ماڵی مام چەتری کۆکەرەوە و شوێنی بریاردان
بیروڕا 09:35 PM - 2026-02-24
سلێمانی لە دیداری ماڵی
مام جەلال و کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی زیاد
لە ئاماژە و پەیامێکی تێدایە، بەسەرێکدا پێگەی یەکێتی لە پشتیوانی سیاسی و دیپلۆماتی
بۆ سەرخستن و هێشتنەوەی ڕۆژئاڤا دووپات دەکاتەوە ، بەسەرێکی دیکەشدا دەیسەلمێنێ،
سلێمانی و دەباشان چەقی دیپلۆماسیەتی نەرم و هێمن و لەسەرەخۆیە و هەنگاوە چارەسەرەکان
خێراتر دەکات، چونکە بە شێنەیی و دوور لە هوتاف و بانگەشەی میدیایی بۆ ئامانجە باڵا
نەتەوەییەکان کاردەکات و بە چەکی ئاشتی و چارەسەر دەجەنگێ.
ئامادەبوونی بەڕێز تۆم
باراک لە سلێمانی و دیداری لەگەڵ سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەی ڕوونی ڕۆڵ و حیکمەتی
سەرۆکە گەنجەکەی یەکێتیە لەسەر ئاستە کوردستانیی و عیراقی و ناوچەکە بۆ کردنەوەی
گرێکوێرەکانی ناکۆکی و بەریەککەوتنە سیاسیەکان، لەمەشدا نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا نەک
هەر خۆی، بەڵکو فیگەرێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەمزێکی ڕوبەڕوونەوەی تیرۆر
و خەمخورێکی دۆزی رەوای گەلەکەی (مەزڵوم عەبدی)ش
ئامادەیە، ئەمەش بەڵگەیەکی ترە لەوەی یەکێتی و سەرۆک بافڵ وەک چۆن هاوبەشێکی سەرەکی
و ڕاستەقینەی جەنگ بووە لەدژی تیرۆر و توندڕەوی، لە ئێستاشدا کارەکتەرێکی سەرەکییە
لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا یەکێک لەو کێشانە رۆژئاوای کوردستانە .
بوونی جەنەڕاڵ مەزڵوم
لە سلێمانی، شتێکی نوێ نیە، چونکە لە ڕۆژگاری بەهاری عەرەبیەوە یەکێتی هەر چاو و دڵ
و دەستی لە ڕۆژئاڤا بووە و بە هەموو ڕێگاکان سیاسەتی یەک ماڵی لەبەرامبەریان بەکارهێناوە،
هەروەک چۆن لە خۆپیشاندان و چالاکیە جەماوەرییەکانی ئەم دواییەش هێزی پشتیوانی بووە
و بۆ هەمووانی سەلماندووە، سلێمانی وانەی یەکخستنەوەی نەتەوەی کوردی بە دنیا
ناساندەوە، سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوە سێ قوڵییەکەش پێویست بە هیچ روونکردنەوە
ناکات چونکە وێنەکان و خەندەی سەر لێوی بەشداوبووان هەموو شتێکمان پێ دەڵێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20




دابەزێنە

