نهێنی زۆری دەنگی پوچەڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
بیروڕا 01:47 PM - 2025-11-13
ئارام هادی
لە جیهازەکە پشتڕاست لە دروستی کارتی دەنگدانەکەت دەکرا و پەنجەمۆرت دەکرد و خێرا وەرەقەی دەنگدانت وەردەگرت و دەنگت دەدا، (گەر وەرەقەی دەنگدانت بەهەمان دەستی چەپی پەنجە مۆر کراو وەربگرتایە کە هێشتا مۆرەکە وشک نەدەبویەوە و پەڵەیەکی مۆرەکە بکەوتایەتە سەر وەرەقەی دەنگدانەکە ئەوا جیهازەکە دەنگەکەتی بە پوچەڵ لەقەڵەم دەدا) ئەمە نهێنی بەشی زۆری دەنگە پوچەڵەکان بوو.
هەرچەندە لەسەرتاسەری جیهان بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەنگی پوچەڵ بابەتێکی ئاسایی ناو پرۆسەی هەڵبژاردنە، چونکە ملیۆنان هاووڵاتی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن و بەشێک لەو هاووڵاتیانە بەمافی خۆیانی دەزانن (بەشداری نەکەن، گەر بەشداریشیان کرد دەنگەکەیان بەسپی یان دەنگ بەزیاتر لە لیست و کاندیدێک بدەن و پوچەڵی بکەن).
لەمێژووی هەر 15 هەڵبژاردنەکەی کە لە هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان و عیراق و شارەوانیەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان کراوە هیچ کات بەقەد ئەم هەڵبژاردنەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق دەنگی پوچەڵ زۆر نەبووە کە ڕێژەکەی دەگاتە زیاتر لە 288،708 دەنگ و بەراورد بە هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستانی پار ساڵ (82،274) دەنگ کەدەکاتە ڕێژەی (30%) زیادی كردووە و بەشی 12کورسی پەرلەمانی عیراقە.
مەبەستەکە ئەوەیە لەو ڕێژە زۆرەی دەنگی پوچەڵ، ژمارەیەکیان لە ناڕازی بوونیان لە ئەدای حکومەت و حزب و گەر ژمارەیەکیش هەر بۆ خۆشی خۆی دەنگەکەی پوچەڵ کردبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە ژمارە زۆرترەکە بەتایبەت لە دەنگی تایبەتی هێزە سەربازی و ئەمنیەکان بەهۆی ئەوەبووە کە نێوانی پەنجە مۆر و وەرگرتنی وەرەقەی دەنگدانەکە یەک بۆ دوو سانیەبوو کەهێشتا مۆری پەنجەکان وشک نەبوبونەوە و گەر بەهەمان دەستی مۆر کراو وەرەقەی دەنگدانەکەت وەرگرتبێت ئەوا زۆر باش ڕێی تێدەچێت پەڵەیەکی بکەوێتە سەر وەرەقەی دەنگدانەکەت و جیهازە فەنیش بە پوچەڵ لە قەڵەمی بدا.
تێبینی/ دەکرا خوشک و برایان لە کۆمسیۆن دوای تەواوبونی دەنگدان پەنجەمۆریان بە دەنگدەرەکه بکردایە نەک پێش دەنگدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17


.png)

دابەزێنە

