رۆژی جیهانیی زمانی دایك و یەك دوو داوا
بیروڕا 04:48 PM - 2026-02-21
لە نۆڤەمبری ساڵی ١٩٩٩ دا ، رێکخراوی پەروەردەیی زانستیی و کلتوریی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNESCO)، بڕیاری دا کە رۆژی 21 فیبروار /شوبات ی هەمو ساڵێك بکرێتە رۆژی جیهانیی زمانی دایك . وەك لە پێشەکی ئەو بەڵگە نامە نێو نەتەوەییەدا رونکراوەتەوە زمانەکان ئەگەر سەدام ملیۆن کەس یا چەند هەزار کەسێك پێی بدوێن و باکاری بهێنن ، جیاواز نین پردێکن بۆ پەیوەندیی توندو تۆڵی کلتورێکی دیاریکراو. لەو روانگەیەوە دەبێت هەموان هەست بکەین و هوشیارییمان هەبێت بە پێویستیی بەرەسمیی ناسینی فرەیی لە زمان و کلتورەکاندا.
لەم رۆژەدا دەمەوێت تێبینییەکی خۆم بخەمەرو لە بارەی بەکارهێنانی دو دەستەواژەی هەڵە کە لە دو ساڵڕۆژی تایبەت بە گەلەکەمان دا بەکار دەهێنرێن .
هەفتەی داهاتو یادی راپەڕینی مەزنی گەلەکەمانە کە لە پێنجی مارس/ ئازاری ساڵی١٩٩١ لە شاری رانیەی قارەمان لە چەخماخەی دا و لە یەکەمین رۆژی نەورۆزی ئەوساڵەدا بە رزگارکردنی شاری کەرکوکی کوردستان تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا .واتە راپەڕینەکە لە زستانی ئەوساڵەدا دەستی پێکرد و لە بەهاردا کۆتایی هات .
راستە راپەڕینەکە زستانی کردە بەهار و بەهاری ئازادیی بۆ هێناین ، بەڵام لە ناوهێنانیدا وەك سەرکردەی مەزن کاک نەوشیروان مستەفا بە بیری دەهێناینەوە “ هەڵەیە بڵێین راپەڕینی بەهاری ١٩٩١ ، دەبێت بوترێت راپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١ ، بەو پێیەی راپەڕین لە بەهاردا روبەڕوی شکستی سەربازیی بوەوە و لە بەهاردا کۆڕەو رویدا”.
کەواتە با لە ئێستاوە ناوەندە سیاسیی ، حکومیی ، میدیایی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی خۆیان بپارێزن لە دەستەواژەی راپەڕینی بەهاری ١٩٩١ بەڵکو لە بروسکە و نوسینەکانیاندا بنوسن راپەڕینی ئازاری ١٩٩١!.
یادی دوای ئەو بیرەوەریی تاڵ ، پڕ ترادیژیا ، پڕ مەینەتیی بۆردومانی شاری هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی لە ١٦ی مارس/ئازار ی ساڵی ١٩٨٨ دێتە پێشەوە . بۆ ئەو بیرەوەرییە تاڵەش دەنوسرێت و دەوترێت( کیمیا بارانی هەڵەبجە ) ، ئەوەش هەڵەیەکی زەقە کە منیش تا ساڵی ١٩٩٤ هەروام دەنوسی ، تا رۆژێکیان بێژەری بەشی عەرەبیی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان ( هیوا عزیز) پێی وتم “ئێوە کە دەڵێن کیمیا باران وەك ئەوەیە بڵێن فیزیا باران ، ریازیات باران و احیا باران باشترە بڵێن کیمیایی باران “.
سەرنجەکەی زۆر بە جێ بو .
بۆیە ئێمەش دوای ئەوەی راوێژمان لەگەڵ چەند پسپۆڕێکدا کرد کبە داخەوە ئێستا لە ناوەماندا نین ئیتر دەستەواژەکەمان بە شێوازە راستەکە بەکار دەهێنا واتە ( بۆردومانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی ، ژەهر بارانی هەڵەبجە بە بۆمبی کیمیایی ، کیمیایی بارانی هەڵەبجە ).
بەو هیوایەی ئەمساڵ هەردو دەستەواژەکە بە شێوە راستەکە بەکار بهێنرێن .
لێرەدا دەمەوێت خاڵێکی تریش بخەمە رو ئەویش هەندێك دراما دەبینم کە باس لە رۆژگارێکی کۆن و مێژویی دەکات ، کەچی هەندێك دەستەواژەیان تیادا بەکار دێت کە لەو سەردەمەدا هەر نەبووە، بۆ نمونە لەم رۆژانەدا دیمەنی درامایەکم بەرچاو کەوت کە باسی دوای نسکۆی ١٩٧٥ دەکات . ئەکتەرەکە نامەی کەسایەتییەکی سیاسیی خوێندەوە کە دەستەواژە سەقەت و هەڵەکەی تیادا بەکار هاتبو ئەویش (فەرمیی ) یە لە بری (رەسمیی ) ئێ باشە وا وتمان تازە ئەو دەستەواژەیەتان سەپاند بە هەڵە و خەڵکی تر لەروی بێ ئاگاییانەوە لاساییتان دەکەنەوە ، بەڵام ویژدانتان بێت کەی لە ساڵانی هەفتا ، هەشتا ،نەوەد و تا ٢٠١٠ش ئەو دەستەواژەیە بەکار هاتوە ؟!
هەر لەو درامایەدا دو ئەکتەر لە میانەی قسەکانیاندا باسی کوردێکی کوردستانی ئەودیویان کرد کەچی وتی خەڵکی رۆژهەڵاتە . ئاخر باشە دەزانین لە مێژە ئەو دەستەواژەیە هەیە و لە ئەدەبیاتی چەندین رێکخراو و حزبیشدا هەر بەکار هاتوە ، بەڵام لەو سەردەمەدا هەر دەوترا کوردی ئەودیو ،خەڵکی ئەودیو، یا کوردی ئێران و کوردستانی ئێران . هیوادارم ئەو ئازیزانەی دەیانەوێت لەرێی هونەری دراماوە رابردو بە ئێستا بناسێنن با لە بەرهەمەکانیاندا ئەو شێوە قسە کردن و ئاخاوتنانە رەنگ بداتەوە کە لەو سەردەمەدا بەکار هاتووە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتر دەكات
09:37 PM - 2026-02-21 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک کاردەکات
06:39 PM - 2026-02-21 -
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
پسپۆرێکی وزە: داخستنی گەرووی ھورمز کارێکی زەحمەتە
جیهان 11:59 AM - 2026-02-21 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20




دابەزێنە

