كابینەی جیاكاریی و ئابڵوقەی زۆنی سەوز
بیروڕا 11:30 AM - 2025-11-07
زیاتر لەپێنج ساڵە
ئەم کابینەیە دەستبەکارە و جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی لە دەرەوەی بنەمای هاوبەشی و
شەراكەت، بە زمانێكی توندو سیاسەتێكی توندتر مامەڵە دەكات و هیچ یەكێك لەو بەڵێنانەی
نەبردە سەر، كە دەبوو لە پێكهێنانی حكومەت و بەڕێوەبردن پێوەی پابەند بووایە، لەسەرو
هەموو پێشێلكارییە یاسایی و سیاسیەكانیش دروستكردنی حكومەتێكی دیكەی سێبەر بوو لەناو
حكومەتدا و لە بەرامبەر هەر وەزێرێكی یەكێتی یان لایەنێكی دیكە، وەزیرێكی تری پارتی
بە دەسەڵات و ئەركی زۆرترەوە ژێر بەژێر دانراوە و راسپێردراوە.
ئەمجۆرە كاركردنە
دواجار فۆڕمی حكومڕانیەكەی بۆ ئاستێكی دیكەی خراپ گۆڕێ و هەموو جومگە سەرەکیەکانی
ئەم کابینەیە بۆ سادەترین ئەرك و بەرپرسیاریەتی گەڕێنراوەتەوە بۆ سەرۆكی حكومەت، لە
مووچە و قوتی خەڵكەوە، بۆ پرۆژە و شتە ستراتیژییەكان، بۆ دانووستان و مامەڵەكردن لەگەڵ
نێردە و كایەی دیپلۆماسی، گرفتە گەورەكەش لەوەدابووە كە هیچ یەك لەو پرسانەی لەسەر
بنەمای سازان چارەنەكردوە و بەڵكو بە زمانی هەڕەشە و توڕەیی و كاردانەوە و پەرچەكردار
مامەڵەی كردووە، یانیش بەرگێكی حزبی پێوە لكاندون و كردوونی بە دەستكەوتی حزبی.
بەرپرسیاریەتی و
ئەركی بەڕێوەبردنی وڵات، بەوە نایەتەدی سی و پێنج ملیار دۆلار قەرزار بی و وەك خۆڕاگر
و پاڵەوان خۆت نیشان بدەیت و بە خەڵك بڵێی بە تەنهام، ئەوە لە حكومڕانیەكی تەندروست
ناوەشێتەوە، هەرچی سەرەداوی پەیوەندییە لەگەڵ بەغداد نەتهێشبێت و بە ویست و ئارەزوش
هەڕەشە بكەیت و مل نەدەی بۆ ئیرادەی رێككەوتن و چاككردنی پەیوەندییەكان، لەسەرو هەموو
ئەوانەشەوە جیاكاریی لەبەرامبەر سلێمانی و زۆنی سەوز بكەیت و پێنج ساڵە لە ژێر
فشار داتنابێ و تازە بە تازە بتەوێت وا خۆت نیشان بدەیت كە خزمەتی سلێمانی دەیكەیت.
پرۆژە و بەڵێنەكانت
بۆ ئاوەدانی و قسەكانتان لە هەڵمەتی بانگەشە گوایە لە خەمی چارەسەركردنی بنەڕەتیانەی
كێشەكانن، تەنها وەك قسەیەكی راگوزەری هەڵمەتی بانگەشە دەمێنێتەوە و هیچ شتێك بۆ خەڵك
ناكەن، بەڵكو لە ئێستاوە لە پەیام و قسەكانتان دیارە ئەوەی دەتانەوێت تەنها هەوڵدانە
بۆ دروستكردنی گەڕێكی دیكەی ناكۆكی و ململانێ لەگەڵ بەغداد و پەكخستنی زیاتری ژیانی
خەڵك و برسیكردنی زیاتری خەڵك، بەڵام خۆشبەختانە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان یەكێتی و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ـ یان هەیە
و دەتوانێت بەڵێنەكان بكات بە كردار و چەوتیەكانی ئێوە راست بكاتەوە و نەیەڵێت سیاسەتی
چەوت باری سەرشانی خەڵك زیاتر و گرانتر بكات، خەڵك متمانەی بەسەرۆكی یەكێتیە و هەر
بە دەنگدەری ئەو دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17


.jpg)

دابەزێنە

