مام جەلال و کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان و ونبوەکان لە بەغداد
بیروڕا 09:06 PM - 2026-02-15
لە دوای روخانی سەدام و ئەو گۆڕانکاریە
گەورانەی روویاندا بەغداد شێواویەکی زۆری پێوە دیاربوو، گەڕان بەدوای حەقیقەتی
روداوەکان و چارەنوسی بێ سەروشوێنەکان لای خەڵکێکی زۆر ئەولەویەت بوون، ئەوکات بەرێوەبەری
نوسینگەی کوردسات بووم لە بەغداد، بەردەوام دەگەڕاین بۆ بابەتی رۆژنامەوانی و ئەو
دۆکیومێنتانەی لەپاش بەعس بەجێمابوون، بۆ کوردسات، رۆژێک سەردانی بینایەکم کرد کە
لە بەغداد کە دۆکیومێنتەکانی (شوعبەی پێنج)ی تێدا کۆکرابوەوە، کە یەکێک بوو لە شوێنە
مەترسیدارەکانی ئەشکەنجە و زیندانی بەعس لە بەغداد. پەرش و بڵاوی زۆر و بڵاوبونەوەی
وەرەقە و قەرەباڵغی خەڵکی تیابوو کە بۆ دۆکیومێنت و چارەنوسی کەسوکاری شوێن بزریان
پرسیاریان دەکرد.
لە قاتی خوارەوەی بیناکە کاک سیروانی
شەهید بەکری دارتاشم بینی لە ژوورێکی بچوکدا کە سەرقاڵی گەڕان بوو بۆ ئەو دۆکیومێنتانەی
ئەمن کە لەسەر کورد بوون، بەتایبەتی ئەوانەی لە سیدارە درابوون و گۆڕەکانیان نەزانرابوو،
کە شەهید بەکری دارتاشی باوکی یەکێک بوو لەوانەی شوێن بزربون، هەروەها هونەرمەند
قادر کابان و چەندین لەسیدارەدراوی تر کە کاک سیروان خۆی باسی کردون چۆن چارەنوسی
هەمویانی دۆزیەوە، چونکە جگە لە ئارامگای شەهیدی باوکی گۆڕی ونی چەندینی تر و چەند
شەهیدێکی حزبی شیوعیشی دۆزیەوە. کە دواتر لە نوسینەکانیدا باسی کردون هەروەها کاک
عەبدوڵا کەریم مەحمود لە نوسینێکدا وردەکاریەکەی نوسیوەتەوە.
ئەوکات لەو بینایە رێکخراوێکیان
هەبوو لە بەغداد بەناوی کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان و ونبوەکان (جمعية عوائل
الشهداء و المغيبين) کە سەرپەرشتی کارەکانی دۆکیومێنتەکانیان دەکرد و دەگەڕان، پێویستی زۆریان بە هاوکاری و پشتگیری هەبوو، لەو
سەردەمە ئاڵۆزەی کەس نەدەپەرژایە سەر ئەوان.
پاش سەردانەکەی کۆمەڵەی
ناوبراو چومە لای مام جەلال و بۆم باسکرد، کە کۆمەڵەیەکی وا هەیە و ئیمکاناتیان نیە
و کۆمپیوتەر و سکانەریان لەبەردەست نییە بۆ دۆکیومێنتکردن و بەڵگەنامەی باشیان لەبەردەستە
لەسەر کورد و باسی کوڕەکەی شەهید بەکری دارتاشم کرد کە لەوێیە. مام جەلال ناردی بەدوای
ژمێریارەکەدا و وتی پارەیان بۆ سەرف بکەن.
مام جەلال یەکێک بوو لەو سیاسییانەی
چالاکی زۆر بوو، سەرکردەی ئاینی، رۆشنبیر، سەرۆک عەشیرەت، سیاسی، دیپلۆمات، سەرکردەی
سەربازی، بزنزمان، هەمویان سەردانیان دەکرد و توانای ئەوەی هەبوو لەگەڵ هەموویان بە
زمانی خۆیان قسە و گفتوگۆ بکات و لەگەڵیان تێکەڵ بێت و سەرنجیان رابکێشێت، چونکە ئەو
پێی وابوو نابێت سیاسی داخراو و دابڕاو بێت لە خەڵک و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە.
کە چومەوە رێکخراوەکە لیستی پێداویستییەکانیان
بۆ ئامادەکردم و هەمویان بەو بڕە پارەیە کڕدران و سودێکی زۆری هەبوو بۆیان کە هێشتا
لە سەرەتادا بوون و ئەو دۆکیومێنتەی لە وینەکەدا دامناوە هاوکاریەکی تری مام جەلالە
بۆ کۆمەڵگا. لە کۆبونەوەی دەستەی ئیداری کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان و ونبوەکان لە 25-2-2004 ئەنجامیان داوە و یەکێک لە بڕگەکانی
وەبەرهێنانە لەو یارمەتییەی کە مام جەلال پێشکەشی کردون.
مەبەستم لە گێڕانەوەی ئەم یادەوەریە
ئەوەیە مام جەلال سەرەڕای ئەوەی لە دانانی نەخشە رێگای حوکمڕانیی عیراقدا بەشدارێکی
سەرەکی بوو، هاوکارێکی باشی ریکخراوە مرۆییەکان و کەسایەتییە ناودار و رۆشنبیرەکان
بوو، کە یەکێک لەوانە هاوکاری خانەوادەی جەواد سەلیمی هونەرمەندی گەورە بوو، کە پیویستیان
بە چارەسەری پزیشکی بوو، جەواد سەلیم هونەرمەندی ئەو دیواربەندە گەورەیەی ناوەراستی
بەغدادە کە رەمزی بەغدادی پایتەختە.
مام جەلال توانایەکی خۆڕسکی هەبوو
بۆ تێگەیشتن لە ئاڵۆزیە سیاسییەکان. ئەو دەیزانی سیاسەتکردن بە دابڕان و داخراوی
ناکریت، بەڵکو کرانەوەی پێویستە، هەربۆیە ئەو گوتارە عەقڵانی و کراوەییەی توانی مەکانەتی
کورد لە عیراقدا بەهێز بکات. بەردەوام باسی پێکەوەژیان و هاوکاری یەکتری دەکرد و بەمەش
پشتگیری گەورەی بۆ پرسی کورد دروست کردبوو.


PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد
10:04 PM - 2026-02-15 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختی لە برەودانى پەیوەندیی ژاپۆن و هەرێم کردەوە
09:39 PM - 2026-02-15 -
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا: كورد هێڵی سورە
04:32 PM - 2026-02-15 -
روانگەی سوری: خێزانی چەکدارانی داعش بەردەوام لە کەمپی هۆل هەڵدێن
02:53 PM - 2026-02-15
زۆرترین خوێنراو
-
سوپای ئەمریکا: بەردەوامین لە بۆردومانکردنی داع..ش
جیهان 01:56 PM - 2026-02-15 -
داستانی دابان-هەلاج و نەریتێكی تری مرۆڤایەتیی (ی،ن،ك)
بیروڕا 01:29 PM - 2026-02-15 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام عەلی سۆفی
پرسەنامە 01:18 PM - 2026-02-15 -
رێباز بێركۆتی كرایە لێپرسراوی مەڵبەندی 3ــی هەولێری یەكێتی
ی ن ک 11:39 AM - 2026-02-15 -
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی چەند خزمەتگوزارییەک چالاک دەکات
کوردستان 11:29 AM - 2026-02-15 -
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
کوردستان 11:05 AM - 2026-02-15 -
کەمئەندامانی سەنگەر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
کوردستان 10:38 AM - 2026-02-15 -
نرخی زێڕ و نەوت و دۆلار دیاریکرا
کوردستان 09:45 AM - 2026-02-15




دابەزێنە

