riklam

پێش گه‌یشتنیان بۆناو خاكی سوریا كوژران

جیهان 09:27 AM - 2016-02-16
.

.

نزیكه‌ی 300 چه‌كداری ئیسلامی توندڕه‌و پێشگه‌یشتنیان بۆ ناو خاكی سوریا له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كاندا كوژراون و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێت ده‌ربازبوون .

 

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینگی روسیا ئاشكرایكردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی 300 چه‌كداری ئیسلامی توندڕه‌و به‌ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه‌ ویستبویان له‌خاكی توركیاوه‌ له‌ڕێگه‌ی عزاز – ته‌لڕه‌فعه‌ته‌وه‌ بچنه‌ ناو شاری حه‌له‌ب له‌سوریا ، له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كاندا كوژراون .

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێت كه‌ چوونه‌ته‌ ناو شاری عزازه‌وه‌. 

 

ئاژانسه‌كه‌ باسیله‌وه‌شكردوه‌، هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نه‌زانراوه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی چ وڵاتێكه‌وه‌ بۆردومان كراون . 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket