کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 02:44 PM - 2026-05-14
بەشی دەیەم
دیسان دیار نییە هەر حزبێک کە سیاسەتەکانی خۆی بە راست دەزانێ و بە ئەزموون و تاقیکردنەوەی چەند جارە و چەند بارە راستی و دروستی تاقیکردۆتەوە لە شێنەیی و لە تەنگانەدا، پێویستی بەوەیە ئەندامەکانی لەهەر ئاستێکدابن داکۆکی لێبکەن و رەوایی و رەوانی بۆ خەڵکی روون بکەنەوە و رمێنی بۆ پەیدا بکەن. کادری تەواو کادر و هەڤاڵی لێوەشاوە و دڵسۆزی حزب، ئەرکی سەرشانێتی داکۆکی لەم سیاسەتە گشتییانە بکات کە بەڕێوشوێنی راست و دروستی گەڵاڵەکراوی حزبی تێپەڕیوە و بڕیاری لەسەر دراوە. ئەرکی هەڤاڵ و ئەندامی بەتەنگەوەهاتوو ئەوەیە، لەسەنگەرەکانی گشتی، لە سەکۆ جەماوەری و دەستەبژێرییەکان، لە مزگەوت و شوێنە رەسمی و کەمپینە جیاجیاکاندا داکۆکی لێ بکات و روونی بکاتەوە، کە بۆچی ئەم بڕیار و ئەم رێگەیە راستە و بۆچی روانگەکانی تر، هی حزبەکانی تر هەڵەن، یان شاش چوون و ئەوەی حزبەکەی ئەم راست و دروستە؟
کادری حزبی حەریف ئەرکی سەرشانی ئەوەیە، لە هەموو شوێنێکی کاریگەر و لە هەموو مینبەرەکاندا سیاسەتی حزبەکەی نیشان بدات و وەک باشترین چارەسەرەکان دەریبخات و پارێزەری بێت. خۆی لە ئەسڵدا حزبایەتی دروست وایە، کە لەبەر نیشتمان و نەتەوە و بەرژەوەندیی گشتی وڵات، داکۆکی لە سیاسەتە راست و دروستەکانی حزب بکرێت و پێداگری لەسەر بکرێت. داکۆکی لەسەر سیاسەتی راست و دروست هەرگیز دزێو و خراپ نییە و بەڵگەی پەرت بوون و ناکۆکی و براکوژیی نییە، بەڵکو بەڵگەی گەرموگوڕی دیموکراسی و راست و رەوایی ئاراستە سیاسییەکانە، کە دەبێ داکۆکی لێ بکرێت و بەسەر بەرزی و لێ بڕاوەییەوە بناسێنرێ و برەوی پێبدرێت.
حزبی سیاسی روانگەی راست و دروستی خۆی، کە پێش خەڵک خۆی باوەڕی پێیەتی، دەخاتە روو و ئینجا بە سێ ئاراستە کاری لەسەر دەکات:
1- شۆڕی دەکاتەوە بۆ خوارەوە و ئۆرگانەکانی خۆی پێدەناسێنێ و میتینگ و مینبەری شەرح و شرۆڤەی بۆ دابین دەکات و دەیکاتە سیاسەتی گشتی قایلپێکراوی حزب.
2- مینبەرە گشتییەکانی کۆمەڵ و وڵاتی بۆ دەخاتە کار، هەڤال و کادرەکانی خۆی بۆ تەیار دەکات، کە بە زانیاری و زانست و مەنتیقی دروست و پێک سەلماندن لەو مینبەرانەوە شەرحی بکات و بیناسێنێ و بیکاتە رای گشتی کۆمەڵ، مادام دروست و مادام رەوا و جوان و شایانە.
3 - لەگەڵ حزبەکانی رکابەر و جیاواز لە خۆی و دەستەبژێری را جیاواز، بکەوێتە گفتوگۆی پشوو درێژ و بە پێک سەلماندن و دیتنەوەی خاڵی هاوبەش لە گەڵیان بدوێ و لەچوارچێوەی مافی دیموکراتی و ئامرازی دیموکراتی و ئازادیدا پێداگر بێت لەسەر روانگە دروستەکانی و وابکات ئەوانی تریش قەناعەت بکەن، کە ئەم سیاسەتە راست و دروست و پێویستە و خوا و خەڵک و خاکی نیشتمان ئەوانیش پشتگیری بکەن و بیسەلمێنن و ئەوی کەموکوڕییە لەگەڵی چارەسەری بکەن و بیکەنە سیاسەتی گشتی وڵات.
خۆ دیاریشە حزبی پەرۆش و کارا و خاوەن پرەنسیب حزبی دینامیکی و نەرم و نیان و سەلمێنەرە، نەک ئینکار و کەللە رەق، بەڵام لەهەمان کاتیشدا حزبی پتەو و پێداگر و خاوەن ئەزموونە، کە دەتوانێ بە مێژوو و بە بەڵگە و تاقیکردنەوە بیسەلمێنێت ئەمە باشترە بۆ وڵات و گرنگە ئەمە سەر بگرێت.
بێگومان حزبێک کەوا نەبێ و پتەو نەبێ و خودلاواز بێ هەر لە رێوە سیاسەتی راست و دروست نییە و سەرکردایەتی و سەرکردەکانیشی لاواز و ناڕاستن و ورە و وزەی سەلماندنی سیاسەتە دروستەکانیان نییە، حزبی کەمەندکێش حزبی ئەزموون و وەفادار بە روانگە و پرینسیبەکانی.
رێژەی هەیە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15




دابەزێنە

