زمانی جەستەی سەرۆك بافڵ
بیروڕا 09:16 PM - 2025-11-03
جووڵەی ئەندامانی جەستەش خۆی زمانێكی دیكەیە و هەر مرۆڤێك لە دەرەوەی زمانی بایۆلۆژی، لە رێگەی جووڵاندنی سیماكانی دەم و چاو و دەست و پەنجەكانییەوە دەتوانێت زمانە نازارەكییەكەی خۆی بەرجەستە بكات و ئەو وتانە بدركێنێت كە زار و زمان ناتوانن گوزارشتی لێ بكەن، ئەمە لە بەكارهێنانە سیاسییەكەیدا ئاستێكی دیكە بە خۆیەوە دەبینێت و زۆرێك لە سەركردە و رابەرە مێژووییەكان ئەوەندەی بە جووڵە جەستەیی و زمانە نازارەكییەكەیان ناسراونەتەوە، هێندە بە شێوەی دەربڕین و شێوەی گوزارشتە زمانییەكان ناویان نەچووەتە مێژووەوە .
دەروونناسی و زانستی ماناناسی، وا وێنای زمانی جەستە دەكەن كە دەشێت مرۆڤ بتوانێت لە رێگەی بەكارخستنی جووڵە و ئاماژە جەستەییەكانەوە، كۆمەڵێك سیگناڵی جەستەیی بەشێوەی سەرنجڕاكێش ئاڕاستەی ئەوانی دیكە بكات و مانای زیاتر بەدیبێنێت، ئەم سیگناڵە نازارەكییانە نەك تەنها دەربڕینی دەموچاو و جووڵەی جەستە، بەڵكو فراوانتر لەوەش مانا دەدۆزنەوە.
ئەم شێوە زمانە نازارەكییە بەتایبەت لە كایەی سیاسیدا بووەتە جێگەی سەرنجی توێژەران و هەمیشە چاودێریی دەكرێن، بەتایبەتی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەناو كایەی سیاسەتی كوردستانیدا، ئەمڕۆ لە هەموو كارەكتەرەكانی تر زیاتر بووەتە فیگەرێكی پەسەندكراوی میللی و ئەوینداری شەقام، ئەم ئەوین و پەسەندكردنە گشتییە تەنها لە شێوەی دەربڕین و ئاسانیی و زمانە راستگۆییە بایۆلۆژییەكەیدا بەرجەستە نابێت، بەڵكو زمانی جەستە و بەكارهێنانی زمانە نازارەكییەكە بووەتە سەرچاوەی كەمەندێشكردنی رای گشتی، چونكە بۆ ئەزموونی كوردستان شێوە و فۆڕمێكی نوێیە كە سەرۆكێك بە سادەیی و لە زمانی جەستەدا، بتوانێت ئەوەی زمان ناتوانێت بەرجەستەی بكات، بە جووڵە بەرجەستەی بكات.
سادەیی و ساكاریی، شكاندنی مایك، لێكردنەوەی بۆینباخ، بازدان بەسەر گوڵەكانی مێری، كوشتنی مێش و زۆر جووڵەی دیكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماوەی رابردوودا وەك خاڵی بەهێز لەناو خەڵكدا دەنگیداوەتەوە، ئەم كاردانەوە ئەرێنییەی خەڵك بۆ ئەو جووڵە نازارەكیانە تەنها نیشانەی ئەوە نییە كە خەڵك سەرۆكێكی خۆشدەوێت سادە بێت، بەڵكو بۆ ئەوەشە كە خەڵك لە مانای هەموو ئەو شتانە تێدەگات یاخود خۆی مانایەكیان بۆ دەدۆزێتەوە، هەڵبەت هیچ یەكێك لەو جووڵانەی سەرۆكیش بەبێ بوونی پەیام و نامە و مەسجی سیاسی نەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال چهند خوێندنگایهك له شارباژێڕ نۆژهندهكاتهوه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

