كای كۆن و شەڕی كۆنەقین
بیروڕا 11:15 AM - 2026-03-16
ئەم عیراقە تاكە دەوڵەتە لەم سەرزەمینە و لە مێژووشدا، بە رەسمی لە جەنگدا نەبێت و هەردوولایەنی جەنگەكەش شەق و لەقە و جووتەی لێبوەشێنن، درۆن و مووشەكی ئێران وەك تەرزە و باران بەسەرماندا دەبارێت، بۆردومانی فڕۆكە و مووشەكی ئەمریكا و ئیسرائیلیش هەموو ئاسمانی وڵاتەكەی تەنیوە، لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە، كە ئەم وڵاتە نەچووەتە ناو هاوكێشەی جەنگەكە و نەبووەتە لایەنێكی شەڕكەر و لەسەر زاری سەرۆكی حكومەت و سەرۆك كۆمارەوە بێلایەنی خۆیی پاراستووە.
لە ئیدیۆمی كوردیدا دەوترێت: (كای كۆن بە با كردن)، یان (شەڕ بە كۆنەقین دەكرێت)، ئێستا ناوچەی جوگرافیای شەڕ بە رەسمی خاكی ئێران و خاكی ئیسرائیلە، پریشكی شەڕ لەلایەن ئێرانەوە بەری ئیسرائیل و عیراق و چەند دەوڵەتێكی كەنداو و توركیا و ئازەربایجان كەوتووە، ئێرانیش لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە مووشەكباران و بۆردومان دەكرێت، چەردەیەك لەم مووشەك و بۆمبانەی ئەمریكا و ئیسرائیلیش دەنرێن بە عیراقەوە، بەس بۆچی عیراق؟؟ جوگرافیا و شوێنی شەڕەكە ئاشكرا و روونە و بەرەكانی شەڕیش ئاشكراترن، شێوازی چەك و تەقەمەنی بەكارهاتووش وەك ریكلامی جەنگ زۆر بەبێ پەردە نیشان دەدرێن و چەندین ناو و ماركە و قەوارەی چەك باسیان لێدەكرێت، لەملاوە حەیدەر و خورمشەهر و فەتاح و خەیبەرشكن و...هتد، لەولاشەوە B2 و B52 و F35 و لینكۆڵن و دایكی بۆمبەكان و باوكی لێزەر و...هتد.
ئەمریكا بۆ ئەم ریكلامانە نەهاتووە، بێگومان ئەویش بە كای كۆن و كۆنە قینەوە هاتووە، شۆڕشی موسەدەق و خۆماڵیكردنی نەوتی ئێران لە ساڵی 1951 و كودەتای بەریتانیا و ئەمریكا لە دژی ئەم سەرۆك وەزیرانە ساڵی 1953 بە دەستیCIA و M16 كۆنەقینێك بوو، كای كۆنێكی تریش ساڵی 1979 بوو، كە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە تاران دەستی بەسەردا گیراو 52 دیپلۆماتی ئەمریكا بۆ ماوەی 444 رۆژ لە ئێران دەستبەسەر كران، شكستێكی دیپلۆماتی و سەربازی گەورەبوون بۆ ئەمریكا، چونكە بە پرۆسەی سەربازی نەیتوانی رزگاریان بكات و دیپلۆماسییەتیش لەو شكستتر بوو.. منیش و ئێوەش لە مەبەست و ئارەزوو و دەستكەوتەكانی جەنگەكە تێدەگەین، بەڵام تێناگەم عیراق بۆچی بوو بە جوگرافیای شەڕ؟ خۆ نزیكەی 10 دەوڵەتی تر دراوسێی كۆماری ئیسلامین، بۆچی ئەوان وەك عیراقیان بەسەرنەهاتووە؟ پرسیارێكی سەیرە!! وەڵامێكی سەیرتری دەوێت، ئەویش ئەوەیە، لای هەردوو بەرەی جەنگەكە عیراق هەر ئەو وڵاتەیە، كە جەنگی كەنداوی یەكەمی بە 8 ساڵ لەگەڵ ئێران و جەنگی كەنداوی دووەمی 1991ی بە داگیركردنى كوێت و جەنگی كەنداوی سێهەمی 2003 بە لەناوبردنی دەسەڵاتی بەعسییەكان كۆتایی هات، بەم سێ جەنگە هەرچی داتا و ئامار و نەخشە و پلانی عیراق هەبووە و هەن، لەبەردەستی شەڕكەرەكان بە تۆماری ماونەتەوە و پیاكێشانی لەقەو جووتەیەك بۆ ناوشانی ئەم وڵاتە، كە تاكە وڵاتێكە سەروەری خاك و ئاسمان و دەریای پارێزراو نییە.
لەكاتی شەڕ و ئاشتیدا بۆ هەر لایەك هەیە، كە مووشەك و درۆن و تۆپە دوورهاوێژەكانیان بگرنە دەزگا و سەربازگە و كارگە و كۆمپانیاكانی عیراق و بانگەشەی شەڕیش نەكەن، كەواتە كۆنەقین و كای كۆن بە با كردن لەگەڵ عیراق گونجاوە و كەسیش نییە لەسەری بە جواب بێت، ئەگینا بە كام لۆجیك لە دنیادا هەبووە، وڵاتێك لە جەنگێكدا نەبێت و لە دوو لایەنی جەنگەكەوە لێی بدرێت و هەموو دنیاش وەك تەماشاكەر سەیری بكەن.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20




دابەزێنە

