کەمپینی پارتی راستی قسەی یەکێتییە
بیروڕا 09:46 AM - 2025-11-03
لەوە گەڕێن کە جیاکاری دەکەن لەنێوان شارەکاندا. ئەم دۆسیە وا زەقە کە دەڵێی لەناو نایلۆنێکی شەفافدا پێچراوەتەوە، هەموو لایەکی دیارە. بەڵام عەیب و شەرمی گەورە ئەوەیە ئەو پرۆژانەی لەشوێنە دڵخوازەکانی خۆیان کردویانە بەناوی لق و ناوچەو ڕەنگی زەردەوە تۆماری دەکەن نەک بە ناوی رەسمی حکومەتەوە. بەشێنەیی گوایە ئەوە حکومەتی هەریم کردویەتی، بەڵام ئەمانە لەتاو پەتای هەڵبژاردن کردویانەتە دەستکەوتی حیزب و ڕەنگی زەردی لێ دەپێچن.
جیاوازی زۆنەکەیان وا زەق کردۆتەوە بیریان چۆتەوە دوای11ی11ی2025 دەبێ سەنەوی و موڵکداری پرۆژەکان بگێڕنەوە سەر ناوی حکومەتی هەریم. بێ ئاگا لەوەی لەوانەیە پرۆژەیەک لەو دهۆک و هەولێرە بە ئیمزا و سەرپەرشتی بەڕێوبەرێکی گشتی سەوز و یەکێتیی دەرخستەی جێبەجێکردنی بۆ دەرکرابێت.
ئێستا کەمپینە و حزبێتی تۆخە هەرچی کراوە و هەرچی دەکرێت مۆری حزبی لێدراوە و حکومەت ئەو حکومەتە ئیئتیلافییە نییە کە رۆژانە گۆرانی بە باڵادا دەڵێن و نیشتمانی پێ دەلاوێننەوە.
خیتابی هەڵبژاردنی پارتی و کەمپینەکەی وا لە قوڕ و چڵپاوی حزبایەتیدا چەقیوە بە ئیقراری خۆیان لەو دیو دێگەڵەوە نە پایتەخت هەیە و نە کونسولخانەکان هەیە و نە مۆر و مشەمای حکومەت هەس و دەیخوات .
هەر پارتییە بڕیار دەداو هەر پارتییە پرۆژە دەکا و حکومەتی هەرێم تەنها ناوێکی پارتییە و لای پارتی حکومەت دەزگایەکی بۆشە مەگەر بۆ کتێبی ساڵنامە و نووسراوی ئەرشیفی ناوی بێت.
لای پارتی حکومەت نە کاربەڕێکەر و نە وەزارەتی حەوت تەرەقەیە، تەنها و تەنها پارتییە و گۆڕەپانەکە لە دامەزراوەی رەسمی حکومەتایەتی خاڵی بۆتەوە.
بابەتەکە ئەوە نییە شارەوانی هەولێر و دهۆک خەریکی پرۆژەن و شارەوانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین کەمتەرخەمن و کەم حەوسەڵەن، بابەتەکە ئەوەیە هەرچی هەیە پارتی دەیکا و هەرچی ناکرێ پارتی قەول و قەراری لەسەر نەداوە. یانی شار بێ حاکم و والییە و جادەی رەسمی حکومەت لەهەر رێبوارێک خاڵییە..
جا قوربان رێک ئەمە سەرنجەکانی یەکێتییە لەسەر حکومەتی تۆخ و تەسکی پارتی و نیگەرانییەکانی راست و رەوان کە تەنانەت نەک جێی هاوبەشی و شەراکەت بەڵکو ڕێی شایەتمان و شەهادەتیان لێ تاپۆیە.
بەڕاستی بەرنامەو خیتابی کەمپینی پارتی هەرخۆی سەلمێنەری راستی گوتەکانی یەکێتییە کە دەڵێ دەسەڵات لەودیو دێگەڵە قۆرخکراوە و حوکمڕانی پارتی جیاکار و نادادپەروەرە لە مامەڵەی ئەمدیوی دێگەڵەشدا.
ئەمرۆ یەکێتی دەیەوێ ئەم قۆرخە نەمێنێ کە پارتی خۆشی بە روونی لە هەڵمەتی سەرکردەکانیدا وێنای دەکات.
بەکارهێنانی دەستکەوتەکانی حکومڕانی لە پرۆژەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری وەک شمەک و کاڵایەکی هەرزان بۆ مانەوە لە دەسەڵاتی حزبی دژی هاوبەشەکانت لە هەمان حکومەت خۆی بەڵگەیە لەسەر قۆرخکردنی دەسەڵات و رێگەگرتن لە شەراکەت و هاوبەشی، نەک هەر بڕوانەبوون بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات.
لەوەگەڕێ ئەمانە باوەڕیان بە ئاڵگۆڕی دەسەڵات نییە ، بەڵکو شەراکەتیش قبوڵ ناکەن . چونکە تاپۆی هەموو شتێکیان بۆ خۆیان دەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

