌وه په‌رته‌وازه‌بوون‌و دایكه‌كه، یان كه‌س‌وكاریان نایانگرێته خۆ.
به‌شێكیان «ته‌به‌نی» ده‌كرێن
له‌و 54 ساوایه‌ی كه له ماوه‌ی 3 ساڵدا له خانه‌كه بوون. 10 منداڵیان «ته‌به‌نی» ئه‌و خێزانانه كراون كه ناوی خۆیان له خێزانی جێگره‌وه تۆماركردووه به بڕیاری دادوه‌ر. ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌به‌نی كراون زیاتر ئه‌و منداڵانه بوون، كه دۆزراوه‌ن‌و خێزانه‌كان هه‌ستاون به له‌خۆگرتنیان وه‌ك منداڵی خۆیان هه‌مان مافی یاسایی و شه‌رعییان له داهاتوودا ده‌بێت.
بچوكترین منداڵی خانه‌كه
بچوكترین منداڵی خانه‌كه له ئێستادا ته‌مه‌نی یه‌ك مانگ‌و بیست ڕۆژه‌وه گه‌وره‌ترین منداڵیش له چوار ساڵ زیاتره.
له‌م ساڵدا 12 منداڵ هاتۆته نێو خانه‌كه‌وه
ده‌رباره‌ی منداڵی هاتوو بۆ نێو خانه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌كه وتی: له ماوه‌ی 7 مانگدا 12 منداڵ هاتووه، له‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌كیان منداڵی ناشه‌رعی بووه.
نزیكه‌ی له%60 منداڵه‌كان ناشه‌رعی بوون
هه‌روه‌ها وتی: به شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له خانه‌كه‌ن ئه‌و منداڵانه‌ن كه به شێوه‌ی ناشه‌رعی له‌دایكبوون به ژماره، له 17 منداڵ نزیكه‌ی 10 دانه‌یان له‌و منداڵانه‌ن.
ئه‌م ساوایانه دوای له‌دایكبوونیان له په‌نا پاسارو نزیك مزگه‌وته‌كان فڕێدراون‌و له بنكه‌ی پۆلیسه‌وه براون بۆ خه‌سته‌خانه و به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌درێ به خانه. قه‌یرانی باری دارایی كاریگه‌ری هه‌یه
قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر كارمه‌ندانی خانه‌كه و له ئێستادا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: به‌شێكی داده‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه دانراون‌و به‌شێكی تریشیشان سه‌ر به‌ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانن.
خێزانی جێگره‌وه به‌دیلی خانه‌یه
تا ئێستا 3 منداڵ له كۆی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی هاتوونه‌ته خانه‌وه دراوه به خێزانی جێگره‌وه. خێزانی جێگره‌وه بریتیه له‌و خێزانه‌ی كه ڕۆڵی خێزانی منداڵه‌كه ده‌بینێت.
ئه‌و خێزانانه ده‌توانن به ڕێكاری یاسایی داوای منداڵ له‌و خانه‌یه بكه‌ن به شێوازی كاتی، یان مامناوه‌ند، یان درێژخایه‌ن. مه‌رج نیه ئه‌و خێزانه‌ی كه داوای منداڵ ده‌كات منداڵی نه‌بێت ، هه‌یه‌تی، به‌ڵام حه‌زده‌كات، یان وه‌ك خێر یه‌كێك له منداڵه‌كان به‌خێو ده‌كات.
كچ خواستی زۆری له‌سه‌ره
به‌ڵام زۆربه‌ی خێزانه‌كان كه داوای منداڵ ده‌كه‌ن داوای كچ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م كچ هه‌یه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ی خانه‌كه وتی: له‌ئێستادا ته‌نیا كچ مان لایه.
هۆكاری ئه‌و خواسته‌یش له‌سه‌ر كچ له لایه‌ن خێزانه‌وه به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كچ كێشه‌ی كه‌متره‌و مامه‌ڵه‌یشی خۆشتره.
.
24 منداڵیش گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه نێو خێزان
.له‌و ژماره‌یه به‌هاوكاری توێژه‌ر و كارمه‌ندانی خانه‌كه توانراوه 24 له‌و منداڵانه‌ی كه له خانه بوون بگه‌ڕێنرێنه‌وه نێو خێزانه‌كانیان. ئه‌ویش دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خێزانی منداڵه‌كه و دڵنیابوون له داهاتووی منداڵه‌كه.
PUKmedia- كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25