شارباژێر.. دانیشتوانی گوندی مالومه داوای خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن
چاوپێکەوتن 04:37 PM - 2017-07-20.
له 2006وه دانیشتوانی گوندی مالومه له قه‌زای شارباژێر جه‌خت له داواكاریه‌كیان ده‌كه‌نه‌وه كه بریتیه له دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی سندوقی بۆ گونده‌كه‌یان.
له‌و باره‌یه‌وه ئاوات قادر كه به كاره‌كانی گونده‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستێت له باره‌ی داواكاریه‌كه‌یانه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك دانیشتوانی گوندی مالومه له ساڵی 2006 وه، چه‌ندین هه‌وڵمان داوه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كه‌مان، به‌ڕاستی خه‌ڵك له‌وه ده‌ترسێت به‌هۆی ئه‌و پیساییه له چه‌مه‌كه‌دا كۆبۆته‌وه ببێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانمان بێ سوود بووه به هۆی ڕێنماییه‌كانه‌وه، به‌ڵام له چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌رمان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان پرۆژه‌ی هاوشێوه جێبه‌جیكراوه.
وتیشی: به سوپاسه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیڵۆن داواكاریه‌كه‌ی گه‌یانده جیگه‌ی خۆیی و پێی ڕاگه‌یاندین كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی جێبه‌جیكردنی پرۆژه‌كه‌ی پێداوین.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیڵۆنیش ده‌ڵێت، ئیداره‌كه‌مان چه‌ندینجار نوسراوی ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان سه‌ری نه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیڵۆن به PUKmedia ی وت: تایبه‌ت به ئاوه‌ڕۆی گوندی مالومه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیه‌وه زێرابێكی زۆر كراوه‌ته سه‌ر چه‌مه‌كه، به ره‌چاوكردنی ئاوه‌دانی گونده‌كه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م پرۆژه‌یه زوو بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه دانیشتوانی ئه‌و گونده چه‌ندینجار ئه‌و داواكارییه‌یان ئاڕاسته كردووین، ئێمه‌ش لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان ئاگاداركرده‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به داخه‌وه تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئێستادا دووباره ئه‌و داواكاریه‌مان ئاڕاسته‌كراوه‌ته‌وه، ئێمه‌ش داواكاریه‌كه‌مان گه‌یانده قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به خۆشحاڵیه‌وه به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یداو ڕایسپاردین به ئاماده‌كردنی ده‌رخسته بۆ پرۆژه‌كه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تریشه‌وه سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یاندا، له ئێستادا به دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین به هیواین له ده‌رفه‌تیكی نزیكدا پرۆژه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، چه‌مێك گونده‌كه‌ی كردووه به دوو به‌شه‌وه له وه‌رزی گه‌رمادا بۆنێكی ناخۆش دروست ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی ماڵانی له سه‌ره، به‌پێی ڕاپۆرته ته‌ندروستییه‌كان زیانی ته‌دروستی هه‌یه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شاخه‌وان سدیق گه‌نجێكی گونده‌كه‌یه‌و بۆ PUKmedia وتی: ئه‌و چه‌مه‌ی گونده‌كه‌مانی كردووه به دووبه‌شه‌وه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری ماڵه‌كان زێرابیان خستۆته سه‌ر چه‌مه‌كه، بۆیه پرۆژه‌كه به پێویست ده‌زانین بۆ گونده‌كه‌مان، داواكارین له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار داواكاریه‌كه‌مان جیبه‌جێ بكه‌ن، چونكه ئه‌وه داواكاری سه‌ره‌كی گونده‌كه‌مانه.
ئێستاش هاووڵاتیانی گونده‌كه له چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌دان.
گوندی مالومه یه‌كێكه له گونده هه‌ره گه‌وره‌كانی سنوری ناحیه‌ی گاپیڵۆن، كه پێكهاتووه له 250 ماڵ له هه‌ڵمه‌تی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی یه‌ك بۆ سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی زیاتر له چل هاووڵاتی گونده‌كه به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن.
PUKmedia سۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25