riklam

مه‌لا به‌ختیار: ره‌خنه‌ ده‌گرین و سیسته‌م ده‌گۆڕین

ی.ن.ک‌‌ 07:35 PM - 2016-02-15
.

.

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ئاماده‌بوونی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، ره‌نگین عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هیوا حه‌مید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كان، له‌گه‌ڵ بۆردی گه‌نجانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (15/2/2016) له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، پاش ساتێك وه‌ستان بۆ شه‌هیدان، بێلان حاجی، سه‌رپه‌رشتیاری بۆرده‌كه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردن كه‌ بۆرده‌كه‌یان، یانزه‌ مانگه‌ دامه‌زاره‌وه‌و بۆردێكی سیاسی، فكری و كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ربه‌خۆن، پێشتر وه‌ك وه‌ك رێكخراوێكی گه‌نجان كاریان كردووه‌و پاشئه‌وه‌شی پرۆگرامی كاری بۆرده‌كه‌یانی ئاشكرا كرد، رونیشیكرده‌وه‌، كه‌ ئامانجی بۆرده‌كه‌یان خزمه‌تكردنه‌ به‌گه‌نجانی كوردستان به‌گشتی.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار، خۆشحاڵی خۆی به‌دیداره‌كه‌ له‌گه‌ڵ بۆرده‌كه‌ خسته‌ڕوو، ئامانجی دامه‌زراندنی بۆرده‌كه‌شی به‌گرنگ له‌چوارچێوه‌ی ستراتیجی دیموكراسیدا هه‌ڵسه‌نگاندو بڕوای یه‌كێتیشی به‌كاری رێكخراوه‌یی خه‌باتی دیموكراسی رونكرده‌وه‌و وتی: دیموكراسی، پرۆسه‌یه‌كه‌ هه‌میشه‌ ژانی له‌دایكبوونی حزبی تازه‌و رێكخراوی نوی، تێكۆشه‌ر، رووناكبیرو رۆشنگه‌ری نوی ده‌گری و جه‌ختیشیكرده‌وه‌: بێگومان ناتوتانین بڵێین، یه‌كێتیی پاوانی دیموكراسی ده‌كات، به‌ڵام ده‌توانین بڵێن یه‌كێتیی هه‌رچییه‌ك ده‌كات ده‌چێته‌ خزمه‌تی دیموكراسییه‌وه‌و وتیشی: ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی، یه‌كه‌مین چركه‌ساتی تێپه‌ڕین بی له‌ده‌سه‌ڵاتی تاك حزبی كوردایه‌تی له‌مێژوودا، ئه‌وا له‌پێناو پاراستنی ئه‌و فره‌ییه‌دا، به‌درێژایی مێژوو قوربانی به‌خشیوه‌. ئه‌مه‌ش به‌بی به‌ستنه‌وه‌ی دیموكراسی مه‌حاڵه‌.

له‌دیداره‌كه‌یدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی بارودۆخی ئێستای كوردستانیشی به‌وردی شرۆڤه‌ كردو تیایدا هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی كابینه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری له‌كوردستان رونكرده‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ له‌به‌رامبه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌ڵه‌كان و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری گشتی و بابه‌تی، ده‌بی قه‌یرانه‌كه‌ له‌ڕووی بابه‌تییه‌وه‌ بخوێنینه‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌ی زانی ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها له‌روانگه‌ی كوردستانه‌وه‌ سه‌یری بكه‌ین و وتی: چونكه‌ سه‌یركردنی لۆژیكی و سه‌یركردنی راگوزه‌ریش هه‌یه‌و دواتر هه‌لومه‌رجی بابه‌تی و لۆژیكی كۆی قه‌یرانه‌كه‌ی له‌ئاستی ناوخۆ، هه‌رێمایه‌تی و وڵاتانی جیهانیش لێكدایه‌وه‌و رایگه‌یاند، كه‌: ده‌بێ هه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین، ره‌خنه‌ بگرین، سیسته‌م بگۆڕین، چاكسازی بكه‌ین و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵین و ئه‌مه‌ش مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كوردستانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه‌ی هه‌بێت.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، دروستبونی بۆردێكی له‌مشێوه‌یه‌شی له‌دۆخێكی ئاوادا، كه‌ دیموكراسی سه‌ره‌تایه‌تی و له‌قۆناغی گوزه‌ری دیموكراسیداین و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ هه‌یه‌، داعش و عه‌قڵی سه‌له‌فی، بیری سه‌له‌فی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، له‌نه‌بونی پرسیاره‌ جدییه‌كان، نه‌بونی ته‌كنینك و په‌روه‌رده‌ فه‌لسه‌فییه‌كان، نه‌بونی گوتاری فه‌لسه‌فه‌ی راسته‌قینه‌، كه‌موكوڕی ئاستی تێگه‌یشتن له‌زانكۆكانی  له‌كوردستانداو زۆریشی ماوه‌ دڵنیابین له‌دیموكراسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێگومان دروستبونی بۆردێكی له‌مشێوه‌یه‌ رچه‌شكاندنێكی جوانه‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌ستخۆشیو سوپاسی ئاراسته‌ كردن.

دوپاتیشیكرده‌وه‌: ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یكه‌ن، به‌ به‌شێك له‌و پرۆسه‌ مێژووییه‌ی ده‌زانین، كه‌ یه‌كێتیی له‌ژێر چه‌تری ئه‌و ستراتیجه‌ دیموكراسییه‌دایه‌و راشیسپاردن: ره‌خنه‌ گربن، چاوكراوه‌بن، تێبكۆشن و هۆشیارییه‌كی ته‌واو له‌ناو ناوه‌نده‌كانی گه‌نجاندا دروست بكه‌ن و وتیشی: له‌هه‌رلایه‌كی دیموكراتی ره‌خنه‌گر هه‌بی، دۆستمانه‌، دژه‌ دیموكراسیش، خۆی به‌دۆستیشمان بزانی، خزمه‌تی ستراتیژمان ناكات. بۆیه‌ به‌پرۆگرامو كاری جدی، چه‌كی عه‌قڵ، فه‌لسه‌فه‌، رۆشنگه‌ری، ره‌خنه‌، سیكولاریزم ده‌ده‌نه‌ ده‌ست گه‌نجان و خه‌ڵكیش و دوژمنانی دیموكراسی پاشه‌كشه‌ پێده‌كاو جه‌ختیشیكرده‌وه‌: وه‌كو یه‌كێتیی چیمان پێبكرێت، بۆ بۆرده‌كه‌تان، به‌ده‌ر له‌بازنه‌ی كۆنترۆڵكراوی حزبی، خزمه‌تتان ده‌كه‌ین و هیواخوازیشین هه‌میشه‌ سه‌ربه‌ستی، ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی خۆتان بپارێزن و تێبكۆشن و خزمه‌تی بێڕاده‌ی گه‌نجان بكه‌ن و روباری دیموكراسی فراوانتر بكه‌ن. 

PUKmedia تایبه‌ت

 

933161522016_bb.JPG

2033161522016_bbbbb.JPG

2833161522016_b.JPG

3433161522016_bbb.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket