پەرلەمانتار بە شەرتی ژیریی دەستكرد
بیروڕا 06:14 PM - 2025-11-18
ئەبێ بپرسین: AI کاندیدە
یان کاندید AI؟
سەیری ئەم
دیمەنە کاریکاتێرییە، بەشەر واقی وڕدەمێنێ كە دەنگدەری قوڕبەسەری كوردستان دەنگی
بە ژیریی دەستكرد داوە یان بە كاندید، جا خۆشیەكەی ئەوەیە بەڕێزێك وتبووی
شارەزاییم بۆچیە، هەر شتێك بمەوێت لە زیرەكی دەستكردی وەردەگرم، بیهێنە بەرچاوی
خۆت و دوو مانگی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و یەكەم دانیشتن
تەرخان دەكرێت بۆ پرۆژە یاسایەكی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ و خانمی پەرلەمانتاریش
پرۆژەیەكی مەعقول لە ژیری دەستكرد وەردەگرێت.
پاش گەڕان و
ئەملاو لا بە راپۆرتێکی تێر و تەسەلەوە هاتەوە، باشە تۆ بڵێی باسی توری کەلار و
هەناری شارەبان و ترێی شارباژێڕ و گەنمی گەرمیان و حەتا خورمای بەغدادیش بکات، خۆ
خورما هەر لەبەغداد زۆرە، ئینجا بە ئەسپایی دەستی بە خوێندنەوەی پرۆژە یاساكە كرد
کە ژیریی دەستكرد بۆی نوسیبوو:
بڕگەی یەكەم:
بەرهەمهێنانی قاوە لە بەڕازیل سێ یەكی سەرچاوەی داهاتە و پێویستە حكومەتی عیراق لە
ئاوی دیجلەوە رێڕەوێكی ئاوی رابكێشێت و لە مەترسی فەوتان بیپارێزی.
بڕگەی دووەم:
پێویستە حكومەتی عیراق بە وورییاییەوە مامەڵە لەگەڵ توتنی سریلانكا بكات و
وەزارەتی كشتوكاڵ رابسپێرێت لە كاتی چاندنی شەتڵەكان رەچاوی قوڕە سوری خاكەكەمان
بكات.
بڕگەی سێهەم:
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو هانبدات بیری پێویستی ئیرتیوازی بۆ بەرهەمهێنانی برنج لە
كشمیری پاكستان دابین بكات و نەیەڵێت سفرە و خوانمان وەجاخ كوێر بێت.
جا لەگەڵ بڕگەی
عەنتیكەتر، كە هەموویان پێكەوە تێدەگەن پرسیاركردن لە ژیری دەستكرد خۆی عیلمە و
كەسی عیلمداریشی دەوێت، ئەوە بە عەلەمدار ناكرێت؟
یان واز لەوەش
بێنە، ئاخر ئەی چەند ساڵە بۆچی خوێندمان؟ بۆچی خۆمان ماندوو کرد، بۆ بڕوانامەی
بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا و پرۆفیسۆر.... هتد مان بەدەستهێنا؟ ئەی باشە منێک،
حاشا من نا، نوێنەرێک ئەو هەموو هەڵپە هەڵپەی بێت بۆ بەغداد نابێت هەڵپەی بێت خۆی
فێری زمانەکە بکات، ئەی چۆن قسەی دڵیان بکەن لەوێ، هەر ئەبێ ئەم ژیریی دەستکردە
بەدوایانەوە بێت، بەو پێیە بێت نەوەی داهاتوو کە جیلی ئایپادیان پێدەڵێن، با پاڵ
بەنەوە ئیتر نەخوێنن.
جا باشە تۆ
بڵێی بەڕێز AI لایەنگری کام حزب و لایەن بێت و
لەبەرژەوەندی کێ بایدات، یان کاندیدە بەڕێزەکە لەسەر کۆپی کراوەکەی ئەو ترش و خوێی
خۆی پێوە ئەکات و کاتێ ئەو ژیریی دەستکردەی من ناوم ناوە تەمبەڵی سروشتی پرۆژە
یاساکەی خۆی دەبینێتەوە، سەری لێ دەسوڕمێ و دەڵێت :من چەن بە پیاوانە-ژنانە
ئامادەم کرد، بۆ ئاوا شێواندویانە، یان گومان دەکات دەستکردی خۆی بێت.
بەخوا هێشتا
هەڕەتی گەنجیم بوو، دەمزانی رۆژێک تەکنەلۆجیایەک دروست ئەبێ، کابرا وتەنی با
ماڵمان بە قوڕ نەگیرێ، دەی من ئەمزانی بەقوڕ ئەگیرێ، وا بەقوڕیش گیرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

