زوڵمی كامێرا
بیروڕا 10:43 AM - 2025-11-10
سێگۆشەی خڕ زنجیرە وتارێكە هەفتانە لە كوردستانی نوێ بڵاودەكرێتەوە
دەزانن بۆچی ئەو پیاوانەی كە سەر و سمێڵیان بۆیاخ دەكەن، هەمیشە رەنگی رەشی قەترانی، لە خەڵوز رەشتر هەڵدەبژێرن، چونكە رەش ئاوی چاو دەبات، تا چاویش زوڵم لە تاڵە سپییەكان بكات و بە رەش بیانبینێت، سپییەكان خواكرد و راستەقینەن، رەشی تەوقەسەرەکانیش كاری درۆ و دەلەسەن، فێڵن لەچاو دەکرێن، بۆیە كاتێك مامە پیرە لە زوومی كامێراكانەوە زۆر بە گەنجی و جوانی و قنج و قیتی دەردەكەوێت، ئینجا دەزانین کامێرا چەند درۆزنە!!؟؟
لەسەروبەندی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، كامێرا زوڵمی زۆری لە ئێمە و لە خۆی و لە خەڵك و لە بینەران كرد، درۆی زۆری گواستەوە، جوانیی زۆری بە ناشیرین نیشاندا، ناشیرینی و غەدر و دزی و ناهەقی و هەژاری و زوڵمی زۆریشی وەك داستانی قارەمانی پیشاندا، فرمێسكی تیمساحانانەی دەنگ كۆكردنەوە و درۆی چاوسڕین و فینگەفینگی ناو ستۆدیۆ، زۆر راستی ئاوەژووكرد، رەشی كردە سپی و سپی كردە رەش.
كامێرای ئەمڕۆ وەك قەڵەمی دوێنێ وایە، قەڵەمی دوێنێش وەک تفەنگی پێرێ وایە، چۆن قەڵەم بەدەستەكان هەندێكجار زوڵمیان لە خۆیان و لە مێژوو لە داهاتوویان دەكرد، ئەمڕۆش كامێراكان بەهەمان جۆر خەریكی گواستنەوەن، بەڵام لە بەرگی جیاواز و جۆراوجۆردا، رەنگ بێت بەراوردكارییەكی زۆر نامۆ نەبێت كە بڵێم قەڵەم و كامێرا و تفەنگ، وەك یەكتر وان، هەمیشە ئەو كەسەی بەكاریان دەهێنێت ئاڕاستەیان دەكات، (دەنووسرێن، دەبینرێن، دەتەقێنرێن).
یەك لە تاوانەكانی كامێرا كە زۆر بەزاڵمانە ناسراوە، ئەوەیە كە تەنها رووی دەرەوەی كەسەكان و دەموچاوەكان و قژی بۆیەكراوی سەرەكان و جلوبەرگیان دەردەخات، هەرگیز ناخەكانمان بۆ ناگوازێتەوە، دەروونەكان، حەزە شێتەكان، خەونە بچووكەكان، ویست و ئارەزوەكان هەر بە شاراوەیی دەمێننەوە!!
گەر لێنزی ناو كامێراكان زمانیان هەبوایە، بەڕووی درۆكاندا دەوەستانەوە و درۆكانیان بەدرۆ دەخستەوە، گەر سەرپشكیش بوونایە، باسیان لە بابەتێك نەدەكرد بەشێك بوایە لە گەیاندنی درۆ و بوختان بۆ بینەری چاوكز، ئەم پرۆسەیە رێك وەك ئەو مامە پیرە وایە، کە سەر و ریش و سمێڵی بووە بە بەفر، كەچی بە رەشكردنەوە چاوەكانی پێ هەڵدەخەڵەتێنێت، بەڵام دڵەكان و دەروونەكان بە چاوەكان ناخەڵەتێن، ئەم کاری كامێرایەش وەك ئەو نەشتەرگەریی جوانكارییە وایە، كە ئێستا بە رەنگە قەترانییەكەشەوە نەوەستاوە، بەڵكو دەستكاریی رەنگی چاو و جۆری لووت و لێو و ناوچەوان و چەناگە و روومەت و هەندێك شوێنی تری ژێرەوە دەكەن، كامێرای داماویش دیلی دەستی خاوەنەكەیەتی، دەبێت ئەم هەموو دەستكاری و جوانكاری و درۆ و ناشیرینی و خیانەتی گەورە و هەڵخەڵەتاندنە بكاتە سروودی هەڵبژاردن و سەركەوتن.
بۆیە، هەرچی لە زوومی كامێراكانەوە گوازرانەوە هەرچەندە جوانیش بن، مەرج نییە جێگەی بڕوا و راستی و متمانە بن، چونكە وەك بۆیاخە قەترانییەكەی مەسوولە پیاوەكان و جوانكارییەكانی لوت و لێو و سمت و سێبەنەی کچ و ژنە ناشیرینەکانن.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

