riklam

كۆمیته‌یه‌كی هاوكاری بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی پێكده‌هێنرێت

عیراق 09:14 AM - 2015-10-08
د. سه‌لیم جبوری، د. فوئاد مه‌عسوم، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی

د. سه‌لیم جبوری، د. فوئاد مه‌عسوم، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی

ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ 7/10/2015  هه‌ریه‌ك له‌ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا  كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باری ئه‌منی  و ئابوریی و دۆسیه‌ی ریفۆرمه‌كان و رێوشوێنه‌كانی كارا كردن و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی  ده‌وڵه‌ت و په‌له‌كردن له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسا پێویسته‌كان تاوتوێكران.

ئاماده‌بووان پشتیوانیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌ربڕی  كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عیراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن له‌ به‌ ئاكام گه‌یشتنی ئه‌وه‌ی درباره‌ی ریفۆرمه‌ حكومی و په‌رله‌مانییه‌كان  ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستخۆشی له‌ سه‌ركه‌وتنی  هێزه‌ چه‌كداره‌كان  كرد به‌سه‌ر گروپی تیرۆرستی داعش و رزگاركردنی ده‌یان ناوچه‌و شارۆچكه‌ له‌ ئه‌نبارو كه‌ركوك  و ستایشی وره‌ی سه‌ربازیی سوپای  عیراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و  هێزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان كرد، هاوكات ریككه‌وتن كرا له‌سه‌ر پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی ئاماده‌كاریی كه‌  ئه‌ركه‌كه‌ی  هه‌نگاونانی پراكتیكیی بێت بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی.

ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه‌ نیگه‌رانی خۆیان  ده‌ربڕی له‌ ئاست تاوانه‌كانی  داعش ده‌رهه‌ق  به‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و روناكبیران له‌ نه‌ینه‌واو ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌  به‌ ده‌ست ده‌ستدرێژییه‌ كانیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، دوپاتیشیان كرده‌وه‌ پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ رزگاركردنیان و سه‌ر له‌ نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گرنگی به‌ ئاكام گه‌یشتنی  قانونه‌ سه‌ره‌كییه‌ پێویسته‌كانیان  دوپاتكرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی  كاریگه‌ریی كاری ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی.

هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه‌ بایه‌خێكی تایبه‌تی دا به‌ رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌ ئابوریی و داراییه‌كانی وێت دا،پێداگرییشی كرد له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویست و سه‌ره‌كییه‌كان بۆ هاووێتییان كه‌ دیارترین و گرنگترین  ئه‌رك و پابه‌ندبوونه‌ كه‌ ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێی بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket