ئەکتەر
بیروڕا 11:39 AM - 2026-02-23
رۆژێكیان پیاوێكی باریكەڵەی سەر ماش و برنجی هاتە پۆلەكەمان، لە پۆلی یەكی سەرەتایی بووم لە هەڵەبجە، وتیان ئەمە ناوی عوسمان چێوارە، لەگەڵ مامۆستا ناسری حاجی تۆفیق كە وانەی كوردی و هونەری پێدەوتین، چەند مشت و مڕێكیان كرد و من و قوتابییەكی تریان هەڵبژارد تا یەكێكمان چەند ساتێك لە شانۆگەرییەكدا رۆڵێكی لاوەكی ببینین.. بۆ تێستكردنی هەركەسێكمان لەسەر شانۆی قوتابخانە دایانناین و مامۆستا چێوار وتی: «بەشێوازێكی درامی (وەك تەمسیل) باسی خۆتان بكەن و با جووڵەی جەستەتان لەسەرشانۆ هەبێت»، لاسایی كردنەوەی ئەكتەرەكانی تیڤی بەتایبەت قسە و جووڵەكانی حاجی مەكی رەحمەتی لای منداڵانی ئەو سەردەمە بۆ لاساییكردنەوە و گێڕانەوەی رۆڵەكان زۆر باو بوو كارێكی ئاسایی بوو، من رۆڵی خۆمم بینی و باسی ژیان و گوزەران و بەسەرهاتی رۆژانەی خۆم بە نواندنەوە بۆ نمایشكردن و هەر زۆر بە دڵیان بوو، لەبیرمە چێوار چەپڵەشی بۆ لێدام و لەسەر شانۆ هاتمە خوارەوە دەستی بەسەرمدا هێنا و وتی ئەی ئافەرین!!
پاش من ئەكتەری دووەم، رۆشتە سەرشانۆ كە قوتابییەكی پۆلەكەی خۆم بوو، بەڵام لە وانەكانیدا زۆر تەمبەڵ بوو، لە ئیملا و لەبەركردن و سروود و هەموو بابەتەكان باش نەبوو، تەنانەت رۆژانە لە پشكنینی نینۆكیشدا (راستەی دەخوارد) واتە لە پشت دەستی دەدرا، چونكە دەستەسڕە گوڵ گوڵاویەكانی پێنەبوو، بەم هەموو كەلێن و خاڵە لاوازانەی كە هەیبوو، كە چووە سەر شانۆ نمایشی خۆی وەك زیرەك و پاكوپوخت و ئازا و لێهاتووترین قوتابی باسی خۆی كرد، لە نمایشەكەدا دڵی منی تەقاند، ئێ منی پۆلی یەكی سەرەتایی لە خوارەوە قسەكانم پێ بڕی و چوومە ناو دەقەكەی و بە دەنگی بەرز وتم: ـ وەڵڵا درۆ دەكات هیچی وانییە. هەردوو مامۆستاكە وتیان نابێت تۆ قسە بكەیت، ئەمە تێستە و هەرچی بڵێیت تەنها نواندنە، پاش كەمێك بێدەنگ بوون، ئەكتەرەكە خۆی لێبوو بە سپارتاكۆس، گوایە لە پۆلەكەدا تەنها ئەو هەیە بەرگری لە ئێمە و لە پاكو خاوێنی پۆل و شتەكانی تریش بكات، ئێ وا نەبوو، خۆی زۆر چڵمن بوو!!، منیش جارێكی تر لە خوارەوە هەڵمدایە و وتم: ـ ئەمجارەش هەرچی وت هەر درۆ بوو هیچی وا نەبوو .. ئیتر هەردوو مامۆستاكە كەمێك پێكەوە چپەیان كرد و دەستی منیان گرت هێنامیانەوە بۆ ناو پۆلەكەم.. رۆڵەكەش درا بە ركابەرەكەم كە لە نواندندا لە من باشتر نەبوو، بەڵام ئەو زانی رۆڵی ئەكتەر ببینێت و نواندنی درۆ بكات و شتەكان بە سیناریۆ داتاشینیان بۆ بكات و پابەند نەبێت بە كاری راست و راستبێژی و راستگۆیی ژیان.
نواندن و وتن و كاركردنی ئەمڕۆش هەمووی كاری ئەكتەری دەوێت و دەبێت بزانیت چی دەڵێیت و چۆن نواندن دەكەیت و چۆن دەستكاری دەقەكان دەكەیت؟؟! مەرج نییە هەموو حیوارەكان راستی بن، مەرج نییە هەمیشە زیرەكەكان لەناو هونەرمەندە كارەكتەرەكاندا سەركەوتووبن، یان ئازاكان یان پاكەكان، بەڵكو ئەو كەسانەی جوانترین رۆڵی درۆ نمایش دەكەن، ئەوانە رۆڵی یەكەمیان دەدرێتێ، راستگۆكان لەسەر شانۆی ژیان ئازاری زۆر دەچێژن، پرسی ژیان و پرسی نان و پرسی سەرما و گەرما هەمیشە هەڕەشەیان لێدەكات، بەڵام ئەكتەرەكان، ئەوانەی وەك قوتابیەكەی پۆلی یەكەم كە خۆی بە پاڵەوان نمایش كرد و پاڵەوانیش نەبوو، توانی كێكەكە بخوات و رۆڵەكە ببات، ئێستاش ژیان وەك شانۆكەی 50 ساڵ لەمەوبەر وایە، ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئەحمەد عەسکەر بەسەردەکاتەوە
06:23 PM - 2026-02-23 -
کار بۆ بەهێزکردنی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکرێت
03:28 PM - 2026-02-23 -
یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت
02:50 PM - 2026-02-23 -
لەناوچە شاخاوییەکانی هەڵەبجە ئاگربڕ دەکرێت
02:22 PM - 2026-02-23
زۆرترین خوێنراو
-
لەناوچە شاخاوییەکانی هەڵەبجە ئاگربڕ دەکرێت
کوردستان 02:22 PM - 2026-02-23 -
چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە رێککارەکانی ناردنی مووچە تەواوبکرێن
کوردستان 01:54 PM - 2026-02-23 -
دوای کوژرانی سەرۆکی مافیاکانی مەکسیک وڵاتەکە باری نائاسایی راگەیاند
جیهان 01:04 PM - 2026-02-23 -
یهكێتی ههوڵدهدات بهقهزابوونی گوڵاڵه ههڵبوهشێنێتهوه
کوردستان 12:50 PM - 2026-02-23 -
ئەکتەر
بیروڕا 11:39 AM - 2026-02-23 -
وەفدێکی ئیتاڵیا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات
کوردستان 11:24 AM - 2026-02-23 -
باران بارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-23 -
گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە
جیهان 09:37 AM - 2026-02-23




دابەزێنە

