هاوکێشەی سانتلیگۆ : (هەلکشانی کورسیەکانی یەکێتی = دیموکراسی × جەماوەرفراوانی یەکێتی
بیروڕا 06:10 PM - 2025-11-12
لەسەر هەڵکشانی کورسیەکانی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پێویستی دەزانم بە زمانی هاوکێشە ئەم جارە بنووسم و پێش سەلماندنی هاوکێشەکە ئەوە روون بکەمە سانت لیگۆ یان سانتلیگۆ چیە؟
سیستەمی سانتلیگۆ کە هاوکێشەیەکی بیرکاری یە ولەلایەن زانای بیرکاری فەرەنسی ئەندرێ سانت لیگۆ وە داهێنراوە لە سالی 1912ەوە ،دواتر وەک سیستەمێکی هەلبژاردن لە سوید و نەرویج بۆ سالی 1951 پەیرەوکراوە. لەم سیستەمدا ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی هەر لایەنێک دابەشی ژمارە تاکەکان دەکرێت (....1,3,5) بەلام ئەوەی لە عێراقدا هەموار کرایەوە ئەوە بوو دەنگی بەدەستهاتوو دابەشی 1.7 دەکرێت.
ئەوەی جێگەی بایەخە لەم سیستەمەدا ئەم خاڵانەن:
1- ئەو هێز و قەوارە بچووکانەی کە ژمارەی دەنگەکانیان کەم بێت ئەگەری نیە کورسی بەدەست بهێنن و ئەمەش بە کوردییەکی رەوان وردە قەوارە ناهێلیت و بنبڕی ئەکا.
2- ئەو قەوارانەی دەنگەکانیان لە شوێنێک یان دوو شۆێن قەتیس ماون کورسی زۆر بەدەست ناهێنن و سەقفێکی دیاریکراو تێناپەرێنن.
3- ئەو قەوارەو حیزبانەی کە بنکەی جەماوەری فراوانیان لە زۆرترین جێگە هەیە و هێزی دیموکراسین ، هەرچەند دەنگی کەمتریان هەبێ لە لایەنێکی قەتیسماو لە پارێزگایەکدا ئەوا لە پارێزگاکانی دیکە دەبنە خاوەنی کورسی زیاتر.
وەک دەرئەنجامێک ئەوەمان بۆ دەر دەکەوێت سیستەمی سانتلیگۆ بۆ هەلبژاردن زۆر خزمەت بە هێزی دیموکراسی فرە بنکەی جەماوەری دەکات و تەنها ئەو هێزانە سوودی لێدەبینن کە بەمانای حەقیقی کێبرکێی دیموکراسیانە بکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسی زیاد، ئەو هێزانەش لە جێگەیەکدا گیرۆدەبوون هەرگیز لەم هاوکێشەیەدا کورسیان زیاد ناکا. بەم هاوکێشە بیرکاری یە بۆمان روون دەبێتەوە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو هێزە نیشتیمانیەیە کە پالپشتە بە دیموکراسی و جەماوەر فراوانی بۆیە هەمیشە کورسیەکانی بەرەو هەلکشان دەچن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

