سیمبولگەریی جامانەکەی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی
بیروڕا 12:27 PM - 2025-10-30
(5)
لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بە تەنها قسە و پەیامی زارەكی نابێتە كەرەستەی بەڕێوەبردنی هەڵمەت و كەمەندێشكردنی دەنگدەر، بەڵكو پۆشاك و هێما نازارەكییەكانی دیكەش دەتوانن بەشێكی گرنگی نزیكبوونەوەی كارەكتەری ناو كایەكە بن لەگەڵ جەماوەر، ئەمە لە زانستی سیاسییدا پێی دەوترێت «سیمبولگەریی سیاسی» و لە رێگەی بەكارهێنانی ئاماژە و سیمبولەكانەوە رایەڵێك لەگەڵ دەنگدەردا دروست دەبێت، بۆئەوەی ئەو هێمایانەش كاریگەریی دروست بكەن، پێویستە رەنگدانەوەی بەها و نۆرمە كۆمەڵایەتییەكان و نەریتی ناوچەكە خۆیان بێت.
دەركەوتنی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بە جامانەیەكی كوردییەوە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە كۆیە و سۆران و هەولێر، ئاماژەگەلی سیمبولیی گرنگ بوون، تەنها لەو رەهەندەوە نا كە كوڕی مام جەلال پۆشاك و جامانەی كوردی دەكات بە هێمای بیرهێنانەوەی رەچەڵەكی كوردپەروەریی خانەوادەكەی، بەڵكو بەو دیوەشدا گرنگە كە دەتوانێت بە گیانی خانەخوێیی خۆی بكات بە بەشێك لە دیمەنەكانی ئەو ناوچانە.
بە بنەماگرتنی ئەو راستییە دەمانباتە دۆخێك لە راڤەكاریی بەكارهێنانی جامانە لەلای هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و دەشێت لە چەند ئاست و دیمەنێكدا كۆیان بكەینەوە:
*وێنەی بەستنی جامانە بە ستایل و فۆڕمەكەی وراتی كۆیە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە و ببوو بە بەشێك لە دیمەنی نۆستالیژی و بیرهێنانەوەی وێنەیەكی قۆناغی گەنجییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەم بەكارهێنانە و بە سیمبولكردنی جامانە كۆییەكە لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە بۆ گەیاندنی مەبەستێكی دوورمەودا و سیمبولییە، كە مام-ی بچووك بە رێگای مام-ی گەورەدا ناسنامە كۆییەكەی دووپاتدەكاتەوە و پێمان دەڵێت: داهاتوو بەبێ خۆبەستنەوە بە رابردوەوە خەوشی و كەموكوڕییە و پێویستە ئەو ناسنامەیە بپارێزێت.
*دەركەوتنی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بە جامانە لە دیدار و سەردانەكانی هەولێر ستایلی حەفتا و هەشتاكانی سەدەی رابردوومان بیردەخاتەوە و دەمانگێڕێتەوە بۆ ستایلی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی، شەهید سەعدی گچكە و عەلی هەژار و تێكۆشەرانی دیكەی دەڤەرەکە بۆئەوەی لە رێگەی پەیامسازییەكی نوێوە دووپاتی بكاتەوە كە رێبازی یەكێتی خۆبەستنەوەی هەمیشەییە بە فەرهەنگی تێكۆشەران و خەباتگێڕانی رێگای یەكێتییەوە لە دەشتی هەولێر و لە شاری قەرا و منارە.
*كۆبوونەوە و دیدارەكانی لەگەڵ خزمانی برادۆست، دیسانەوە بەكارهێنانەوەی جامانە وەك هێمایەكی سیمبولی بەشێوە و ستایلی برادۆستییانە، نیشانەیەكی پڕ واتای خۆماڵیبوون و خانەخوێیی قوباد تاڵەبانییە لەگەڵ هۆزی برادۆستی، ئەمە ئەگەر بەدیوێكدا ئەوە بگەیەنێت كە خۆی دەكات بە بەشێك لە فەرهەنگ و نەریتی رەسەنی برادۆستییەكان، ئەوا بە دیوەكەی تریدا بەستنەوەیەكی مێژوویی برادۆستییەكانە بە یەكێتی و سەرۆك مام جەلال و رێبازەكەیەوە، كە هەمیشە لە یەك سیاقدا كۆبوونەتەوە و بەبیر خەڵکی ئەو دەڤەرە دەهێنێتەوە بەتایبەتی بەبیری نەوەی تازەی خزمانی برادۆستی کە هاوبەشییەکی مێژوویی یەکێتی و برادۆستییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، ئەو هاوبەشییە رەگێکی زۆر قووڵی هەیە.
*قۆناغی داهاتوو بەدڵنیاییەوە، جامانەكەی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی درێژەی دەبێت و لە رێگەی بەسیمبولكردنی جامانەوە ئەو فەرهەنگە دیپلۆماسی و سیاسییە دەخاتە خزمەت خەمڵینی شوناسێكی هاوبەشی گەورەترەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال چهند خوێندنگایهك له شارباژێڕ نۆژهندهكاتهوه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16




دابەزێنە

