ڕەفیق سابیر، بەشیعر دەرەقەتی كارەساتەكان نەهات!
بیروڕا 02:38 PM - 2026-02-28
بە تەنیا جێی مەهێڵن
ئەمشەو زریان دەیچێنێت
تەمومژ دایدەپۆشێت
مانگەشەو دەیڕفێنێت
گەرووی بە گزنگ تەڕ كەن
زامەكانی بە شیلان
بە گۆرانی دایپۆشن
یان بە سەوزیی دارستان
د.ڕەفیق سابیر، كەسایەتییەكی گەورەی كولتووریی كوردستانە، لە ڕشتەكانی ئەدەبو
لێكۆڵینەوەدا خزمەتێكی زۆری بە كاروانی كولتوورییو مێژوویی كوردستان كردووەو شوێن
پەنجەی ڕەنگینی لەو ڕشتانەدا دیارە.
ڕۆژی 5ی تەممووزی 1950 لە شاری قەڵادزێ لە دایك بووە، قۆناغەكانی خوێندنی
سەرەتاییو ناوەندی لەو شارە تەواو كردووە.
ساڵی 1970 بۆ خوێندنی زانكۆ چۆتە شاری بەغداو لە بەشی زمانو ئەدەبی كوردیی
كۆلیجی ئەدەبیاتی زانكۆی بەغدا خوێندوویەتیو ساڵی 1974 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەو
بەشەدا بە دەستهێناوە.
ڕەفیق سابیر، لە سەرەتای ژیانی لاوییەوە خولیای شیعر بوو، خاوەنی چەندین قەسیدەی
بەزرو پڕمانایە، كە لە دووتوێی چەند كتێبو دیوانێكدا چاپ و بڵاوكراونەتەوە.
بێ لە شیعر، بایەخی بە كاری ڕۆژنامەنووسی داوە،ساڵی 1972 تا ئەیلوولی 1978
وەك ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی (بیری نوێ)ی
حزبی شیوعیی عیراق لە شاری بەغدا كاری كردووە، ڕۆژنامەنووسێكی سەنگینو بە سەلیقە
بووە، بەرهەمەكانی لەو ڕۆژنامەیەدا شاهیدی تواناو ئاستی بەرزی ڕۆشنبیری ئەون.
نیسانی 1979 چۆتە شاخو لەڕیزەكانی حزبی شیوعیی عیراقدا بووەو بە پێشمەرگەو
تا هاوینی 1982 بەردەوام بووە لە خەباتی پێشمەرگایەتی.
لەشاخ لەگەڵ كۆمەلێك نووسەردا، ( یەكێتیی نووسەرانی كوردستان)یان دامەزراندووەو
گۆڤاری (نووسەری كوردستان)یان دەركردووە.
هاوینی
1982 بەهۆی شەڕی ناوخۆوە وڵاتی بەجێهێشتووەو ڕووی لە هەندەران كردووەو لە وڵاتی
بولگاریا گیرساوەتەوە. لەو ڵاتە لە بەشی فەلسەفەی ئەكادیمیای زانستە كۆمەڵایەتییەكان
خوێندوویەتیو ساڵی 1987 بڕوانامەی دكتۆرای لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە.
نامەی دكتۆراكەی بە ناونیشانی ( ڕۆڵی كولتوور لە پێكهێنانی هۆشیاریی نەتەوەیی
كورد) بووە، كە بابەتێكی گرنگو سەرنجڕاكێش بووە.
ناوەڕاستی ساڵی 1989 وڵاتی بولگاریای بەجێهێشتووەو لە وڵاتی سوید بووە بە
پەنابەر، لەوێش بایەخی بە بواری كولتووری
داوەو لەگەڵ (د.كەمال میراودەلی، هاشم كۆچانیو كاروان عەبدوڵڵا)، گۆڤارێكی
كولتووری وەرزیان بەناوی ( ڕابوون) دەركردووە. ئەو گۆڤارە لە بەهاری 1991 تا سەرەتای 2001 بە بەردەوامی بەشێوەی وەرزی دەرچووە، گۆڤارێكی سەنگینی
كولتووری بووەو چەندین بابەتو توێژینەوەی بەپێزی تێدا بڵاوكراوەتەوە.
ساڵی 2006 بوو بەسەرۆكی مەڵبەندی كوردۆلۆجیی زانكۆی سلێمانی. ساڵی 2009لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردراو تا ساڵی 2011 بەردەوام بوو لە كاری پەرلەمانیو
دواتر وازیهێنا.
د. ڕەفیق سابیر زیاتر وەك شاعیر ناسراوە، خاوەنی سەدان قەسیدەی بەرزو پڕ
مانایە، كە لە دوو توێی چەند دیوانێكدا چاپو بڵاوكراونەتەوە، لەوانە (پشكۆكان دەگەشێنەوە،
ڕێژنە، سووتان لەبەر باراندا، وەرزی سەهۆڵبەندان، لاوكی هەڵەبجە، كاروانسەرا، وەرزە بەردینە، ئاوێنەو سێبەر، ژوانی ڕووناكی، ڕوونبوونەوە، ڕازو گومان، ئەویننامە،
كۆی بەرهەمە شیعرییەكان).
بۆ كارەساتی هەڵەبجە، قەسیدەی لاوكی هەڵەبجەی نووسی، كە یەكێكە لە قەسیدە بەرزەكانی
ئەوو دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو، كراوە بە سروودیش، كە دەكرێ وەك سروودو مارشی هەڵەبجە
ناودێر بكرێ. لە دوای ئەو كارەساتەو كارەساتەكانی دیكەی گەلی كوردستان، د.رەفیق
سابیر، دانی بەوەدا نا كە بەشیعر دەرەقەتی ئەو كارەساتانە نایەت، بۆیە پەنای بۆ لێكۆڵیننەوە
بردو خاوەنی چەند لێكۆڵینەوەیەكی گرنگە، لەوانە ( بەرەو مێژوو، ئیمپراتۆریای لم،
عیراق بە دیموكراتیكردن یان هەڵوەشانەوە، كولتوورو ناسیونالیزم، بەستانداركردنی
زمانو ئەلفو بێی كوردی).
شیعرەكانی د.ڕەفیق سابیر، وەك كتێبی سەربەخۆ، یاخود ئەنتۆلۆجیای شیعری، بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراون، لەوانە (ئینگلیزی،
فەڕەنسی، سویدی، سویدی، دانیماركی، نەرویجی، هۆڵەندی، ئیستۆنی، عەرەبیو فارسی).
لەپای خزمە كولتورییەكانی چەند جارێك خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە، لەوانە
(خەڵاتی كلاس دی ڤیڵدی سویدی، خەڵاتی زێڕینی بلە، خەڵاتی ناوەندی پێنی كوردی).
د. ڕەفیق سابیر، لە تاراوگەو لە وڵاتی سوید دەژیا، بەداخەوە ئەمڕۆ 28ی
شوباتی2026 لەوڵاتی غەریبی و لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە شاری ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی
کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20


.jpg)

دابەزێنە

