چیرۆکی کورتی دیموکراسیی لە مەچکۆ
بیروڕا 10:16 AM - 2025-10-31
کەیفیان لەگەڵ دیموکراسی و هەڵبژاردن ناسازێ، بە ئاماژەی دەستیش بێت هەر نیشانی دەدەن کە زۆریان پێ خۆش نییە دیاردەکانی کەمپین و ناساندن و بڵاوکردنەوەی بەرنامە و دروشمی هەڵبژاردن ببینن. حەز دەکەن کوێر بن و کەڕ بن بەس دروشمێکی جیاواز نەبینن و بانگەوازێکی تازە نەبیستن. رۆژەکانی پروپاگەندەی هەڵبژاردن و جموجۆڵی لایەنەکان بۆ خۆنواندن و باسکردنی روانگە و سیاسەت و بەرنامەکانیان وەک رۆژی تاڵ و تار و تەقویمی درێژی بێ تەحەمول دەبینن. خواخوایانە زوو بڕوا و قەت نەیەتەوە. دوژمنی سەرسەختیان ئەم یاسا و رێسایانەن کە کۆمسیۆن و مۆمسێۆن و دادگا و دەستور بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دایان ناوە. چیبکەن ؟ ناچارن وەک دەرد و بەڵای ناگەهان مامەڵەی لەگەڵ بکەن. سات و سەعات و رۆژگاری کورتی دیموکراسی لای ئەوان ساڵ و سەدە و هەزارەیە و گەرەکیانە زوو تێپەڕێت و زوو بچنەوە سەر رێگە قەدیم و خۆشەویستەکەی خۆیان کە هەر خۆیان بڕیار بدەن و هەر رەنگی خۆیان و هەر دەنگی خۆیان زاڵ بکەنەوە.
زۆر مەبەستیانە بە پەلە و بێ دواکەوتن دەزگا و دوکانی دیموکراسیی بپێچنەوە و هیچ سیما و سیفەتێکی نەبیننەوە.
مەشق دەکەن لەگەڵ ئەم شتە عەنتیکانەی لیست و رەنگ و کاندید و بانگەشە و هەوڵ دەدەن زوو تەواو بێت بەڵام هەر زوو هەڵدەچن و هەر زوو تەنگەتاو دەبن و لەنیوەی رێ پەتی تەحەمولیان دەپسێ و خۆیان ئاشکرادەکەن کە چ ماڵێکن .
دەست دەکەنەوە بە ئۆپەراسێۆنی شەق و زلە و پەلاماردان، دەست دەکەنەوە بە دیموکراسی جمێن و زمانی زبر و قابیلی قبوڵ نییە، دەست دەکەنەوە بە بەکارهێنانی لایەنگرە سەرسەختەکانی خۆیان کە گوایە بەرێکەوت لەوێ بوون و نەیانزانیووە ، گوایە ئەم دەروێشانە زۆر پەرۆشی رەنگی زەردن و حەساسیەتیان هەیە بە رەنگی سەوز و سوور و رەنگی ئاڵواڵای دیموکراسی.
لای ئەوان رۆژەکانی کەمپین وەک تەقویم و رۆزنامەی دۆزەخ وایە و زۆر بە خاوی و دڕەنگ پەڕەکانی هەڵدەداتەوە.
ئەمە چیرۆکی کورتی پارتییە لەگەڵ دیموکراسی و هەڵبژاردن و ململانێی سیاسیی، دەتوانیت رۆمانی چەند جڵدیشی لەسەر بنوسیت . دیموکراسییەکەی جیکڵدانی تەنگە و کەم تەحەمول و نەفەس کورت . دیمەنی وایە کە دوێنێ لەگەڵ گەنجانی سەوز لە هەولێر بە بەرچاوی مەچکۆوە کردیان .
پایتەختیان وا شێواندووە قەڵای سەربەرز و دێرین خۆی شایەتی سەدان پێشێلکاری وایە و بۆ رۆژی خۆی هەڵیگرتووە تا هەڵیرێژێ.
ئەمە چیرۆکی دیموکراسییە لای زەرد کە دەشڵێن لەوەتەی هەین هەموو هەڵبژاردنێکمان بردۆتەوە.
ئاخر ئاوا بردوتانەتەوە کە هەموو شتێک دەلەوتێنن و دۆ و دۆشاو تێکەڵ دەکەن. لە یەکەم تەجرەبەی هەڵبژاردنیش، لەساڵی 1992، هەر واتان گوت: سێ بەشی کورد پارتییە، پەرلەمانمان بۆ چییە؟
هەر واتان هێناوە کە سوعبەتی هەڵبژاردنتان بۆ قووت نادرێ و کەیفتان بە دیموکراسی نایەت. هەر واتان کردووە دامەی دەکەن تا براوەن، کە گەمەکە هاوسەنگ دەبێ توڕە دەبن و چای و قاوەی میوانداریش بەسەر یەکدا دەترچێنن: قابیلی قبوڵ نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

