رۆڵی یاسایی پەرلەمان لە پاراستنی زمانی کوردی
بیروڕا 11:30 AM - 2026-02-22
لەڕۆژی زمانی دایکدا
ڕۆڵی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی‌دا
بەشی یەکەم
"چەسپاندنی
مافە نەتەوەیی، ئیتنی و ئایینییەکان لە ڕێگەی دەستوور دەبێت نەک تەنیا لە ڕێگەی
بڕیار و یاساکانەوە، هەر بۆیە سەرکردایەتیی کورد لە کوردستانی عێراق لە تەواوی
قۆناغەکانی خەباتیدا و لە هەموو ئەو دانوستانانەی لەگەڵ حکومەتە یەک لە دوای
یەکەکانی عێراق ئەنجام دراون، پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە مافەکانی گەلی کورد
و هاوشانی ئەویش مافی پێکهاتەکانی تری وەک کلدۆئاشوور، تورکمان و کەمینە
ئایینییەکانی تر لە چوارچێوەی دەستوورێکی دیموکراسی و پێشکەوتوودا بپارێزرێن.
یەکێک لە مافە سەرەکییەکان، مافی قسەکردنە بە زمانی دایک و جێگیرکردنی لە ناو
پڕۆگرامەکانی خوێندندا و ناساندنی وەک زمانێکی فەرمی لە تەک زمانی عەرەبیدا لە
چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا.
ئەمە لە دەستووری کاتیی ساڵی ١٩٥٨دا،
واتە دوای شۆڕشی عەبدولکەریم قاسم، بەدیهات؛ لە ماددەی (٣)دا دەستوور جەختی کردەوە
کە عەرەب و کورد هاوبەشن لەم نیشتمانەدا و ئەم دەستوورە دان بە مافە
نەتەوەییەکانیاندا دەنێت لە چوارچێوەی یەکێتیی عێراقدا. بەوەش بۆ یەکەمجار لە
عێراقدا بە فەرمی دان بە نەتەوەی کورددا نرا، ئەگەرچی دانپێدانانێکی ناڕاستەوخۆش
بە هەبوونی نەتەوە و زمان و ئایینەکانی تردا هەبوو لە 'یاسای بنەڕەتی'ی ساڵی
١٩٢٥دا (سەردەمی پاشایەتی).
لە دەستووری کاتیی ساڵی ١٩٧٠ و لە
ماددەی پێنجەم بڕگەی (ب)دا هاتبوو کە: گەلی عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت،
کە ئەوانیش نەتەوەی عەرەب و نەتەوەی کوردن، و ئەم دەستوورە دان بە مافە
نەتەوەییەکانی گەلی کورد و مافە ڕەواکانی هەموو کەمینەکاندا دەنێت لە چوارچێوەی
یەکێتیی عێراقدا. هەروەها لە ماددەی حەوتەمدا، دەستوور زمانی کوردی وەک زمانێکی
فەرمی لە تەک زمانی عەرەبیدا لە ناوچەی کوردنشیندا ناساند.
لە یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق
بۆ قۆناغی ڕاگواستن لە ساڵی ٢٠٠٤ (TAL)، کە لەلایەن دەسەڵاتی هاوپەیمانی کاتییەوە
دەرچوو، مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی تر لە چوارچێوەیەکی فراوانتر
و بە شێوەیەکی ڕوونتر لە جاران داڕژران؛ بەجۆرێک لە ماددەی نۆیەمدا هاتبوو: زمانی
عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی فەرمیی عێراقن، و مافی عێراقییەکان بۆ فێرکردنی
منداڵەکانیان بە زمانی دایک وەک تورکمانی، سریانی یان ئەرمەنی لە دامەزراوە
پەروەردەییە حکومییەکاندا بەپێی ڕێنماییە پەروەردەییەکان یان بە هەر زمانێکی تر لە
دامەزراوە پەروەردەییە تایبەتەکاندا پارێزراوە. ئەم مافانە دواتر لە دەستووری
هەمیشەیی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥دا چەسپێنران."
ڕۆڵی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی‌دا
پەرلەمانی کوردستان کە لەساڵی (1992)
لەیەکەمین هەڵبژاردنی دیموکراسیانەيش لەعیراق هەڵبژێردرا، لەڕێگای فراکسیۆنە
جیاوازییەکانییەوە، لەماوەی (5) خولی پەرلەمانی لەخەمی زمانی کوردی و زمانەکانی
تری پێکهاتەکانی هەرێمی وکوردستان بووە، لەڕێگای چەندین یاسا‌و بڕیاری تایبەت هەوڵی
پاراستنی زمانی کوردی و زمانەی پێکهاتەکانی تری هەرێمی کوردستانی داوە.
لەسەرەتای دەرکردنی یاساکانی تایبەت بە دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و لەیاسای ژماره (4) ساڵی (1992)، یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردە، لە مادده‌ی
چوارمیدا، کە ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی دیاریکردووە، لەبڕگەی
(3) دا هاتووە " دەبێت زمانی كوردی بکرێت به زمانی
خوێندن له گشت پله‌كانادا".
لە یاسای ژماره (12) ساڵی (1997) یاسای كۆڕی زانیاری
كوردستان کەیاسەیەکی گشتگیرترە سەبارەت بەزمانی کوردی، لە مادده‌ی چواره‌میدا هاتووە:
كۆڕ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:
كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی یه‌كگرتوو له ناو شێوه جیاوازه‌كانی زمانی كوردیدا بۆ گه‌یشتن به شێوازێكی ره‌سمی و یه‌كگرتوو.
پاراستنی سه‌لامه‌تی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و پێشخستنی.
گه‌شه‌پێدان به دیراساتی كوردی و توێژینه‌وه زانستی و زمانه‌وانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی زانستی و رۆشنبیری دانه‌بڕیت.
هاندان و یارمه‌تیدانی دانان (التألیف) و وه‌رگێران له زمانی كوردییه‌وه‌و بۆ زمانی كوردی.
لە یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1999) یاسای بڵاوكردنه‌وه
له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا (وه‌قایعی كوردستان) لە مادده‌ی یه‌كه‌میدا هاتووە" وه‌زاره‌تی
داد ده‌رچواندنی رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێ
به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و پێی ده‌گوترێ (وه‌قایعی كوردستان)".
لە یاسای ژماره( 39 )ی ساڵی(2007) یاسای
هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆڕی زانیاریی كوردستان ژماره (12)ی ساڵی (1997)، جگە
لەوەی ناوی یاسەکەی لە مادده‌ی یه‌كه‌مید گۆڕی بۆ (یاسای ئه‌كادیمیای كوردی)، مادده
چواره‌می یاسەکەشی هه‌ڵده‌وه‌شاندۆتەوەو تیادایدا ئامانجەکانی کۆڕی لەم چەند خاڵە
دیاری کردووە:
1- پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی زمانی
كوردی و گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی.
2- كاركردن له پێناوی گه‌یشتن به
زمانێكی كوردی فه‌رمی یه‌كگرتوو به سوود وه‌رگرتن له وشه و زاراوه‌ی هه‌موو
شێوه‌كان.
3- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستی و زمانه‌وانی.
4- گرنگی دان به رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی
كوردی.
5- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی
مێژوویی و جوگرافی و شوێنه‌واریی كورد و كوردستان.
6- هاندان و پشتگیریی كردنی دانان و
نووسین به زمانی كوردی و گرنگی دانیش به زانستی زمان به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه.
7- گرنگی دان به وه‌رگێڕان له
زمانی كوردیه‌وه بۆ زمانانی تر و به پێچه‌وانه‌وه.
لە یاسای ژماره (10 )ی ساڵی (2008)، یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، لە مادده‌ی
دووه‌میدا، کە ئامانجانه‌کانی وەزارەتی
دیاری کردووە، لەبڕگەی دوانزەیدا هاتووە " كاركردن له پێناوی كردنی زمانی
كوردی به زمانی فێركردن و خوێندن له قۆناعه‌كانی خوێندنی باڵا له زانسته
مرۆییه‌كاندا وهاندانی وه‌رگێڕان و دانان و چاپه‌مه‌نییه زانستی ورۆشنبیریی و ئه‌كادیمییه‌كان
بۆ زمانی كوردی".
لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی (2011)، یاسای
رێكخراوه ناحكومیه‌كان، لەمادده‌ی ده‌یه‌مدا کەباس لە مه‌رجه‌كانی تۆماركردن
دەکات، لەبڕگەی سێیەمدا ئەوەی دیاری کردووە، رێكخراوه بیانییەکان، له پێناو به
ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی تۆماركردندا ده‌بێ زانیاریەکانیان بە زمانی كوردی پێشكه‌ش
به فه‌رمانگه بكه‌ن.
لەیاسای ژماره (12)ی ساڵی (2011)، یاسای
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان و لە مادده‌ی دووه‌م و لەبڕگەی دووەمدا یەکێک لەئەرکەکانی
وەزارەتی بەوە دیاری کردووە کە بریتییە لە "بڵاوكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی
كولتووری كوردستان به‌و جۆره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی كه‌له‌پوور پته‌و ده‌كات
و، گه‌شه به نه‌ریتی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز له بواری چالاكیی كولتووری و
هونه‌ری و وه‌رزشی و لاوان ده‌دات و، رێز گرتن له فره‌یی هزری كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی
و بایه‌خدان به زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و، به‌و جۆره‌ی
پشتگیری له رۆحی هاووڵاتیبوونی كوردستانی وكرانه‌وه به‌ره‌و چاوگه‌كانی كولتووری
جیهانی ده‌كات".
لەیاسای ژماره (5)ی ساڵی (2012)، یاسای
دووه‌مین هه‌مواری یاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی (1997) ی هه‌مواركراو،
لەمادده‌ی یه‌كه‌مدا مادده‌ی دووه‌می یاساكه‌ی هه‌موار کردۆتەوەو به‌م شێوه‌یه داڕێژروەتەوە:
"ئه‌كادیمیای كوردی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی
سه‌ربه‌خۆی مه‌عنه‌وییه و یه‌كێكه له چاوگه باڵاكان له‌هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی
به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنییه‌وه هه‌بێ، به
مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی". لەمادده‌ی دووه‌میشیدا مادده‌ی چواره‌می یاساكه
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و چەند ئەرکێکی ئەکادیمیا دیاری دەکات، لە نێو ئەرکەکاندا
لەهەردوو بڕگەی یەکەم و پێنجەمیدا دوو ئەرکی پەیوەست بەزمان دیاری دەکات
بەمشێوەیە:
یه‌كه‌م: پاراستنی زمانی كوردی و كار
كردن بۆ ئاماده كردنی توێژینه‌وه، كه ره‌نگه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ یه‌كخستنی
زاراوه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له شێوه‌زاره‌كانی بخولقێنێ.
پێنجه‌م: وردبوونه‌وه له ناونیشانی
تابلۆی شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان و ناوی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی
خوداپه‌رستی و نووسینگه و شوێنانی بازرگانی و نابازرگانی له رووی زمانه‌وه و
راسپاردن به دووباره ناونانه‌وه‌یان به ناوی ناودارانی كوردستان و هێماكانی و
ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه.
لەمادده‌ی سێیه‌میشدا، مادده‌ی پێنجه‌می
یاساكه هه‌موار کراوەتەوە، کە باس لەئەمانجەکانی ئەکادیمیا دەکات لەچەند
بڕگەیەکیدا باس لە زمانی کوردی دەکات، وەک؛ دانانی فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه و ئه‌نسكلۆپیدیای
زانستی و زمانه‌وانی و ده‌ركردنی گۆڤارێكی ده‌وریی ئه‌كادیمی و بڵاو كردنه‌وه و
وه‌رگێڕانی كتێبی زانستی و زمانه‌وانی و پشتیوانی
كردن له‌زانا و توێژه‌رو ئه‌دیبان، لەگەڵ هاندانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری
له بواری زمان و دیرۆك و كولتوور.
لە مادده‌ی چواره‌میشدا چەند بڕگەیەک
لەماددەکانی یاساکە هەموار دەکات و هەڵدەوەشێنێتەوە، کە پەیوەندیدارن بەمەرجی ئەندامی کاری
ئەکادیمیا کەدەبێت زمانی كوردی به ڕه‌وانی بزانێت.
لە یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2012)، یاسای
قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومیه‌كانی لەهه‌رێمی كوردستان، لەبه‌شی شه‌شه‌م، کەتایبەتە بەپرۆگرامه‌كانی خوێندن و سیسته‌می
وه‌رگرتن و تاقیكردنه‌وه‌كان، لەمادده‌ی بیسته‌مدا هاتووە "قوتابخانه‌ی تایبه‌ت
به ڕه‌وه‌ند یان په‌نابه‌ران، مافی خۆیانه زمانی فه‌رمی خۆیان له خوێندن و
فێركردندا به‌كاربهێنن، به‌مه‌رجێك زمانی كوردی تیایدا بخوێندرێت به‌پێی
پرۆگرامێكی تایبه‌ت كه وه‌زاره‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات".
لە یاسای ژماره (4)ی ساڵی (2014)، یاسای
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی،
لەبه‌شی حه‌وته‌م، کە تایبەتە بە سكاڵاكانی هه‌ڵبژاردن و لە مادده‌ی نۆیه‌م و لە بڕگەی سێیه‌میدا
هاتووە " بڕیاره‌كان ئه‌نجومه‌ن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سێ
رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ناوخۆیی له هه‌رێمدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه و، ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه
كه رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكا و سایتێكی ئه‌لكترۆنی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
دروست بكا".
لە یاسای ژماره (6)ی ساڵی (2014)، یاسای
زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، کە لەهەموو یاساکانی تر زیاتر رؤچۆتە
ناو بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کەرتە جیاواەزاکاندا، لە (10) بەشدا کە بەسەر(27)
ماددەدا دابەشکراوە، وردەکاری چۆنیەتی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە دامەزراوەو
کەرتە جیاوەزاکاندا روون دەکاتەوە. سەرەتا لەمادەی (2) دا ئەوە روونکرواتەوە کە
زمانەکانی كوردی
و عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمیین له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا، له كوردستانی عێراقیشدا دا
زمانی كوردی زمانی سه‌ره‌كییه.
لە ماددەی (3) یشدا باس لەزمانی پێکهاتەکان دەکات لەهەرێمی
کوردستاندا کەزمانی پێکهاتەکانی (توركمان و سریان و ئه‌رمه‌ن) له یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆیاندا و له كاتی پێویستدا، له پاڵ زمانی كوردیدا فه‌رمیین.
لەبەشەکانی تریشدا زمانی دادگاکان و زمانی دامەزرواەکانی حکومەت و
دەرچوونی یاسا‌و بڕیارەکان بەزمانی کوردی و لەگەڵ زمانی خوێندن و زمانی کار‌و
بازرگانی و زمانی فەرهەنگ و رۆشنبیری زمانی پێکهاتە نەتەوەییەکان روونکراونەتەوە،
لەبەشەکانی کۆتاییشدا سزای بۆ هەر سەرپێچیەک دیاری کردووە کەکارێک بکەن پێچەوانەی
یاساکە بێت.
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین؛ پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگەی کۆمەڵێک
یاسای گرنگەوە توانیویەتی زمانی کوردی
بگۆڕێت بۆ زمانێکی فەرمی و دەستووری کە کۆڵەکەی سەرەکیی ناسنامەی
نەتەوەییمانە. ئەم هەوڵە یاساییانە نەک هەر زمانەکەیان لە سڕانەوە پاراستووە،
بەڵکو بناغەیەکی پتەویان بۆ ژیاندنەوەی لە کایەکانی بڕیار و پەروەردەدا دانا. بۆ
داهاتووش، چاوەڕوانییەکان ئەوەن کە ئەم چوارچێوە یاساییانە ببنە هەوێنی گەشەپێدانی
زیاتری زمانی کوردی لە جیهانی تەکنەلۆژیا و دیجیتاڵیدا، تا زمانەکەمان نەک هەر وەک
ئامرازێکی گفتوگۆ، بەڵکو وەک زمانێکی زیندووی زانستی و سەردەمیانە لەسەر ئاستی
نێودەوڵەتی پێگەی خۆی جێگیر بکات و بۆ نەوەکانی داهاتوو بە گەشاوەیی بمێنێتەوە."
د. فوئاد ئەحمەد (بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
حزبی وەحدەی دیموكراتی كورد: سەرۆك مام جەلال ئەندازیاری یەكدەنگی كورد بوو
08:29 PM - 2026-02-22 -
ئەمیندارییەتى وەزارەتی پێشمەرگە و بەرێوەبەرایەتی باخچەکان هەڵمەتى نەمام چاندنیان ئەنجامدا
07:49 PM - 2026-02-22 -
بەهەوڵی یەکێتی بڕیاری بەقەزاکردنی جەلەولا راگیرا و دەگەڕێتەوە سەر خانەقین
02:20 PM - 2026-02-22 -
سەرۆک بافڵ و نوری مالیکی: بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی نەهێڵدرێت
12:41 PM - 2026-02-22
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاری كه‌ركوك: كێشه‌ی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز به‌یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
کوردستان 12:33 PM - 2026-02-22 -
رۆڵی یاسایی پەرلەمان لە پاراستنی زمانی کوردی
بیروڕا 11:30 AM - 2026-02-22 -
سەرۆك بافڵ و خەزعەلی: هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەت چڕبكرێنەوە
کوردستان 11:21 AM - 2026-02-22 -
كوردستانەكەم خۆشدەوێت وەكوو دایكم
بیروڕا 10:58 AM - 2026-02-22 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ خاتوو کوردە
پرسەنامە 10:49 AM - 2026-02-22 -
یەکێتی و مێژووی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفالی یەک لە دۆڵی جافایەتی
کوردستان 09:59 AM - 2026-02-22 -
سەرۆک بافڵ و حەلبوسی: حکومەتی نوێ خزمەتکاری هاووڵاتیان بێت
کوردستان 09:15 AM - 2026-02-22 -
سەرۆك بافڵ و هادی عامری: بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تێبپەڕێندرێن
کوردستان 12:00 AM - 2026-02-22




دابەزێنە

