riklam

پارێزگاری كه‌ركوك ئیدانه‌ی تیرۆركردنی ئایدن حسێن ده‌كات

کوردستان 10:32 PM - 2015-10-08
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك

پارێزگاری كه‌ركوك به‌ توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ناوخۆی شاری كه‌ركوك‌و پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات

پارێزگاری كه‌ركوك ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ناوخۆ‌و ئه‌منی شاری كه‌ركوك‌و پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات.
 
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك به‌ توندی ئیدانه‌ی شه‌هید كردنی موقده‌‌م (ئایدن حسێن رةفعه‌ت) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ناوخۆ‌و ئه‌منی شاری كه‌ركوك‌و پاسه‌وان (عه‌لی ئه‌یاد عیزه‌ت)ی كرد كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2015/10/8 تیرۆریستان به‌ ده‌سته‌ ره‌‌شه‌كانیان شه‌هیدیانیان كرد.

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای كه‌ركوك-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌ر دڵۆپێك خوێن له‌ كه‌ركوك كه‌ ده‌ڕژیت زیانه‌ بۆ هه‌مووان‌و ئێمه‌ به‌ خه‌م‌و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌و یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانیمان پێگه‌یشت‌و له‌ كاتێكدا پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاأاسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده‌ ده‌كه‌ین به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین كه‌ به‌ زووترین كات ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت بۆ زانینی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستگیربكرێن‌و سزای خۆیان وه‌ربگرن، ئه‌وانه‌ دوژمنی هه‌موو پێكهاته‌كانن بێ جیاوازی‌و هه‌مووان ده‌كه‌نه‌ ئامانجی كاره‌ چه‌په‌ڵه‌كانیان.

پارێزگاری كه‌ركوك داوای له‌ دانیشتوانی كه‌ركوك كرد له‌ جاران زیاتر یه‌كڕیزییان بپارێزن‌و رصگا نه‌ده‌ن له‌ كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ دوای سه‌ركه‌وتن له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا تۆمار ده‌كات تیرۆریستان تۆوی دووبه‌ره‌كی‌و رق‌و كینه‌ له‌ نێویاندا بچێنن.
له‌ هه‌‌‌مان كاتیشدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی داوای كرد له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ده‌ستێكی پۆڵایین له‌و تاوانبارانه‌ بده‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت ئارامی شاری كه‌ركوك تێك بده‌ن ئه‌و كه‌ركوكه‌ی هه‌زاران قوربانی داوه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستاندا چیتر رێگا نادات ئه‌وان پشێوی بنێنه‌وه‌و گیانی برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كان تێك بده‌ن، ئه‌وان چه‌نده‌ هه‌وڵ بده‌ن ناتوانن بگه‌نه‌ ئامانجه‌ گڵاوه‌كانیان‌و كه‌ركوك دووره‌ ده‌سته‌ له‌ بةرا‌مبه‌ر ئه‌واندا‌و پێكه‌وه‌ به‌ره‌و دواڕۆژێكی خۆش‌و پرشنگدار هه‌نگاو‌ ده‌نێین‌و له‌ خوای په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێینه‌وه‌ شه‌هیدانمان به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و دڵنه‌وایی كه‌سوكاریان بداته‌وه‌‌و شیفای برینداره‌كان بدات‌و كه‌ركوك‌و دانیشتوانه‌كه‌ی بپارێزێت.

PUKmedia راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket