riklam

قه‌یرانی دارایی هه‌زاران كۆمپانیا بێكار ده‌كات

ئابوری 05:46 PM - 2016-02-16
.

.

قه‌یرانی دارایی هه‌زاران كۆمپانیای بیانی و ناوخۆی له‌هه‌رێمی كوردستان بێكار هێشتۆته‌وه‌و به‌شێك له‌و كۆمپانیایانه‌ش پرۆژه‌كانیان به‌ ناته‌واوی جێ هێشتووه‌و به‌وه‌ش ئاسته‌نگ بۆ داهاتوی كاره‌كانیان دروست ده‌كات.

ئابوری ناسانیش ده‌ڵێن جگه‌ له‌زیان گه‌یاندن به‌ ژێرخانی ئابوری هه‌رێم قه‌یرانی بێكاریشی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌. له‌ دوو ساڵی رابردوشدا قه‌یرانی دارایی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای بیانی و ناوخۆی ناچاركردووه‌ ده‌ستبه‌رداری كاره‌كانیان بن و هه‌رێمی كوردستان جێ بێڵن.

به‌وته‌ی جێگری گشتی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری كۆمپانیاكانیش رێژه‌ی تۆماركردنی كۆمپانیان به‌نزیكه‌ی له‌ %50 كه‌می كردووه‌و له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی دۆخی ئابوری به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیا پاشاكشه‌ ده‌كه‌ن و واز له‌ كاره‌كانیان ده‌هێنن.

پسپۆرانی ئابوریش ده‌ڵێن، داخشتن و جێهێشتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كۆمپانیا زیانی به‌ژێرخانی ئابوری هه‌رێم گه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ به‌ناته‌واوی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگ بۆ داهاتوویان دروست ده‌كات.

راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت حكومه‌ت پلان و به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ راكێشان و كارئاسانی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان و خستنه‌كاری كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان تا ئه‌و بارگرانییه‌ ئابورییه‌ی سه‌ر هه‌رێم كه‌م ببێته‌وه‌.

له‌هه‌رێمی كوردستان 21 هه‌زارو 56 كۆمپانیای خۆماڵی و شه‌ش هه‌زارو سه‌دو شه‌ست و دوو كۆمپانیای بیانی له‌سێكته‌ره‌ جیاجیاكان كاری وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن هاوكات جێهێشتن و ده‌ستبه‌رداربوونی ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیانه‌ش جگه‌ له‌زیان گه‌یاندن به‌ژێرخانی ئابوری هه‌رێم هاوكات هۆكارێكیشه‌ بۆ به‌رزبوونوه‌ی رێژه‌ی بێكاری و ناردنه‌ ماڵه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها كرێكاری ناوخۆیی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket