riklam

کەرکوک سەرکەوتنی قۆناغێکی نوێ

بیروڕا 05:56 PM - 2025-11-12
سۆران داوودی

سۆران داوودی

قسەیەک زۆر جار لە لایەن پارتە کوردییەکانەوە دووبارە دەکرێتەوە کە "شۆڕشی کورد کرا بە قوربانی  کەرکوک و زۆرمان لە پێناوی ئەو شارە لە دەست دا". کورد کەرکوک بە چەقی کێشەی کورد و ناوەندی هیواکان دەزانێت، تا وای لێهاتووە شارەکە بە "دڵی کوردستان و قودسەکەی" ناوی دەبرێت.

هەمووانیش دەزانین کە  ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان جێگیرە و لە نێوان  لیستە کوردییەکاندا کەم و زیاد دەکات ، لە کاتێکدا کێبڕکێی ڕاستەقینە و ململانێی قورس لە کەرکوکدایە، کە ویستە نەتەوەییەکان تێیدا یەکدەگرنەوە و هێزە جیاوازەکان تێیدا  دەکەونە ململانێی توندەوە .

لەنێو ئەم دیمەنە ئاڵۆزەدا، سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بەدەستهێنانی پێنج کورسی لە کەرکوک ، مایەی شانازی و سەربەرزییەکی گەورەیە و ئەم دەستکەوتە تەنها لە توانای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە و جارێکی تر سەلماندی کە پارێزەری دڵسۆزی کوردستانیبوونی کەرکوکە، و بەمەش گەورەترین دەستکەوتی لە مێژووی بزووتنەوەی کوردستانیدا بەدیهێناوە،  سەختترین بەربەستی تێپەڕاند کە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی کورد بووەتەوە.

دروشمەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە دامەزراندنیەوە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کەرکوک بووە. ئەم بنەمایە بە ڕوونی لە وتە پیرۆزوکەی رەوان شاد جەلال تاڵەبانی دەرکەوت کاتێک کەرکوکی بە "دەستە گوڵی جۆراوجۆر" چواند، وەک ئاماژەیەک بۆ فرەچەشنی نەتەوەیی و کلتووری ناوازەی شارەکە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیاسەتێکی واقیعیانەی گرتەبەرو ئەم دروشمەی بەرجەستە کرد ، سیاسەتی پێکەوەژیان کۆڵەکەیەکی دیدگایدا یەکێتی بوو بۆ بەڕێوەبردنی  ئیدارەی کەرکوک و سەرکەوتنی لە وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکدا تەنها بە ڕێکەوت نەبوو، بەڵکو بەرهەمی ڕاستەوخۆی ئەم سیاسەتە ژیرانەیە بوو.

سەرەڕای ئەو ناڕەزایەتییانەی لە سەرەتادا لە لایەن هەندێک لایەنی عەرەبی و تورکمانی و تەنانەت کوردیشەوە سەریان هەڵدا، بەڵام ڕۆژگار دروستیی ئەم ڕێبازەی سەلماند. ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان نوێنەرانی کورد و عەرەب لە هۆتێل ڕەشید ئەنجامدرا، تەنها تێگەیشتنێکی سیاسی نەبوو، بەڵکو بووە نموونەیەکی کردەیی بۆ لێکتێگەیشتنی نیشتمانی، چونکە ئەو کەسانەی لەوێ ڕێککەوتن، هەمان ئەو کەسانە بوون کە زۆرترین دەنگیان لە کەرکووک بەدەستهێنا.

ئەمەش بە ڕوونی ئەوە دەردەخات کە هاووڵاتی کەرکووکی زیاتر هۆشیار بووە و باشتر لە سروشتی پرسەکانی تێگەیشتووە و پرسی پێکەوەژیان ئیتر بژاردەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو بووەتە واقیعێکی چەسپاو کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت تێپەڕێنرێت.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket