riklam

به‌ڤیدیۆ .. رومادی شارێكی خاپوركراو

عیراق 10:57 AM - 2016-02-16
.

.

له‌تازه‌ترین گرته‌ی ڤیدیۆییدا كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ تۆماریكردوه‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا به‌سه‌دان خانوو و ماڵی هاووڵاتی روخاون و به‌ملیۆنان دۆلار زیان به‌شاری رومادی گه‌یه‌نراوه‌ . 

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سێ هه‌زار و 205 خانوو ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان سوپای عیراق و تیرۆرستانی داعش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، 1156 خاتوو به‌ته‌واوی دارووخاون و  له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌كسان بوون .

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، 818 خانوو زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌و هه‌روه‌ها 1222 ی تریش زیانی بچووك و ناوه‌ندیان پێگه‌یه‌نراوه‌ . 


PUKmedia   ئاژانسه‌كان 

 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket