riklam

كوڕێكی چوار ساڵان دوو گیان ده‌بێت

جیهان 11:50 AM - 2015-10-08
ته‌ندروستی جێگره‌

ته‌ندروستی جێگره‌

منداڵێكی چوار ساڵان له‌ گوندی Kharikabandh ی ناوچه‌ی Midnapore له‌ خۆرئاوای به‌نگاڵ له‌هیندستان منداڵێك له‌ناو سكی ده‌رده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌ئازارێكی زۆر كردبوو . 

 

پزیشكه‌ هیندیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرایانكردوه‌: ئه‌و منداڵه‌ چوار ساڵانه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌ئازارێكی زۆر كردوه‌ ،سه‌ردانیكردوون و چه‌ندین بۆچوونی جیاوازیان له‌لادا دروستبووبوو، به‌ڵام دوای پشكنین و وه‌رگرتنی سیتی سكان له‌سه‌ر سكی بۆیان ده‌ردكه‌وتووه‌ كه‌منداڵێك له‌ناو سكیه‌تی. 

 

رونیشیان كردوه‌ته‌وه‌: ئه‌و منداڵه‌ به‌هیچ هۆكارێكی جیاواز دروست نه‌بووه‌ ، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كاتێك كوڕه‌ چوار ساڵانه‌كه‌ له‌ناو سكی دایكی بووه‌ ، ئه‌و منداڵه‌ تێكه‌ڵ به‌جه‌سته‌ی بووه‌و بۆماوه‌یه‌ك گه‌شه‌یكردوه‌، دواتر كه‌ منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی به‌ره‌و گه‌وره‌بوون چووه‌ به‌هۆی فراوانبوونی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی هه‌ستی به‌و ئازاره‌ كردوه‌.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌: منداڵه‌كه‌ 80% له‌ناو سكی كوڕه‌ چوار ساڵانه‌كه‌ گه‌شه‌یكردوه‌، ته‌نانه‌ت نینۆك و چه‌ند به‌شێكی تری جه‌سته‌ی به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام دواتر گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

 

پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌: له‌ئێستادا كوڕه‌ چوار ساڵانه‌كه‌ ته‌ندروستی جێگره‌و منداڵه‌كه‌ له‌ناوسگیدا ده‌رهێنراوه‌ ، هه‌رچه‌ند پارچه‌یه‌كی بچووك له‌جه‌سته‌ی ماوه‌ته‌وه‌ .

له‌باره‌ی جۆری رووداوه‌كه‌وه‌ ،پزیشكه‌ هیندیه‌كان باسیانله‌وه‌كردوه‌: ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ پێی ده‌وترێت ( مانه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌ له‌ناو كۆرپه‌له‌ ) ئه‌مه‌ش له‌ناو سكی دایكه‌كه‌ رووده‌دات  و زۆر به‌ده‌گمه‌نی رووده‌دات . 

 

PUKmedia  و ، سامان یاروه‌یس 

ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی هیندستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket