riklam

ئەمجارە نایبەیتەوە!!!

بیروڕا 11:10 PM - 2022-04-12

ئەم جارە یەکێتی ناهێڵێ پێش یاریەکە
پارتی یانزە بەهیچ بیباتەوە 



لەدوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991کەوە هەریمی کوردستان  پێینایە قۆناغێکی نۆێوە ئەویش کە بەری ڕەنج وخەبات وتێکۆشان وشۆڕشی چەکداری چەندین ساڵەی گەلەکەمان بوو بۆ وبەگژاچونەوەی ڕژێمی دڕندەی بەعس بوو  بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بو کەڕاپەڕینی سەرتاسەری ڕویدا بۆیە دوای ڕاپەڕین دەستپێکی قۆناغێکی نوێوە ئەویش قۆناغی ئازادی وڕزگاری ودیموکراسی وبنیاتنانەوەی هەرێم وخەباتی مەدەنیانەوخەباتی پەڕلەمانی یە لەکوردستاندا  کە لەوکاتەوە چەند هەڵبژاردنێک ئەنجام دراوە لەهەرێمی کوردستاندا لەهەر هەڵبژاردنێکدا پارتی کە هاتۆتەوەسەرسفرەی حازری پەنای بۆساختەکاری و هەڵبژاردنی نادیموکراسیانە بردوە، وهەرجارەش بەجۆرێک زۆڕێک لەکورسی بەدەست هێناوە  بەتایبەت لەدوای 31ئابەوە کە کوردستانی بە دۆخێکی ئاڵۆزوسەختدا برد. هەڵبژاردنەکان لەهەرێمی کوردستاندا زۆربەی کات هەڵبژاردنەکان  بەشێوازی  یەک بازنەی بوە   هەرجارەش پارتی هەمووجۆرە ساختەیەکی بەکارهێناوە  ئێستاش کە بەرەو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڕۆین پارتی ئەیەوێ بەشێوازی  یەک بازنەی بێت و ئەویاسایە لەبەرژەوەندی خۆی دەربکات وتێی بپەڕێنێ لەپەرلەمانی کورستاندا بۆئەوەی بەردەوام بێت لەساختەکاری و بەدەنگی ساختەی باینان وهەولێرووەنگە بەپارەکڕ ڕاوەکانی دەرەوەی هەرێم کە پێناسی ساختەوکارتی دەنگدانی ساختەیان بۆدروست دەکات لەهەمووهەرێم دەنگ بۆخۆی مسۆگەربکات بەودەنگانە کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێ بەتایبەتی لەزۆنی سەوز وناوچەکانی تر جگەلەوەش قۆرخاری بەدەنگی کەمینەکانی ترکە کاندیدی خۆی دادەنێت بەناونوێنەری کەمینەکانن وبەدەنگە ساختەکانی و ئەوکورسیانەی ئەیەوێ لەکەمینەکان مسۆگەری دەکات  بۆیە  بەم شێوای یەک بازنەی یە دیسان یانزەکورسی مسۆگەردکات کەپێش دەسپپێکی یاریەکە ئەویانزە ی مسۆگەرەبۆیە سورە لەسەر ئەم شێوازی هەڵبژاردنە بۆئەم جارەش تالەوێوەدیسان  قۆرخکاری لەدەسەڵات و بەهەدەربردنی سەروەت وسامانی ئەم میللەتەو سەپاندنی حوکمی  بنەماڵەی دابەشکردنی مووچەبەمزاج تەنانەت قۆرخکردنی پەیوەندیەکانی هەرێم ودەرەوە وجیاوازی لەخزمەتگوزاری  لەشارەکانداو دەیان نادادپەرواری لەحکومڕانیدا بکات سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی حکومەت بۆخۆی بێت کە سەرۆکی حکومەتەکەی بەچەند مانگ ئامادەنیە بچێتە بینای ئەنجومەنی وەزیرانەکەی بۆیە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆئەوەی  کۆتای بەم جۆرەحکومڕانیە قۆرخکاریەبهێنێت لەگەڵ لایەنەکانی تری کوردستان جەخت لەوەدەکەن کە پێویستە هەڵبژاردنی ئەم جارەی کوردستان فرەبازنەی بێت نەک یەک بازنەی ئەمە بۆئەویە دادپەرواری وخزمەتگوزاری وخۆشگۆزەرانی بگەڕێتەوە بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وداکۆکیکردنێکیشە لە مافی کەمینەکان لەهەرێمی کوردستان  بۆئەوەی بتوانن لەهەمووسنورەکاندا نۆێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت نەک نوێنەری سەپێنراوبەدەنگی ساختەو لەژێرە وە پارتی بێت وپارتی چی وت وابکەن .هەرلەبەر ئەم هۆکارانەیە  یەکێتی  ئەیەوێت شێوازی هەڵبژاردنی ئەم جارە فرەبازنەی بێت  چونکە هەرسنوروناوچەیەک بەپێی بازنەکانی هەڵبژاردن ئەتوانن نۆێنەرەکانی خۆیان لەسنوری دەنگدانیان هەڵبژێرن وئەونوێنەرەی خۆیان دیاری دەکەن نۆێنەری ڕاستەقینەیان بێت نەک بەدەنگی ئەوان  خەڵک لەشوێنەکانی تر دەربچێت یان بەدەنگی خەڵکی بادینان ودەنگی مردوەکان وئەودەنگانەی لەدەرەوەی کەبەبڕێک پارە دەیانهێنێت پارتی  کارتی ساختەیان بۆدروست دەکرێت بۆئەوەی  دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی بدەن لەسنورەکەیاندا وکاندیێک دەربچێت کەنوێنەرایەتی ئەوان نەکات  بۆیە  هەڵوێست وپێداگری یەکێتی جێگەی دڵخۆشکەریە و خزمەتکردنە بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆیە هەروەک چۆن لەبەغداد چۆکی بەپارتی داداوە ئاواش لەهەرێم     ناهێڵێت پارتی شێوازی یەک بازنەی بسەپێنێت بۆئەوەی پێش ئەوەی یاریەکە دەست پێبکات یانزە بەهیچ بێت بۆپارتی

PUKmedia ڕێبوار ستار

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket