هۆكارەكانی پێك نەهێنانی كابینەی نوێ
بیروڕا 09:27 PM - 2025-11-08
(هەڕەشەی
رەنگ رێژكردنی سنوری دوو ئیدارەیی)
بە كورت و
كرمانجی پارتی دەستی تۆمەت بۆ یەكێتی درێژ دەكات و دەڵێت: یەكێتی رێگری لە پێكهێنانی
كابینەی نوێ دەكات، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدەن، بۆچی یەكێتی رێگرە لە پێكهێنانی
كابینەی نوێ؟ ئەو هۆكارانە چین كە یەكێتی
بۆچی ناچێتە ژێر باری كابینەیەكی نوێوە؟
ـ ئایا یەكێتی رێگری
لە پێكهێنانی هەموو جۆرە كابینەیەك دەكات؟ یان دژی مۆدێلی ئێستای حكومڕانییە لە هەرێم،
كە مودێلێكی شكستخواردووی حكومڕانییە و یەكێتی نایەوێ هەمان ئەزموون لە هەرێم
دوبارە بكرێتەوە، كە سەرچاوەی قەیران و كێشە هەمەجۆرەكانی هەرێمی كوردستانە.
سەرچاوەی سەرهەڵدانی
بیری جیاكاری و نادادپەروەری و ناوچەگەرێتی
و هۆزگەراییە لە هەرێمی كوردستان.
هاوكات سەرچاوەی
بە حزبی كردنی دام و دەزگا حكومییەكانە و هەموو شتێك دەخاتە خزمەت ئەجێندای حزبەوە.
ـ بەهۆی ئەو مۆدێلە
حكومڕانییەوە، ئێستا هەولێر زیاتر لە پایتەختی حزبێكی سیاسی دەچێت و لایەنەكانی دیكە،
كە لە بنەڕەتدا خانەخوێن، خۆیان بە میوان دەبینن لە شار و پایتەختەكەی خۆیان!!
ـ پرسیارەكە ئەوەیە،
كە ئەم جۆرە مۆدێلە لە حكومڕانیە چ سودێكی هەبووە بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ خزمەتكردنی
خەڵكی كوردستان و بۆ پتەوكردنی گیانی تەبایی و یەكڕیزی و بەهێزكردنی پایەكانی قەوارەی
هەرێمی كوردستان؟
ـ لە چ شوێنێكی
ئەم جیهانە پان و بەرینە، دەسەڵاتێكی هاوشێوەی هەرێمەكەمان هەیە كە لە وڵاتێكی فرە
حزبی و پەرلەمانی، ئیدارەی پایتەختی وڵات لەسەر ناوی تاكە لایەنێكی سیاسی تاپۆ بكرێت.
بەڵام لە هەندێ
پارێزگای دیكە، ئیدارە لۆكاڵی و خۆجێیەكان لەسەر بنەمای بنكە فراوانی بێت و هەر لایەنێك
بەپێی سەنگ و رێژەی دەنگی خۆی بەشداری دەكەن لەو ئیدارە خۆجێیانەدا.
ـ تا كەی پارتی
رێگا نادات، هیچ لایەنێكی دیكەی سیاسی بەشداری لە ئیدارە خۆجێیەكانی سنوری پارێزگای
هەولێر و دهۆكدا بكات؟
هەروەها هۆكاری
مۆنۆپۆلكردنی دەسەڵاتە خۆجێیەكان چییە؟
ـ لە چ حكومەتێكی
بنكە فراواندا هاوشێوەی ئەزموونی هەرێم پەیڕەو دەكەن، كە لایەنێكی سیاسی سەرجەم دەستكەوتەكانی
حكومەت بە دەستكەوتی خۆی بزانێت و دەسەڵاتە حزبی و حكومییەكان لە دژی هاوپەیمانەكانی
خۆیان لە حكومەت بەكاربێنن و هەوڵی ناشیرینكردنیان بدەن؟!
ـ لە چ وڵاتێكی
جیهاندا هەیە، حكومەتێك بەئاشكرا جیاكاری لەنێوان شار و شارۆچكەكاندا بكات و هەندێ
ناوچەیان بێ بەش بكات، لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری، كاتێك وەڵامی ئەم هەموو پرسیارەمان
دەست دەكەوێت، ئەوجا پرسیارێكی دیكە خۆی نمایش دەكات، كە ئایا ئەم مۆدێلە لە حكومڕانیەی
هەرێم جگە لە زیان هیچ سوودێكی هەبووە بۆ هەرێمی كوردستان؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر.
ئا ئەمەیە هۆكاری
رێگریكردنی یەكێتی لە پێكهێنانی كابینەی نوێ و یەكێتی ناخوازێ شەرعیەت بدات بەهەمان
ئەزموونی شكستخواردووی پێشتر.
ـ یەكێتی پێی وایە
كە حكومەتی هەرێم موڵكی تاكە لایەنێك نییە تاوەكو بە ئارەزووی خۆی دەسەڵاتی حكومەت
لە بەرژەوەندی خۆی و لە دژی ركابەرانی خۆی بەكاربێنێت، بەڵكو بەرهەمی خەباتێكی
دوورودرێژی گەلی كوردستان و بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، ئەو شەهیدانەی كە كەس و كاری
هەندێكیان هێشتا لە سایەی ئەم مۆدێلە حكومڕانییە بێ بەشكراون لە شوێنی حەوانەوە و
نیشتەجێبوون.
ـ ئەم حكومەتە بەرهەمی
خەباتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە. ئەو پێشمەرگانەی كە لە دوای تێپەڕبوونی (34) ساڵ
بەسەر رزگاركردنی هەرێمی كوردستان كەچی هێشتا بەشێكیان بەهۆی جیاوازی بیروڕای سیاسییەوە
بێ بەشكراون لە پێدانی زەوی و دابینكردنی شوێنی حەوانەوە.!!
ـ بۆیە گەرەكمە
پارتی ئەو راستیە بزانێت، كە ئەنجامی دواهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكاری
بەسەر هاوكێشەكەدا هاتووە و وەكو جاران ناتوانێت (50+1) تێپەڕێنێت و تاكلایەنە بڕیار
بدات.
ـ هەروەك گەرەكمە
ئەوان وەكو جاران هێڵی سور دانەنێن، بۆ كۆمەڵێك پۆستی گرنگ و بۆ خۆیانی قۆرغبكەن،
(سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆ، سامانە سروشتیەكان، سەرۆكایەتی
ئەنجومەنی دادوەری، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری و چەند
پۆستێكی دیكە) و وابزانن ئەمانە تاپۆی خۆیانن و مافی هیچ لایەنێكی دیكە نین.
ـ گەرەكمە لەوە
تێبگەن كە یەكێتی بەشداری هیچ حكومەتێكدا ناكات، ئەگەر شەریكێكی راستەقینەی ئەو
حكومەت نەبێت.
ـ گەرەكمە لەوە
تێبگەن، كە یەكێك لە هۆكارەكانی شكستی حكومڕانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مۆدێلی جۆرە
حوكمڕانیە دەگەڕێتەوە و چیدیكە یەكێتی ناچێتە ژێر باری ئەو بەرپرسیارەتییە.
ـ گەرەكمە لەو
راستیە تێبگەن، كە پۆستەكان هی پارتی نین، تاوەكو ئەوان بڵێن ئەم پۆستە بە یەكێتی
دەدەین و ئەم پۆستەشیان پێ پێیان نابەخشین.
ـ گەرەكمە واز لە
هەڕەشەی پێكهێنانی تاك لایەنە بێنن، چونكە ئەگەر پێیان بكرابایە، دەمێك بوو بە یەك
لایەنی كابینەكەیان پێكدەهێنا.
ـ گەرەكمە لەوە
تێبگەن، كە یەكێتی بەشداری پێكهێنانی حكومەتێك دا ناكەن، كە حكومەتی سێبەری هەبێت
و بۆ هەر وەزیرێك وەزیرێكی سێبەری بەدیل دانرابێت.
بۆیە هۆكاری
دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێ، شێوازی بیركردنەوەی پارتیە بۆ حكومڕانی نەك یەكێتی،
هەوڵ و هەڕەشەكانی پارتی بۆ دووبارەكردنەوەی هەمان مۆدێل و عەقڵیەت و سیاسەتی حكومڕانی،
دەكەوێتە خانەی هەوڵدان بۆ سەرلەنوێ نەخشەرێژكردنی سنوری دوو ئیدارەیی و سەپاندنی
واقیعی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی كوردستان و ئۆباڵی ئەوەش دەکەوێتە سەر شانی ئەو لایەنەی
کە دژی شەراکەتی راستەقینەن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆن: رێژەی بەشداری دەنگدان لە هەموو عیراق 82% بووە
09:35 PM - 2025-11-09 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: هەمیشە ڕێکخستنەکانی دەرەوە رۆڵیی گرنگیان بینیوە
03:50 PM - 2025-11-09 -
بۆ كۆتای مەسیحی لە دهۆك دەنگ بەژمارە 326 دەدەین
11:58 AM - 2025-11-09 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کافرۆشی و یەکێتی دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون
09:08 PM - 2025-11-08
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو دەنگەكانی یەكێتی 100% زیادیانكردووە
کوردستان 09:01 PM - 2025-11-09 -
كۆمسیۆن: پرۆسهی دهنگدانی تایبهت كۆتایی هات
کوردستان 05:59 PM - 2025-11-09 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: هەمیشە ڕێکخستنەکانی دەرەوە رۆڵیی گرنگیان بینیوە
کوردستان 03:50 PM - 2025-11-09 -
رێکخراوەکانی چاودێری هەڵبژاردن: پارتی لە هەولێر و دهۆک سەدان پێشێلکاری ئەنجامداوە
کوردستان 02:38 PM - 2025-11-09 -
بۆ كۆتای مەسیحی لە دهۆك دەنگ بەژمارە 326 دەدەین
کوردستان 11:58 AM - 2025-11-09 -
ئاخرە باخن
بیروڕا 11:40 AM - 2025-11-09 -
زیاتر لە 7 هەزار و 700 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ پەرلەمانی عیراق
کوردستان 11:31 AM - 2025-11-09 -
دەنگدانی تایبەت لە هەرێم و عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 07:21 AM - 2025-11-09



دابەزێنە

