رۆژئاڤا بە بەرخۆدانی گەلەکەمان و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان سەرکەوت
بیروڕا 05:04 PM - 2026-02-15
بەشداری
سەرکردە کوردەکان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، کە لە نێوان ١٣ بۆ ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێوەچوو،ئەمە ڕووداوێکی کاتیی پەیوەندییە گشتییەکانی کورد نییە، یان تەنها ئاماژەیەکی
ڕەمزی نییە لە چوارچێوەی کارنامەیەکی نێودەوڵەتیدا، بەڵکو لوتکەیەکی ساڵانەیە و دەیان
سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت و زیاتر لە سەد وەزیری دەرەوە و بەرگری و بەرپرسی باڵای ئەمنی
لە کیشوەرە جیاجیاکان کۆدەکاتەوە، بە یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی داڕشتنی ئاراستەی
ستراتیژی لە جیهاندا دادەنرێت، بەتایبەت ئەوانەی کە بەشدارن و ڕۆڵیان لە هاوکێشە
ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا هەیە.
بەشداری
جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی و خاتوو ئیلهام ئەحمەد نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی چۆنایەتییە لە
سروشتی پەیوەندی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناوچە خۆبەڕێوەبەرییەکان لە
رۆژئاڤای کوردستان، ئەو پشتیوانییەی کە لە چوارچێوەی شەڕی داعشدا لە ڕووی سەربازییەوە
دەستی پێکرد و لەسەر بنەمای پێویستی هاوبەشی ئەمنی بوو، پێدەچێت ئەمڕۆ بەرەو ئاستێکی
سیاسی و دیپلۆماسی دامەزراوتر بەرزبێتەوە، راستیەکەشی پەیوەندیی دوانەی کورد و
هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لە بازنەی "شەراکەتی مەیدانی" دەربهێنێت بۆ
پانتایی دانپێدانانی سیاسیی وردە وردە، لەو چوارچێوەشدا بانگهێشتکردنی سەرکردەکانی
ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کۆڕبەندی جیهانی، ئەوە نیشان دەدات کە هێزێکی کوردی هەیە لە
ئاستی نوێنەرایەتی و دانپێداناندا خەریکە دەگاتە ئاستێکی باڵا.
جەنەڕاڵ
مەزلوم عەبدی و خاتوو ئیلهام ئەحمەد بە رەسمی بانگهێشتکران بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
و بەشدارییان لە کۆبوونەوە لاوەکییەکاندا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و سەرۆکی دەوڵەتان
کرد، کە لە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە دەستی پێکرد، ئەمەش ناتوانرێت لەم
گۆڕانکارییە جیا بکرێتەوە، کە میونشن تەنیا سەکۆیەک نییە بۆ راڤەی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەڵکو وێستگەیەکە
کە ئەولەویەت و هاوسەنگییەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی تێیدا پێناسە دەکرێنەوە، بەشێکبوون
لەم فەزایە بەو مانایەیە کە ئیتر مەسەلەکە تەنها لە ژوورە سەربازییە داخراوەکاندا
بەڕێوەناچێت، بەڵکو بووەتە بەشێک لە گفتوگۆی سیاسەتی ئاست بەرز.
دیداری
نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ مارکۆ ڕوبیو وەزیری
دەرەوەی ئەمەریکا، ناتوانرێت وەکو ڕێکخستنی پرۆتۆکۆلی تەنها لێکبدرێتەوە، بەڵکو وەک
سیگناڵێکی سیاسی بە وردی حیسابکراو لێکبدرێتەوە; ڕێکخستنی دانیشتن و نوێنەرایەتی
هاوتەریب لە چوارچێوەیەکی دیپلۆماسی رەسمیدا، ڕەنگدانەوەی ئاستێکە لە دانپێدانانی
سیاسی بە ڕۆڵی سەرکردایەتی کورد وەک یاریزانێکی چالاک لە هاوکێشەی سوریادا; ئەم وێنەیە،
لە کاریگەرییەکانیدا، تەنیا بە مانای بەردەوامیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا نییە لەگەڵ
هێزە کوردییەکان، بەڵکو پێشنیاری گواستنەوەی پەیوەندییەکە لە بازنەی هەماهەنگی سەربازییەوە
بۆ پانتایی فراوانتری دانپێدانانی سیاسی ، کە هەڵگری پەیامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ دیمەشق
کە واشنتۆن مامەڵە لەگەڵ مەلەفی کورددا ناکات وەک پرسێکی ئەمنی تێپەڕبوو، بەڵکو وەک
توخمێکی بەردەوام لە ڕێکخستنەکانی قۆناغی داهاتوودا، ئاماژەی ئەوەشە کە سوریا چیتر
بۆ پێکهاتەیەکی دیاریکراو قۆرخکراو نییە، بەڵکو نیشتمانێکە بۆ هەموو ڕۆڵە و پێکهاتەکانی.
لە
رووداوەکانی ئەمدوایەدا، هەسەدە ناوچەیەکی زۆری لەدەستدا، ئەمریکاش لە زۆربەی بنکەکانی
لە سوریا کشایەوە، لە ڕوانگەیەکی تەقلیدییەوە دەکرا ئەمە وەک سەرەتای کشانەوەی تەواوەتی
لە پشتیوانی نێودەوڵەتی لێکبدرێتەوە، بەڵام ئەوەی لە میونشن ڕوویدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی
کە پەیوەندییەکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو سروشتییەکەی گۆڕاوە ئیتر پاراستن بە ژمارەی
بنکە سەربازییەکان ناپێورێت، بەڵکو دیاربوونی ئەو پرسە لەسەر مێزی بڕیاردانی نێودەوڵەتی
دەپێورێت
پەیوەست
بەوەی کە ڕەنگە لە پشت پەردەوە چی ڕوویدابێت، زەحمەت نییە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی
دەستنیشان بکەین، دیدارەکانی مارکۆ ڕوبیۆ لەگەڵ سەرکردایەتی کورد و وەزیری دەرەوەی
کاتی سوریا، لە هەمان چوارچێوەدا، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە واشنتۆن هەوڵی دامەزراندنی
هاوکێشەیەکی نوێ دەدات،ئەویش ئەوەیە پاڵپشتی لە پڕۆسەیەکی سیاسی سوریا دەکات کە
کورد تیایدا هاوبەش بێت ،ڕەنگە هاوکات گەرەنتیەکانی پەیوەست بە لامەرکەزیەت و
پاراستنی پێکهاتە ناوخۆییەکان و پێناسەکردنەوەی پەیوەندی نێوان حکومەتی ناوەندی و
ناوچەکان لەم جۆرە کۆبوونەوانەدا ئەوەندە مەرجی گشتی ناسەپێنرێت کە هێڵی سووری نەنووسراو
دەکێشرێن.
بەڵام
ئەم ڕێگایە هەڵگری چەندین ئەگەرە، لە لایەکەوە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ دامەزراندنی ڕۆڵێکی
کوردی ناوچەیی ڕوونتر و ڕەنگیشە هەماهەنگییەکی
ڕانەگەیەندراوی نێوان نوێنەرانی دووپارچەی کوردستان بێت سەبارەت بە ئایندەی سوریا
و عیراق.
لە
لایەکی تریشەوە دەشێ بەشێک بێت لە ئەندازیارییەکی ناوچەیی کە زلهێزەکان هەوڵی بەڕێوەبردنی
پرسی کورد بدەن لە چوارچێوەی سەقفێکدا کە نەگاتە خاڵی دووبارە کێشانەوەی سنوورەکان،
بەڵکو زیاتر بۆ دامەزراندنی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەریی کۆنترۆڵکراو لە چوارچێوەی دەوڵەتانی
بێت.
هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی کە لە ژێر پەردەی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەستی بە هاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی
خۆسەر کردووە، پێدەچێت درک بەوە بکات کە کۆتاییهێنان بە ڕەهەندی سەربازی بە مانای
کۆتاییهێنان بەو پرسە نییە،چونکە نەبوونی سەقامگیری سیاسی بۆشاییە ئەمنییەکان بەردەوام
دەکات، بۆیە بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکە بۆ چوارچێوەیەکی دیپلۆماسی ڕەنگە هەوڵێک بێت
بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری درێژخایەن بەبێ بەشداریکردنی سەربازیی بەرفراوان.
بوونی میونشن تەنها دەرفەتێکی وێنەگرتن نەبوو، بەڵکو ساتێکی گواستنەوە
بوو بۆ کورد سەرەڕای لەدەستدانی بەشێک لە خاک و دەسەڵاتەکانیان، بەڵام لە مێزی نێودەوڵەتیدا
ماون، بەڵکو بوونی ئەوان لەم ساتەوەختە تایبەتەدا، دوای پاشەکشەکانی سەر زەوی، ئەوەمان
بۆ دەردەخات کە ئیتر مەسەلەکە تەنها بە لۆژیکی کۆنترۆڵی سەربازی پێوانە نەکرێت، بەڵکو
بە پێگەی لە تەلارسازیی ڕێکخستنە ناوچەییەکانی داهاتوودا دەپێورێت لە نێوان
بچووکبوونەوەی جوگرافیا و فراوانبوونی سیاسەت، قۆناغێکی نوێ خەریکە قاڵب دەگرێت کە
پرسی کورد لە چوارچێوەی فەزایەکی نێودەوڵەتی فراوانتردا بەڕێوەدەبرێت، کە هاوکێشەکان
تەنها بە تۆپەکان یەکلایی ناکرێنەوە، بەڵکو بەو کورسییانەی کە خاوەنەکانیان ڕێگەیان
پێدراوە لە دەوری مێزەکە دابنیشن.
هەروەها
گەلەکەمان لە باشووری کوردستان لە (سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک، ڕانیە، هەولێر و دهۆک)،
ڕۆڵی لایەنەکان، و هەندێک سەرکردەی دیکە، و خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی گەلەکەمان،
کە هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی ماددی ومەعنەوی و ئەخلاقییان پێشکەش کرد، و دەیان گەنجیش چوونە ڕۆژئاڤای
کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنی خوشک و براکانیان کە لە بەرەکانی پێشەوە دژی گروپە تیرۆریستییەکان
و چەکدارەکانی حکومەتی سوریا جەنگان.
لە
کۆتاییدا، دەتوانین بڵێین ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون و ئێستاش بەردەوامن،
بەرهەمی هەڵوێستە ژیرەکانی سەرکردایەتی کورد و بەرخۆدان و ڕاپەڕینەکانی گەلەکەمانە
لە چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپی و هەموو بەشەکانی جیهان بۆ ئەوەی دەستکەوتی
زیاتر بەدەست بهێنین، بۆیە پێویستە بەردەوام بین لەسەر ئەو هەڵوێستە نەتەوەییانەی،
یان وەک شاعیری کۆچکردوو جگەرخوێن وتی: "ئەگەر یەک نەگرین، یەک لە دوای یەک لەناو
دەچین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد
10:04 PM - 2026-02-15 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختی لە برەودانى پەیوەندیی ژاپۆن و هەرێم کردەوە
09:39 PM - 2026-02-15 -
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا: كورد هێڵی سورە
04:32 PM - 2026-02-15 -
روانگەی سوری: خێزانی چەکدارانی داعش بەردەوام لە کەمپی هۆل هەڵدێن
02:53 PM - 2026-02-15
زۆرترین خوێنراو
-
سوپای ئەمریکا: بەردەوامین لە بۆردومانکردنی داع..ش
جیهان 01:56 PM - 2026-02-15 -
داستانی دابان-هەلاج و نەریتێكی تری مرۆڤایەتیی (ی،ن،ك)
بیروڕا 01:29 PM - 2026-02-15 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام عەلی سۆفی
پرسەنامە 01:18 PM - 2026-02-15 -
رێباز بێركۆتی كرایە لێپرسراوی مەڵبەندی 3ــی هەولێری یەكێتی
ی ن ک 11:39 AM - 2026-02-15 -
پسوڵەی خۆراکی سلێمانی چەند خزمەتگوزارییەک چالاک دەکات
کوردستان 11:29 AM - 2026-02-15 -
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
کوردستان 11:05 AM - 2026-02-15 -
کەمئەندامانی سەنگەر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
کوردستان 10:38 AM - 2026-02-15 -
نرخی زێڕ و نەوت و دۆلار دیاریکرا
کوردستان 09:45 AM - 2026-02-15


.jpg)

دابەزێنە

