میونیخ وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كى جیۆسیاسى
بیروڕا 12:33 PM - 2026-02-14
ماكرۆن وعهبدى له نه‌خشه‌كێشانى "سه‌قامگیرى دواخراو"
كاتێك سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ
فه‌رمانده‌ى "هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات" مه‌زلوم عه‌بدى له په‌راوێزى
كۆنفرانسى میونیخى ئاسایش دیدارێكیان ئه‌نجامدا ئه‌و ڕووداوه ته‌نها چاوپێكه‌وتنێك
نه‌بوو له‌نێوان دوولایهنێك له‌ناو فایلێكى ناوچه‌یى ئاڵۆزدا، به‌ڵكو ساتێكى چڕبووه‌وه
كه گۆڕ‌انى سیاسه‌تى ئه‌وروپى ئاشكرا ده‌كات له لۆژیكى "ده‌ستێوه‌ردان بۆ
گۆڕینى واقیع" بۆ لۆژیكى "به‌ڕێوه‌بردنى واقیع به‌و شێوه‌یه‌ى كه هه‌یه."
له‌م گواستنه‌وه‌یه‌دا لایه‌نى فه‌لسه‌فى چاوپێكه‌وتنه‌كه
ده‌خرێته‌ڕوو: ئه‌وروپا چیتر ناپرسێت چۆن جه‌نگى سووریا كۆتایى پێبهێنێت، به‌ڵكوو
ده‌پرسێت چۆن ڕێگرى بكات له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ خاڵى ته‌قینه‌وه .
له سه‌روه‌رى بۆ حوكمڕانى ئه‌منى
له تیۆری كلاسیكیدا بۆ ده‌وڵه‌ت ، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه
له‌سه‌ر چه‌مكى سه‌روه‌رى دروست ده‌بێت. به‌ڵام له مۆدێلى هاوچه‌رخدا كه ئه‌وروپا
به‌كاریده‌هێنێت ، ناوه‌ندى گرانى له سه‌روه‌ریه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ
"حوكمڕانى ئه‌منى".
پرسیار چیتر ئه‌مه نییه : كێ زه‌وییه‌كه فه‌رمانڕه‌وایى
ده‌كات ؟
به‌ڵكوو ئه‌مه‌یه : كێ ڕێگرى له سه‌روه‌رى ده‌كات
له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ؟
به‌م مانایه، "قه‌سه‌د" له كارایهكى
ناوخۆییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ئهلمینیتێك له سیسته‌مێكى ئه‌منى سنووربڕ (بڕینى
سنوره‌كان) .
هاوبه‌شیه‌كه له‌گه‌ڵیدا ناسیننامهى سیاسى نییه، به ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى
كه ڕێكخستنێكى كاركردنه له‌ناو تۆڕێكى ئه‌منى فراوانتردا، ئامانجه‌كه‌ى
سنورداركردنى مه‌ترسییه‌كانه نه‌ك به‌رهه‌مهێنانى چاره‌سه‌ره‌كان .
ئه‌مه سیاسه‌تى "سه‌قامگیرى نزمترین"ه
، ئه‌و ئاسته نزمترینهى كه ڕێگرى له ڕووخان ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ى بنه‌ماى
سیسته‌مێكى نوێ دابنێت .
سووریا وه‌ك تاقیگه‌یه‌ك بۆ كاتى جیۆسیاسى خاو
سووریا ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات، كه
ده‌كرێت ناوى لێ بنێین "كاتى جیۆسیاسى خاو" ، نە جه‌نگه گهورهكانە،
نه ڕێكه‌وتنه، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌بردنى به‌رده‌وام بۆ قه‌یرانێكى درێژخایه‌نە .
له‌م كاته‌دا چاوپێكه‌وتنى نێوان ماكرۆن و عه‌بدى
ده‌بێته كردارێك كه له‌ناو ستراتیژى پاراستنى هاوسه‌نگى شڵه‌ژاو و جێگیر ده‌بێت
. پاریس تێده‌گات كه هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كى له‌ناكاو دابه‌شكردنه‌وه‌ى هێز دووباره
ڕێكده‌خاته‌وه به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نه‌كانى تر : مۆسكۆ ، تاران ، یان ئه‌نقه‌ره
باڵاده‌ست ده‌بێ .
سیاسه‌ت لێره‌دا گه‌ڕان به‌دواى سه‌ركه‌وتندا
نییه ، به‌ڵكوو دووركه‌وتنه‌وه‌یه له دۆڕان . پارادۆكسى توركى هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ
ناكۆكیدا . ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ئه‌وروپا له به‌رده‌م پارادۆكسێكى لێكدراودا داده‌نێت :
توركیا هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سییه و "قه‌سه‌د"
هاوپه‌یمانى ئه‌منییه .
قوتابخانه‌ى ڕه‌خنه‌یی ئه‌وروپى له‌م ناكۆكیهدا
هه‌ڵه نابینێت، به‌ڵكوو ده‌ربڕینێكه له سروشتى سیاسه‌تى سه‌رده‌میى كه له‌سه‌ر
"به‌ڕێوه‌بردنى فره‌یى" دامه‌زراوه نه‌ك "چاره‌سه‌ر كردنى
ناكۆكى" . هاوسه‌نگى ماناى یه‌كگرتوویى نییه، به‌ڵكوو تواناى هاوژیانه له‌گه‌ڵ
گرژى و ناكۆكى كه ناتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
لێره‌دا پراگماتیزمى پاریس ده‌رده‌كه‌وێت : وتاره‌كان
كه یه‌كگرتوویى خاكى سووریا دووپات ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندیه‌كى
كاركردنى له‌گه‌ڵ هێزى ناوخۆیى نیمچه سه‌ربه‌خۆ ده‌پارێزێت .
فه‌ڕه‌نسا چیتر هێزێكى چاره‌سه‌ركه‌ر نییه له‌یاریگاى
سووریادا ، به‌ڵام له هاوكێشه‌كه ده‌رنه‌چووه . ئه‌م شێوازه له ئاماده بوون
ده‌كرێت ناوى لێ بنێین "هێزى هێمایى سیاسى" . ئاماده بوونێك كه
ئامانجه‌كه‌ى ڕێگری كردنه له لاواز كردنى ڕۆڵى ئه‌وروپى له هه‌ر دووباره
شێوه دابه‌شكردنى داهاتوودا .
كه‌واته چاوپێكه‌وتنه‌كه كردارێكى سه‌ربازى
نییه ، به‌ڵكوو ڕاگه‌یاندنه مانه‌وه‌یه . مانه‌وه له سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیدا
شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌كانى هێز . سه‌قامگیرى وه‌ك به‌هایه‌كى ئه‌خلاقى یان وه‌ك
میكانیزمى كۆنتڕۆڵ ؟
ئه‌م ساته پرسیارێكى قووڵتر پێشكه‌ش ده‌كات :
ئایا ئه‌وروپا به‌دواى سه‌قامگیرى دادپه‌روه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێت یان سه‌قامگیرى بهڕێوهبراوهوه
؟
جیاوازییه‌كه له نێوانیاندا بنه‌ڕه‌تییه . یه‌كه‌میان
پێشبینى ڕێكه‌وتنێكى سیاسى گشتگیر ده‌كات كه دابه‌شكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات دووباره
ڕێكده‌خاته‌وه . به‌ڵام دووه‌میان ته‌نها به ههڵپهساندنى شه‌ڕ و ڕێگری كردن
له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ڕ‌ازى ده‌بێت.
چاوپێكه‌وتنى میونیخ ئه‌وه پێشنیار ده‌كات كه
بژارده‌ى ئه‌وروپى لایه‌نگرى دووه‌میان ده‌بێت . ئه‌مه سه‌قامگیرى كاركردنییه نه‌ك
گۆڕانێكى مێژوویى .
جوگرافیایه‌ك كه چاره‌سه‌ر ناكرێت
سووریا ئه‌مڕۆ ته‌نیا گۆڕه‌پانى جه‌نگ نییه به‌ڵكوو
گرێیه‌كى جوگرافییه كه تێیدا پڕۆژه ناوچه‌ییه جیاوازه‌كان له یه‌كتر ده‌بڕن.
له وه‌ها گرێیهكدا ستراتیژه گه‌وره‌كان سه‌رناكه‌ون به
ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى كه سیاسه‌تى "ئارام و سارد" سه‌رده‌كه‌ون .
پاریس به چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌م ئارمیه جێبه‌جێ
ده‌كات : ده‌روازه‌یه‌ك لهسهرپهیوهندییهكان ده‌كاته‌وه ، هاوبهشییهكهى ده‌پارێزێت
، وه چاوه‌ڕوانى ساتێكى گه‌یشتنى دابه‌ش بوونى ناوچه‌یی ده‌بێت كه له‌وانه‌یه
به‌مزوانه نه‌یه‌ت .
نه‌خشه‌كێشانى دواخستن
ده‌كرێت چاوپێكه‌وتنى ماكرۆن و عه‌بدى بخوێنینه‌وه
وه‌ك به‌شێك له نهخشهكێشانێكى فراوانتر كه ده‌توانین ناوى لێ بنێین "نه‌خشه‌كێشانى
دواخستن" . واته دواخستنى ڕووخان و دواخستنى چاره‌سه‌ر و دواخستنى دووباره
ڕێكخستنى نهخشهكهى داهاتوو .
ئه‌مه سیاسه‌تێكه كه به‌ڵێنى ڕزگارى نادات ،
به‌ڵكوو به‌ڵێنى نه‌كه‌وتن ده‌دات . سیسته‌مێكى نوێ بنیاد نانێت به‌ڵام ڕێگرى له
ڕووخانى سیسته‌مى به‌رده‌ست ده‌كات .
لێره‌دا پارادۆكسه‌كه دوا ده‌خرێت : له
جیهانێكدا كه پڕۆژه گه‌وره‌كان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن ، پاراستنى ئه‌و ئه‌گه‌ره ده‌بێته
ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆى .
به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ى كه هه‌ر هه‌ڵواسراو ده‌مێنێته‌وه
له‌سه‌ر میونیخ و سووریا پێكه‌وه ئه‌مه‌یه : هه‌تا كه‌ى ده‌كرێت به‌ڕێوه‌بردنى
قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وام بێت و چاره‌سه‌ر كردنیان بگرێته‌وه ؟ ئایا سه‌قامگیریى
دواخراو" ڕۆژێك ده‌گۆڕێت بۆ سه‌قامگیرى دامه‌زراوو ؟ یان ته‌نها ئاشتیهكى
درێژخایه‌ن ده‌مێنێته‌وه له مێژوویه‌كى كراوه‌دا ؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
حکومەتی ئێران مووچەی فەرمانبەرانی زیاد دەکات
02:31 PM - 2026-02-14 -
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوو پرس کۆدەبێتەوە
01:08 PM - 2026-02-14 -
ئەمڕۆ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت
12:16 PM - 2026-02-14 -
ڤالانتاین.. لهناوێكهوه بۆ بۆنەیەکی جیهانی
10:50 AM - 2026-02-14
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوو پرس کۆدەبێتەوە
عیراق 01:08 PM - 2026-02-14 -
میونیخ وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كى جیۆسیاسى
بیروڕا 12:33 PM - 2026-02-14 -
ئەمڕۆ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت
کوردستان 12:16 PM - 2026-02-14 -
ئەمریکا داوا لە سوریا دەکات بەرامبەر بە کورد نەرمی زۆرتر بنوێنێت
کوردستان 11:56 AM - 2026-02-14 -
زیادبوونی باج و گومرگ نرخی كاڵاكانی گران كردوه
کوردستان 11:19 AM - 2026-02-14 -
ڤالانتاین.. لهناوێكهوه بۆ بۆنەیەکی جیهانی
کوردستان 10:50 AM - 2026-02-14 -
كەشناسیی: ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە دەبارێت
کوردستان 10:27 AM - 2026-02-14 -
پورتوگال.. پەرلەمان بڕیارنامەیەكی سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان پەسەندكرد
جیهان 10:08 AM - 2026-02-14




دابەزێنە

