یەکێتیی خوێندنگا سەوزەكەی مام جەلال
بیروڕا 09:00 PM - 2026-05-31
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی لێوانلێو لە شکۆ، شانازی و سەروەریی کەم وێنەیە، کە لە قۆناغێکی ئێجگار تەنگ و ناسۆر، پڕ لە دڵەڕاوکێ و نائومێدیی نەتەوەییدا توانی وەک ژیلەمۆ لەناو خۆڵەمێشی نسكۆدا سەرهەڵداتەوە و چرای هیوای ڕزگاری گەلەکەمان دابگیرسێنێتەوە. لەم نێوەندە مێژووییەدا، کارەکتەری بێهاوتا، کاریزمایی و حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال ڕۆڵی سەرەکی، مێژوویی و یەکلاکەرەوەی هەبوو لە هەڵگیرسانەوە و زیندووکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان. ئەو وەک سەرکردەیەکی لێهاتوو و پێشەنگێکی کەم وێنە توانی لە ساتەوەختێکی زۆر هەستیاردا ئیرادەی تێکۆشان و باوەڕبەخۆبوون بگەڕێنێتەوە نێو دڵی پێشمەرگە و کۆمەڵانی خەڵک و بە داڕشتنی فەلسەفەیەکی نوێی خەبات، یەکێتی بکاتە ڕابەر و بزوێنەری سەرەکیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە دژی زوڵم، ستەم و دیکتاتۆریەتی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و جارێكی تریش ئومێد بۆ نەتەوەیەكی ئومێدبڕاو بگەڕێنێتەوە.
ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال تەنها لە چوارچێوەی ڕێکخراوەیی و ئاستی ناوخۆیی حیزبیدا قەتیس نەبوو، بەڵکو لێهاتوویی مام وەک دیپلۆماتکارێکی بلیمەت و خاوەن دیدگا، زۆر زوو سنوورە ناوچەییەکانی تێپەڕاند و گەیشتە ئەوپەڕی دنیا، مام جەلال لە ڕێگەی کارامەیی بێوێنەی دیپلۆماسی و تۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە بەهێزەکانییەوە، توانی خواست و ویست و دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە قۆناغی خەباتی چەکداری و مەدەنیدا بگەیەنێتە گرنگترین سەکۆ، ناوەندە بڕیاربەدەستەکان و پایتەختە کاریگەرەکانی جیهان. ئەو بە زمانە پاراو و جیاوازەکانی، سیاسییە قووڵەکەی و خەندە مێژووییەکەی، دەنگی مەزلوومیەتی کوردی لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا بەرز کردەوە و شەرعیەت و پاڵپشتییەکی جیهانیی لەزۆر وێستگەدا بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بەدەستهێنا.
سەرۆک مام جەلال لە پرۆسەی بونیادنان و داڕشتنی سەرلەبەری فیکری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕۆڵێکی بنچینەیی و ستراتیژیی گێڕا لەوەی، کە ئەم یەكێتیە بێ وێنەیە لە چوارچێوەی ڕێکخستنێکی ئاساییەوە بگۆڕێت بۆ قوتابخانەیەکی مەزن و هەمیشەیی بۆ پێگەیاندنی کادیری لێهاتوو، ڕۆشنبیر و سەرکردەی خاوەن فیکر و مهعریفه. یەکێتی بەهۆی ئەو بونیاد، پەروەردە سیاسییە قووڵە و فرەدەنگییەی، کە لەسەری دامەزراوە، هەرگیز لە مێژووی دوورودرێژی خۆیدا تووشی بۆشایی سەرکردایەتی نەبووە، چونکە ئەم قوتابخانە فیکرییە هەمیشە توانای ئەوەی هەبووە لەناو جەرگەی ڕووداوە سەخت و ئاڵۆزەکاندا، و وزە و سەرکردەی نوێ بەرهەم بهێنێت و بەردەوامی بە کاروانی شۆڕش و خزمەتگوزاری بدات.
ئەمە خوێندنگا زیندوو ە کەی مام جەلالە، کە تەنانەت دوای کۆچکردنی خۆیشی، بەهۆی ئەو میراتە بەهێزەی جێی هێشتووە، توانی ئەو وزەو هێز و فیکرە پەروەردەکراوەی گەنجان بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی تاوبدات و ئاراستەیان بکات بۆ ڕێبەرایەتیکردنی کۆمەڵگە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە هەمان ئیرادەی پۆڵایین، ڕاشکاوی و بە دیدگایەکی نوێخواز و سەردەمیانە، ئەو کاروانە مێژووییەی سەرۆک مام جەلال و پۆلی تێکۆشەرانی دێرینی یەکێتی تەواو دەکات، ئەو بە هەنگاوی شێلگیرانە و سیاسەتێکی ڕوون بەرەو دابینکردنی مافە بەدینەهاتووەکانی خەڵک، چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی هاوسەنگیی هێز لە کوردستان و عێراقدا پێشڕەوی دەکات تا یەکێتی وەک هەمیشە لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکدا بمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05


.jpg)

دابەزێنە

