riklam

دووجار سەیرکە و ئەوکات بڕیاربدە

بیروڕا 10:55 PM - 2022-11-09

ئارام هادی 

دەرئەنجامی ئەقڵێکی هێمن و وردی و لێهاتوویی لە کارکردنی چێشتخانەیەکی هاوبەشدا، دەرفەت نادات بچوکترین لاوازیەکان تێپەڕن و دەیانکاتە بنەمای سەرەکی بۆ شکست پێهێنانی پرۆژەی پیلان گێڕییە گەورە داڕێژراوەکان، پێشکەوتنی ئامێری تەکنۆلۆژیای بەردەست و چیرۆک (سیناریۆ)ی پێشوەختە هەرزوو گومانی خستە سەر بینراوی چاوە ئاساییەکان وایکرد ڕاستی ڕوودانی کارەساتەکان بخرێنە بەردیدی تاقیگەی بینایی (میکرۆسکۆپ). 

دوای بەراوردکاری و بەدووچاو سەیرکردن و گەورەکردنی وردەکاریەکان کە بەچاوی ڕووتەوه نابینرێن، دەرئەنجام شکستەکەی دەستنیشانکرد و ساختەیی بونەکەی سەلماند، ئاخر ئەمڕۆ پێشکەوتنە زانستیەکان دەرفەت بە بەردەوامیدانی ماوەی بڕکردنی داتاشینی چیرۆک (سیناریۆ)کان و بابەتەکانی (دیپ فەیک)ی کەمکردۆتەوە و هەرزوو ڕووی ڕاستی بابەتە دەستکردەکان دەرئەخات و دەیانباتەوە دۆخی سروشتی خۆی، چی بڵێم کە هاوشێوەی زانست ئارەزووی گەڕان و بنکۆڵکاری دەکات و تا دەرخستنی ڕووی ڕاستی نەسرەوت و لایەنی باشەی ڕووداوەکانی بۆ هەمووان دەرخست، ئەوەی تەنیا بە یارمەتی تاقیگەی بینایی (میکرۆسکۆپ) دەبینرا ئێستا بەچاوی ئاسایی زۆر بە ئاسانی دەتوانین سەیریان کەین و لێیان تێبگەین. 

کاتیەتی و دەبێت باشتر تێبگەن کە تاقیگە بینایی (میکرۆسکۆپ)ەکان هەر لەلایەن زیندەوەرزانان بۆ تێگەیشتن لە زیندەوەرە وردەکان و خانە و بەشەبچوکەکانیان بەکارنایەت، بەڵکو بەکاریش دێ و لە توانایدایە چەندین جاریتر ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەی تیرۆرکردنی شەهید عەقید هاوکار جاف و دانپێدانانی بەناو بکەرانی کارەکە و یاریکردنەکان و چیرۆ (سیناریۆ)کەی لەتوپەت بکا و هەڵوەشێنێتەوە و شکستیان پێ بێنێت. 

دوای بینینی گرتە ڤیدیۆ وردەکاریە ئاست بەرزەکەی ئەم ئێوارەیەی دەزگای دژە تیرۆر دەبێت دووجار سەیرکەی و بگەیتە ئەو بڕوایەی کە بڵاوکراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی شەهیدکردنی عەقید هاوکار جاف لە هەولێر لەو فیلمە سینەماییانە دەچوو بڕی تێچوەکانیان دەرناکەنەوە و شکست دێنن.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket