riklam

وه‌زیرانی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن

عیراق 01:39 PM - 2016-02-16
داوایانكرد حكومه‌تی فیدراڵ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ بگرێت

داوایانكرد حكومه‌تی فیدراڵ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ بگرێت

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 16/2/2016  سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ریكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیرانی  ته‌ندروستی و عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیرانی  كشتو كاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێیان.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم ئاماژه‌یكرد بۆ گرنگی ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانانه‌ و به‌رده‌وام بونیان به‌ ئامانجی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ و  دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ی  گونجاو بۆ كێشه‌كان، دووپاتیشیكرده‌وه‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێن بۆ وه‌لانانی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندیییه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاركردن بۆ به‌رده‌وامبونی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كاندا له‌ پێناوی خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی نیشتمان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه‌.

هه‌ردوو وه‌زیر و وه‌فدی میوانیش سوپاسی سه‌رۆك كۆماریان كرد بۆ پێشوازیی میواندارییه‌ گه‌رم وگوڕه‌كه‌ی و پشتیوانیكردنی داخوازییه‌كانیان، ئاماژه‌شیان كرد بۆ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی باڵای قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌  له‌عیراق و دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ دۆسیه‌كانی ته‌ندروستیی و كشتوكاڵ  .

هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستیی و كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایانكرد حكومه‌تی فیدراڵ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ بگرێت له‌ ئاست ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ ئاواره‌یه‌ی كه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌رێمیان قورس كردوه‌ له‌ روی مرۆیی و خزمه‌تگوزاریی و ته‌ندروستییه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket