هەڵچوون و زمانی جەستەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی
بیروڕا 08:56 PM - 2025-11-03
ئەوەی بیستم و بینیم، لەوتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا بۆ حزبەكەی و لە باسی هەندێ پرسدا ئەوانەی ویستی و وتی سەمەرە بوو، چونكە شتگەلێكی باسدەكرد لەفەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە، باسی ئازادی دەكرد و یەكێتی تۆمەتبار دەكرد كە ئازادی پێشێل دەكات، ئەوبیری چۆتەوە كەحزبەكەی ئەوان و سیاسەتی حزبەكەی ئەوە كە دەستی ناوەتە بینی ئازادی لەو سنوورانەی ئەوان باڵادەستن، لە رێگەی گرتنی دەیان رۆژنامەنووسی بێتاوان لەسەر وتارێك یان كەسێك لەئەكاونتەكەی خۆی رەخنەیەكی گرتبێت، دیسان ئەو بیری چووە كەحزبەكەی ئەوبوو لە دهۆك، بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامیان سووتاند، بیریشی چۆتە هەر لە سنوورەكەی ئەواندا بوو بێ رێزی بە مامۆستایان كرا و لێیان درا، ئەو ئەوەشی بیرچووەوە كە تازەترینیانە لەكاتی بانگەشەیدا بۆ حزبەكەی هەڵدەكوتنە سەر گەنجێك و لێی دەدەن، ئەمە چیە تەنها لەبەرئەوەی بانگەشە بۆحزبەكەی خۆی دەكات و لۆگۆی حزبەكەی خۆی پێیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
ئەمانە ئازادییەكەی لای ئەوانە، بەس لەئازادی دەكەن ئەمە لەلایەك لەلایەكی ترەوە كە لەوە زۆر سەیرتربوو كەلاف و گەزافی حكومڕانی و شێوازی حكومرانی دەكرد كەتەنها ئەوان ئەتوانن حكومڕانی كوردستان بكەن.
سەیرەكە ئەوەبوو كەبیری چۆتەوە كە دەیان ساڵە ئەم خەڵكی كوردستانە بەدەست حوكمڕانیەكی تاكڕەوانەی خۆسەپێنی قۆرخكارەوە دەناڵێنێت، ئەو ئەوەی بیرچووە كەبەهۆی ئەو حوكومڕانیە ناشەفاف و نادادپەروەرەی ئەوانەوە چ جیاكارییەك لەشارەكاندا دەكرێت، ئەو ئەوەشی بیرچووە كەهەمووشت لەبەرژەوەندی تەسكی حزبی وخۆیاندایە و بیری چۆتەوە ژیان و گوزەرانی خەڵك چۆنە مووچە و بژێوی ژیانی خەڵك چۆنە ئەو لە وتارەكەیدا نەبای دیبوو نەبۆران.
لەهەمووشی سەیرتر ئەو بەدڵنیاییەوە ئەوەشی دەزانی كە ئەو ئازادییەی لەسنووری سەوز هەیە بەخەویش لەزەرد نەبینراوە، كە هەموو كەس ئازادەچی دەڵێت؟ و چۆن رەخنەدەگرێت ئاساییە.
دەشزانێت كەڕۆژنامەنووسان، نووسەر و ئەدیبان هەموویان خۆیان و قەڵەمەكانیشیان ئازادن چی ئەڵێن و چی دەنووسن، ئەو ئەوەش دەزانێت كە تەنها یەكێیتییە و تیمی یەكێتییە لەحكومەت دەیانەوێت حكومەتێكی دامەزراوە و شەفاف داپەروەر بێت، حكومەتێك بێت بۆ هەموو خەڵك و حكومەتی خزمەتگوزار بێت.
جێگرەكەی سەرۆكی پارتی باش ئەوەشی دەزانی كە بۆ حكومەتی تازە پێك نایەت و بەبێ یەكێتیش حكومەت دروست نابێت دەشزانی یەكێتی بەم جۆرە حوكمڕانیە رازی نییە و تانەبێتە حوكمەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەر و بێ جیاكاری مەحاڵە ئەم حكومەتە نوێیە پێكبهێنرێت ، من زۆر لەوەش دڵنیام كەئەشی زانێ كێ لەخەمی خەڵكدایە و كێ هەوڵی زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی داوە زۆر باش دەزانێت؟ ئەوانە هەموی یەكێتیی وسەرۆك بافڵە هەر بۆیە ناشهێڵێت حكومەت پێكبهێنرێت و كابینەی نوێ تەشكیل بێت تائەم ڕێڕەوە خوارەی حوكمڕانیە راست نەكرێتەوە و ببێتە حكومەتی خەڵك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

