riklam

ستراتیژی یەکێتی لەڕاپەڕینی 1991

بیروڕا 09:43 PM - 2026-03-19
سەرهەد حاجی تۆفیق

سەرهەد حاجی تۆفیق

مانگی ئادار لەدێر زەمانەوە، بۆ کورد مانگێکی جیاوازبووە، جگە لەوەی سەری ساڵی کوردی دەکەێتە مانگی ئادار، بەشێکی زۆری شکست و سەرکەوتنەکانیشمان لەم مانگەدایە.

گەر چاوبدەینێ، مانگی ئاداری ١٩٩١ شانازیەکی گەورەیە بۆ هەموو کورد، چونکە قۆناغێکی زۆر جیاوازی هێنایە ناو مێژووی خەباتی گەلی کورد، لەدوای ئەوە کوردستان چۆتە چوارچێوەیەکی تری خەبات و بەجۆرێك  بۆتە ژمارە، لە هاوکێشە هەرێمایەتی و نێودەولەتیەکاندا.

ئەمرۆ ٣٥ ساڵ تێدەپەرێت بەسەر یادی ڕاپەڕیندا، وەك ژمارەو زۆرە، بەڵام بۆ ڕوداوێکی سیاسی وا گرنگ زۆر نیە، بەتایبەت بەشێکی ئەو راپەرینە ئەرگۆمێنت کراوە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داڕێژەرو داینەمۆ و هێزی سەرەکی ڕاپەرین بووە، لایەنەکانی تریش بەپێی نفوزیان لەناوچە جیاوازەکان بەشداریان کردوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەك حیزبێکی پێشکەوتووی نیشتمانی و نەتەوەیی سەرتاسەری خەڵکی کوردستانە، بەیەك چاویش سەیری تەواوی کوردستان دەکات، بەڵام جوگرافیای هەندێك شار وایکردوە، لەڕووی ستراتیژی داهاتووی نەتەوەیی و نیشتمانیدا، لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گرنگی تایبەتی هەبێت، بۆ نمونە هەولێرو کەرکوك دوو گرنگترین خاڵی وەرچەرخان بوون، لەبەرنامەی راپەرینی ساڵی ١٩٩١ دا.

هەولێر بەحوکمی هەڵکەوتەی جوگرافی و پێگە سەربازی و ئەمنی و ئیداریەکەی، خاڵێکی گرنگی یەکلاییکردنەوەی سەرکەوتنی ڕاپەڕین بووە، بێجگە لەوەی هەولێر ڕووبەرێکی  دیارو بەرچاوی هەبووە لەمێژووی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەجێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاپەڕینیشدا، هەولێر  ئەرکێکی قورس و گەورەبووە، بۆیە جەنابی مام جەلال و سەرکردایەتی یەکێتیی، هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسول علی بۆ ئەم ئەرکە قورسە رادەسپێرێت بۆ ئازادکردنی هەولێر. 

کاك کۆسرەت وەك سەرکردەیەکی بوێر و دلێری هەولێریەکان و خاوەن پێگەیەکی دیار، لەناو بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، بەرنامەی ئازادکردنی هەولێر وەکو خۆی جێبەجێ دەکات، کاك کۆسرەت ڤیدۆیەکی تۆمارکراویشی هەیە کەدەفەرموێت: (دەمانتوانی ١٠ ئادار هەولێر ئازاد بکەین، بەڵام لەبەر یادی رێکەوتننامەی ١١ ئادار کە رۆژێکی مێژوییە، بۆیە ماوەی ڕۆژێك بەرنامەکەمان دواخست)

لەدوای ئازادکردنی هەولێر بەرنامەی ئازادکردنی "کەرکوك" وەك دواین پارێزگای کوردستان و  یەکێك لەگرنگترین شارە مێژووییەکانی کوردستان، ئاسانتر بوو، ئازادکردنی کەرکوك، لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جگە لەکۆتایهێنانی زولم و ستەمی بەعسیەکان، ئازادی کەرکوك قەڵغانێکی پتەوویشبووە بۆ پاراستنی سلێمانی و هەولێر و بادینان لەبەرامبەر داگیرکاری و سیاسەتەکانی داگیرکەر، لەبەرئەوە باش ئیدراکی بەوە کردوە، کەکەرکوك وەك گەروی هورمزە.

وەك چۆن گەرووی هورمز، شادەماری ئابوری ناوچەکەیە، کەرکوکیش شادەماری خەباتی نەتەوەیی و کۆتاییهێنانە بەسیاسەتی تەعریب.

کەرکوك سەنتەری ململانێی نەتەوەییە، هەر حیزب و لایەنێك، خاوەن پەیام و دیدگای کوردانە بێت لەکەرکوك، بێشك، تەرازوی هێزی نەتەوەیی و هەڵگری ئاڵای نەتەوەیی لەدەستی ئەودا دەبێت.

بۆیە ئەوکات لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تاجی سەرکەوتنی ڕاپەرین دەبێت شاری کەرکوك لەسەری بکات، بۆیە هەموو جەژنەکان بەیەکەوە لەکەرکوك پیرۆز کران و لەکەرکوك ئاگری نەورۆز و مۆری ڕزگاری و ئازادی و نەورۆز لەهەنیەی گەلی کوردستان دراو کەرکوك بووە هەوێنی سەرکەوتنەکانی گەلی کوردستان.

سەرهەد حاجی تۆفیق
لێپرسراوی کۆمیتەی بنەسراوە

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket