سەرۆك و هەولێر و پێكهاتەكان
بیروڕا 10:54 AM - 2025-11-02
(6)
كەرنەڤاڵی پایتەخت، بە تەنها نمایشكردنی هێزی یەكێتی و سەنگی جەماوەرەكەی نییە، هەروەك تەنها بەشێك نییە لە دیزاینی پێشوەختەی هەڵبژاردن و سەركەوتنی لیستەكەی یەكێتی، بەڵكو ئاماژەسازییەكی دیكەی ئامادەیی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی-یە لە پایتەختێك، كە یەكێتی هەمیشە بەشاری سەوز و قووڵایی ستراتیژی خۆی زانیوە، دروستە كە هەمیشە هەولێر بەشێكە لە ستراتیژیەت و بایەخی سیاسیی سەرۆك و سەركردایەتیی یەكێتی، بەڵام ئامادەبوون و مانەوەی بەردەوامی مانایەكی دیكەش لەخۆی دەگرێت و لە كەرنەڤاڵەكەشدا بە هەموو هەولێرییەكانی راگەیاند كە لەمەودوا هەولێر دەكات بە ماڵی دووەم و لەنزیكەوە لەگەڵ هەولێرییەكان دەمێنێتەوە.
پەیامەكەی ئەمجارەی سەرۆكی یەكێتی لە پایتەخت جیاواز لە زۆربەی پەیامەكانی پێشتری، قووڵتر پەنجە لەسەر برینەكان دادەنێت و كێشەكان راڤە دەكات، نەخشەڕێگای یەكێتیانەش بۆ چارەسەركردنی ئاریشە هەمەجۆر و هەمیشەییەكان دەخاتەڕوو، ئەوەی لە پەیامەكەی ئەمجارەدا بەرجەستە بوو، تەنها رەهەندێكی كێشەكان نەبوو، بەڵكو چارەسەری بنەڕەتیانەش بەشێك بوو لە رێكار و ستراتیژی یەكێتی بۆ قۆناغی داهاتوو لە پایتەختی هەرێم.
-پەیامێكی تایبەتیش بۆ پێكهاتەی رەسەنی توركمان، دیدێكی مرۆییانە و نیشتمانیانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ ئەوەی نەتەوەكان نوێنەرایەتی راستەقینەیان هەبێت، بۆ ئەوەی مامەڵەی هاووڵاتیبوونیان لەگەڵ بكرێ و بەشێك بن لە كەڤاڵی گشتی نیشتمانی، دەبێت رێز لە ناسنامە و شوناس و زمان و مافەكانیان بگیرێت، بۆ ئەمەش بەڵێنی هەمیشەیی یەكێتیانەی دووپاتكردەوە كە بە سیاسەت و دیپلۆماسیەت و تەنانەت بە هێزیش لە پشت بەدیهێنان و پاراستنی خواست و داخوازییە رەواكانی ئەو پێكهاتەیە دەبێت و یەكێتی وەك هەمیشە چەتری پاراستنی توركمان دەبێت.
-سەبارەت بە ماف و داخوازیی كریستیانەكانیش لۆژیكی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی روون و راشكاو و بەهێزبوو، كە ئیدی چیتر قبووڵی ناكەین گۆڕینی دیمۆگرافیا و زەوتكردنی زەوی كریستیانەكان درێژە بكێشێ و بۆ لەمەودوا و دەستخستنەوەی ئەو مافە، كێشەی داگیر و دابەشكردنی زەوییەكان دەكرێت بە كەیسێكی یاسایی و لە دادگا عیراقی و نێودەوڵەتییەكان یەكێتی دەبێتە پارێزەر، ئەم بەڵێنەی سەرۆك و دڵنیاییدان بەو پێكهاتە رەسەنە لەكاتێكدایە كە لە چوارچێوەی سیاسەتێكی نابەرپرسانەی نوخبەیەكی سیاسی، ساڵانێكە گوند و زەویوزاری كریستیانەكان داگیردەكرێت و خەڵكی رەسەن لە زێدەكەی خۆیان دووردەخرێنەوە و لەچەندین راپۆرتی نیودەوڵەتیدا ئاماژە بەداگیركردنی زەویوزاری كریستیانەكان دراوە، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەو جۆرە داگیركارییە بەهەموو شێوەیەك و لەسەرتاسەری جیهان قەدەغەكراوە و هەر دەسەڵات و فەرمانڕەوایەك ئەنجامیبدات، رووبەڕووی سزای پێشێلكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ دەبێتەوە.
ئەو دوو پەیامەی سەرۆك بۆ پێكهاتەكان، بەتەنها دڵنیاییدان نەبوو بەوان، بەڵكو دووپاتكردنەوەی سیاسەت و باوەڕی نەگۆڕی سەرۆك مام جەلال-یشە كە لە كتێبـی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟) بە روون و راشكاوی ناسنامەی كوردستانیی دووپاتكردۆتەوە و بەبێ یەكسانی و دادپەروەری و فەراهەمكردنی مافی هاووڵاتیبوون، چەپكەگوڵەكەی هەڤاڵ مام جەلال پارێزراونابێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

