سێ فاكتەری هێزی یەكێتی لە بەغداد
بیروڕا 12:14 PM - 2025-11-20
پڕۆسەی سیاسی عیراق لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، زیاتر لە هەر هێز و پارتێكی دیكە پێویستی بە ئامادەبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لە بەغداد، چونكە گۆڕینی ئاڵنگاریی و ئاستەكان بە دەرفەت، تەنها بە رۆڵی ئەرێنی یەكێتی دەكرێت، پێشینە سیاسییەكەشی لە بەغداد هەر ئەوەی دووپاتكردووەتەوە و سەلماندویەتی بەغداد بەبێ یەكێتی پایە و ستونێكی بەهێز لەدەستدەدات.
بوون و مانەوەی بەهێزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد بە تەنها پەیوەندیدار نییە بە خاڵ و پۆینتێكی دیاریكراوەوە، بەڵكو لە یەككاتدا سێ فاكتەری بەهێز پێویستی عیراق بۆ یەكێتی دوپاتدەكاتەوە:
ـ بەغداد ئولفەت و خویەكی هەمیشەیی بە فەرهەنگی دەوڵەمەندی سەرۆك مام جەلالەوە گرتووە، لە بەڕێوەبردن و سەركردایەتیكردنی پڕۆسەی سیاسی بە ئاراستەی سازان و لە یەكتر تێگەیشتن و نزیككردنەوەی لایەنەكان، ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بەر ستایشی مەرجەعی باڵا (سەید عەلی سیستانی) كەوتووە و لە حەقی مام جەلال-دا قسەی جوانی كردووە و پشتڕاستیكردووەتەوە، كە حیكمەت و دانایی تاڵەبانی بۆ بەغداد زامنی ئەمان و سەقامگیریی سیاسییە.
ـ بەغداد هێزی بەهێزی دەوێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەم بە ژمارە و هەمیش بە قورسایی سیاسی هێزی بەهێزی ناو پڕۆسەی دانوستان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەبێت، ئەم كاریگەرییە ژمارەییە ئاڕاستەی رووداوەكان و دوورخستنەوەی پڕۆسەكە لە بارگرژی دەپارێزێت و نایەڵێت ئاستەنگەكان زیاتر بن، كورسی و دەنگی یەكێتی كارتێكی بەهێزە بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا بە رۆڵی مێژوویی خۆی هەستێت و لەنێوان دوو ئاڕاستەی بیركردنەوە لە داهاتووی عیراق، زەمینەی دەرخستن و خەمڵینی ئاڕاستەی سێیەم بڕەخسێنێت، وەك چۆن لە خولی رابردوودا كردی و نەیهێشت گیانی كودەتا و هەژموون سەربكەوێت و لۆژیكی دانووستان و فرەیی بەسەر هەموواندا سەپاند.
ـ بەغداد پێویستی بە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كە رایەڵێكی بەهێزی لەگەڵ تەواوی دەستەبژێری سیاسی و پارتەكاندا هەیە و وەك دەنگێكی راستگۆ و سەلاری ناو پڕۆسەی سیاسی تەماشای دەكرێت، كە متمانەی هەموو پێكهاتەكانی بەدەستهێناوە. ماوەی رابردووش شاهیدیدانێكی كۆی هێزەكان لەسەر گرنگی سەرۆك بافڵ لە بەغداد بەڵگەی ئەوەی كە بەڕێگای سەرۆك مام جەلالدا دەتوانێت ئاستەنگەكان بگۆڕێت بۆ چانس و دەرفەتی زێڕین.
لەژێر رۆشنایی ئەم سێ بنەما سەرەكییەدا، داهاتووی پڕۆسەی سیاسی و بە چەقبوونەوەی بەغداد وەك قوڵاییەكی ستراتیژی، بەبێ دەنگ و سەنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نابێت و هەموومان پێكەوە دەیبنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ رادەگیرێت
10:06 PM - 2025-12-27 -
کەرکوک.. بە بڕیاری پارێزگار سبەی لە باخچە و خوێندنگاکان پشوو دەبێت
09:46 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
12:30 PM - 2025-12-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە حاكم ئیبراهیم دەكات
پرسەنامە 05:06 PM - 2025-12-27 -
رێبوار تەها باشترین پارێزگاری باشووری كوردستانە
کوردستان 04:07 PM - 2025-12-27 -
ئەوروپا مەرجەكانی سیستمی سۆشیاڵ و یارمەتیی بێكاری توندتر دەكات
جیهان 03:51 PM - 2025-12-27 -
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەی 11 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 12:30 PM - 2025-12-27 -
كاندیده دهرچووهكانی پهرلهمان سوێندی یاسایی دهخۆن
عیراق 11:34 AM - 2025-12-27 -
دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى خاتوو شوکریە کەریم
پرسەنامە 10:25 AM - 2025-12-27 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى دوایى دکتۆر جەمال رەشید
پرسەنامە 10:20 AM - 2025-12-27




دابەزێنە

