یەک ملیۆن دەنگ و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێم
بیروڕا 08:15 PM - 2025-11-15
پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە گەیشتنی دەنگەکانی بە یەک ملیۆن براوەی هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانە، بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: یەک ملیۆن دەنگ
چی پێدەکرێت؟ ئەم ڕێژە دەنگە بۆچی باشە ئەگەر هێزی گۆڕانکاریی نەبێت چی لەناوخۆی عێراق
و چی دەرەوەی عێراقیش؟
ئەم دەنگانە، چی سوودێکی هەیە بۆ ناوخۆی عێراق؟ لەکاتێکدا دەزانین هەموو
خولەکانی پێشووی هەڵبژاردن دەنگە زۆرەکان بێکاریگەربوون لەحکومەتەکانی عێراقدا، 89
کورسی 70 کورسی و 50 کورسی سودی نەبووە و
براوەکانی یەکەم نەیانتوانیوە حکومەت پێکبهێنن، پێمانناڵێن ئێوە چیتان پێدەکرێت لەو
هاوکێشانەدا؟
چیتان پێدەکرێت لەگەڵ واقیعی سیاسیی هەرێم؟ نەک ملیۆنێک، دوو ملیۆن دەنگیش
ناتکات بە حاکمی هەموو کوردستان، دەبێت دواجار لەبەردەم واقیعی هێزێکیتردا بووەستن
حکومەتی لەگەڵ پێکبهێنن! ئەنجامەکەش ئەم کابینەیەی دەیەمە کە یەک ملیۆن دەنگەکە گیریخواردووە
بەدەست حزبی دیکەوە حکومەتی لەگەڵ پێکبهێنێت.
ئەی چی پێدەکرێت بەرامبەر وڵاتانی دیکە؟ بەرامبەر داگیرکارییەکانی هەرێم؟ هیچ!،
ئەوە هەر مەپرسە!
حزبێک شانازییەکەی یەک ملیۆن دەنگدەرە، کەچی چاوەڕوانی بەغدادە مووچەی بۆ
بنێرێت! چاوەڕوانی بەغدادە دیدارێکیان بۆ ئامادەبکات، لە ناوەندە جیهانییەکانیشدا
جگە لە تورکیا هیچ ناوەندێکی جیهانی نییە لە ڕوانگەی ملیۆنێک دەنگەوە پێشوازییان لێبکات!،
لینکی جیهانییان بۆ دروست بکات.
ڕەنگە ئەم ژمارە دەنگە کەڵکەڵەی هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستانی خستبێتە سەریان، بەڵام چۆن هەڵیدەوەشێننەوە؟ گریمان هەڵوەشایەوە، دڵنیاییان
چییە کە 50+1 دەستدەخەن؟ گریمان دەستهات، حکومەت پێکهات و نەگەڕانەوە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، جیاوازی چیدەبێت لەگەڵ ئەو حکومەتەی لە چوارساڵی ڕابردوودا حکومەتی ناوچەیەک
بووە و ناوچەکەی تری ئیهمال کردووە و لەسەر ئەرکی حزب پرۆژەکانی تەواوکراوە؟ یەکێتی
لە حکومەت بێت یان لە دەرەوە دەبێت لەسەر پارەی ئیدارە و دارایی گشتی پرۆژەکانی زۆنەکەی
جێبەجێ بکات، ئیتر بوونی حکومەت یانی چی؟ بێماناترین حکومەت دەبێت، ئەمە قۆناغەکەی
بزووتنەوەی گۆڕان نییە لەگەڵ ئەوان حکومەت پێکبهێنن و بڵێن "یەکێتی تەواوبووە".
گریمان کابینەی دەیەم پێکهات، بەبێ یەکێتی؟ بەبێ هێزەکانی تر؟ بەبێ هێزی پێشمەرگە
و ئاسایش و هەموو بوونەکانی زۆنی سەوز؟! ئەی ئایا دڵنیان یەکێتی بەشداریی هەڵبژاردنی
نوێ دەکات؟ ئەی بەکام یاسای هەڵبژاردن دەچنە ناو خولێکی نوێی هەڵبژاردنەوە؟ عوزر لە
قەباحەت کارەساتتر!
حەزدەکەم ڕوون و ڕەوان بڵێم: ئەوەندەی من ئاگام لە ویستی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانە، حەزدەکات ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێتەوە، بۆیە
تائێستا لە ئاستی ڕەسمیشدا بێدەنگە و هیچ ناڵێت، برایانی یەک ملیۆن دەنگی (تەزویر)،
دەزانن هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان واتە سەرکەوتنی
قسەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە وتی "تا من ئۆکەی نەکەم حکومەت
پێکنایەت"؟ دەزانن ئەم هەڵوەشانەوەیە بۆ یەکێتی ئیستیسمارە؟
کەواتە یەک ملیۆن دەنگ کە چەندین میدیای چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرابوو،
سوودی 28 کورسییەکەی خەز عەلی! نییە کە پێش دواین دەنگی شیعەکانە لە عێراق.
با خاوەنەکانی یەک ملیۆن دەنگ چاوێک لە محەمەد شیاع سودانی بکەن، هێشتا چێژی
یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار دەنگەکە لە سەر زمانێتی، کەچی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاویاندا
بە دڵیدا و وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەمی پۆستەکەی لێ تاڵکراوە و هەر لەئێستاوە باس
لە هەڵبژاردنێکی پێشوەختە دەکرێت و سەرۆک وەزیران دەبەسترێتەوە بە (جەعفەر سەدر)ەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16 -
ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە دەبێت
09:55 AM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16


.jpg)

دابەزێنە

