لە تاریکستانی سیاسەتدا، هێشتا ئومێد هەیە
بیروڕا 03:16 PM - 2026-05-16
سەردەمانێکە زۆربەی ململانێ سیاسی و حزبیەکان لە
باشوری کوردستان، ململانێیە لەسەر دەسەڵات لەپێناو چەند کەسێک و چەند دەستکەوتێکی
تاکەکەسی و گروپی، دوور لە بەرپرسیارێتی مرۆڤانەی نیشتمانی و نەتەوەیی...
جا لەنێو ئەم تاریکستانە چەندە جوانە کاتێک
کەسانێک دەبینی هێشتا لەنێو دونیای سیاسەتدا ماون کە سیاسەت بەوپەڕی ئەخلاق بەرزی
و مرۆڤ دۆستیەوە بە بەرپرسیارێتی دەبینن و هەنگاوەکانیان لە خزمەت دۆزی ڕەواو
بوارە جیاجیاکانن بەشێوەیەک لەپاڵ هەموو خەمەکان، گرنگی لایەنە پەراوێز خراوەکانیش
دەبینن ئەمە بەڕاستی ئومێد بەخشە.
لەم ڕۆژانەدا شانازیەکی گەورەترم بەوە کرد کە
لەسەر ڕێبازی مام و کوڕەکانی خەبات دەکەم و بەو پەڕی دڵسۆزی و تواناوە هەوڵ دەدەم
شتەکان وەک خۆی ببینم.
ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەنگاوەکانی کاک
قوباد تاڵەبانی بینیمان هێندە گرنگ بوون کە من و دەیانیتر هەست بەو شانازیە بکەین.
گرنگی دان بە وەرزشی گروپێکی جوان، بەڵام پەراوێز
خراو و بەستنی قەیتانی پێڵاوەکانی گەنجێکی جوانی وڵات تەنها کارێکی چەند چرکەیی
نیە، بەڵکو دەرکەوتنی جوانیەکانی ناخی قوڵی کەسایەتیەکی سیاسی و کاریگەرە،
پەیامێکیشە بۆ ئەوانەی درەنگ تێدەگەن.
هەروەها وتارەکەی لە ڤیستڤاڵی فیلمی کان و
وردەکاری و قوڵی وتەکانی، دونیا بینی کاک قوباد دەردەخات، کە چەندین ساڵە دەیان
کەسی خەمخۆر خەمی لێدەخۆن، بەڵام دەستەوەستان و بێ پشتیوانن، هەروەها مژدەی
ئەوەمان پێدەدات کە خۆشبەختانە سیاسیەک هەیە لە گرنگی و کاریگەری سینەمای جیهانی
تێدەگات بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و گەیاندنی چیرۆکەکانمان لەپێناو ڕاکێشانی سۆزی
جیهانی و لەهەمانکاتدا نیشاندانی جوگرافیا و کلتوری جوانی گەلەکەشمان بەدونیا
لەپێناو بازرگانیەکی دروستی پڕ لەهەلی کار لە ئاستێکی بەرزی جیهانیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05


.jpg)

دابەزێنە

